ھانس ئۆرستێد

ھانس ئۆرستێد ناوی تەواوی هانس کریستیان ئۆرستد (ماوەی ژیان:،١٤ی ئابی ١٧٧٧ تاکوو ٩ی ئازاری ١٨٥١) زانایەکی فیزیا و کیمیا زانی دەنیمارکیە، ، درکی بەوە کردووە کە پەیوەندی لە نێوان ووزەی موگناتیسیدا ھەیە ھەر ئەمەش وایلێکردووە لەساڵی ١٨٢٠ ئەوە بدۆزێتەوە کە موگناتیس کاریگەری بەسەر ڕەوتی ووزەوە ھەیە و تاقیکردنەوەیەکی کردوو دەریخست کە موگناتیس کاریگەری بەسەر وایەرەوە دەبێت ئەگەر بێتو ئەو وایەرە ڕەوتی ووزەی تیابێت.

ئۆرستد یەکەم کەس بووە کە ئەلەمنیۆمی دروستکردووە، لەساڵی ١٨٢٥ بۆ یەکەمجار لەمێژوو کۆمپانیای ئەلبای دامەزراندووە و لەساڵی ١٨٥٠ کتێبی گیانی سروشتی بڵاوکردۆتەوە، لە زانکۆی کۆبنھاگن زانستی پزیشکی و فیزیای خوێندووە و لەساڵی ١٧٩٩ پلەی دکتۆرای بەدەستھێناوە و لە ساڵی ١٨٠٦ لەھەمان زانکۆ بۆتە مامۆستای کیمیا و فیزیا. ئۆرستد لەسەرەتای توێژینەوەکانی گرنگی داوە بە ڕەوتەکانی ووزە و زانیاری لەسەر دەنگ، لەساڵی ١٨١٩ لەیەکێک لەتاقیکردنەوەکانی ئەوەی بۆ دەرکەوت کاتێک کە موغناتیسێکی لە وایەرێکی ووزەی کارەبا نزیک کردەوە، موغناتیسەکە بەشێوەیەکی ئەستونی بەرەو وایەرەکە دەڕوات، ئەم تاقیکردنەوەیەش پەیوەندی نێوان موغناتیس و کارەبای ئاشکراکرد، ھەروەھا دواتر ڕونیکردەوە کە دانانی بەربەستێکی شوشە یان کانزایەکی ناموگناتیسی لە نێوان موگناتیسەکە و وایەرە کارەبایەکە ھیچ کاریگەریەکی نیە بە سەر کەھرۆموگناتیسەکەوە. ئۆرستد لەساڵی ١٨٢٠ مادەی الفلفلینی دۆزیوەتەوە، ھەروەھا مامۆستایەک و وانە بێژێکی توانا بووە و ژمارەیەک ووتاری گرنگیشی نووسیوەتەوە، لەساڵی ١٨٢٤ کۆمەڵەیەکی دامەزراندووە بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی زانیاری زانستی و زانیاری گشتی، لەساڵی ١٩٠٨ وە ئەم کۆمەڵەیە خەڵاتێک بەناوی ئۆرستدەوە دەبەخشێت بەو زانا دەنیمارکیانەی دەستێکی باڵایان ھەبێت لە زانستی فیزیادا. ھانس کریستیان ئۆرستد لە ٩ ئازاری ساڵی ١٨٥١ کۆچی دوایی کردووە.

ھانس ئۆرستێد
هانس

سەرچاوە

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

جامی نەتەوەکانی ئەورووپاھێمنبیابانعەرەبستانی سعوودیمانگائیبراھیم ئەحمەدکاردووپاڵنەرزاگرۆسپزیشکدڵشەڕی یەرمووکڕێبازە ئەدەبییەکانڕەگەزپەرستیدەنگدانئەلفوبێکانی کوردیئامێدیسویسدەوڵەتی ئەمەویکەنەدائۆرتەلیوسکەرتبوونی ناوکیبەکتریاپارێزگای دێرەزۆرناروتۆمەسیحییەتکوردستانی سوورزمانی دایکیکەمال مەزھەرجامی نەتەوەکانی ئاسیافینلاندقەزای بەردەڕەشڕەوشتھەڵەبجەپێشڕەو دزەییڕێباز (فیقھ)شەڕی چاڵدێراندادپەروەریکرداری جنسیی دەمیناسیۆنالیزمکورووشی مەزنزستانمافەکانی مرۆڤنەورۆزتێنسعەلی حەریریشارستان سیرواندەوڵەتی سەلجووقیچوار پێشەواکەی سوننەپەخشانشەکرەزەید کوڕی حاریسەسیسرۆئارجون ماتوورخۆشەویستیمەرزیە فەریقیعەبدوڵڵا گۆرانسی ئێس ئێسپەیمانی سێڤرسینگاپوورسۆمەرفۆلکلۆرجوگرافیای باشووری کوردستانجلی کوردیکوردیی باکووریکالیفۆڕنیاوەرزشکەلارئیمپراتۆریەتیی مەغۆلسەلما ھایێک🡆 More