ھانس فلۆریان زیمەر (بە ئەڵمانی: Hans Florian Zimmer؛ لەدایکبووی ١١ی ئەیلوولی ١٩٥٧) مۆسیقاژەن، ئاوازدانەر و بەرھەمێنەرێکی تۆماری ئەڵمانییە.
کارەکانی بۆ یەکگرتنی مۆسیقای ئەلیکترۆنیک و ئۆرکێستراڵی کولتووری بوو. زیمەر لە ساڵی ١٩٨٠وە، کە زیاتر لە سێ دەیەیە، ئاوازی بۆ زیاتر لە ١٥٠ فیلم داناوە. ھەندێک لەو فیلمانەی ئاوازی بۆ داناون: پاشای دارستان (خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلمی مۆسیقایی لە ١٩٩٥ وەرگرت)، تای کریسمۆن، جەنگاوەر، چەتەکانی کاریبی، دارک نایت تریلۆجی، دەستپێک، نێوانی ئەستێرەکان، دەنکیرک، و بڵید ڕەنەر ٢٠٤٩. چوار خەڵاتی گرامی، سێ خەڵاتی بریت کلاسیک، دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، و خەڵاتەکانی ئۆسکاری بەدەست ھێناوە. ھەروەھا ناوی لە لیستی ئەو ١٠٠ کەسە بلیمەتەیە کە ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگراف بڵاوی کردووەتەوە.
ھانس زیمەر | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | ھانس فلۆریان زیمەر |
لەدایکبووی | فڕانفک فۆرت، ڕۆژاوای ئەڵمانیا | ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥٧
پیشە(کان) | ئاوازدانەر، بەرھەمھێنەری تۆمار |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٧٧–ئێستا |
کۆمپانیاکان | ڕیمۆت کۆنترۆل پرۆدەکشنس مۆسیقای بڵیدینگ فینگەرس |
وێبگە |
ژنی یەکەمی زیمەر ڤیکی کارۆلین بوو، کە کچێکی لێ ھەیە.لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٠، زیمەر داوای جیابوونەوەی لە ژنی دووەمی سوزان زیمەر کرد، کە سێ منداڵی لێ ھەیە.
زیمەر لە چاوپێکەوتنێکدا لە ئایاری ٢٠١٤ ئاماژەی بەوە کرد کە گەورەبوون لە ئەڵمانیا دوای شەڕی جوولەکە قورس بوو و گوتی «پێم وایە دایک و باوکم ھەمیشە ئاگاداریان دەکردمەوە کە بە دراوسێکان نەڵێم کە ئەوان جوولەکەن.»
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھانس زیمەر تێدایە. |
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھانس زیمەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.