ھاربڕ گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی گەرمک، قەزای پێنجوێن، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
ھاربڕ Harbr | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای پێنجوێن |
ناحیە | ناحیەی گەرمک |
بەرزایی | ١٥١٢ مەتر (٤٬٩٦١ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | سوننی شافعی |
لەم گوندەدا کانی بەرد ھەیە، کە بەم بەردانە دەڵێن بەردی ھاڕین، بەردی ھاڕین بەردی بەرداشی ئاش و دەستاڕە، لە کانی بەردەکان ئەم بەردانەیان بڕیووە و لەوەوە ناوەکەی ھاتووە و بووەتە ھاربڕ.
ھاربڕ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی سوورێن، بانە و لە باشوور لەگەڵ گوندی کانی دارۆخان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ھەرمێ دۆڵ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی کانی ژاژ.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھاربڕ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.