گێرھارد گێرد مۆلەر (بە ئەڵمانی: Gerd Müller؛ لەدایکبووی ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٤٥ – مردووی ١٥ی ئابی ٢٠٢١) لە شاری نۆردللیگن لە ساڵی ١٩٤٥ ئەڵمانیا لەدایکبوو.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
یەکێک لە ھێرشبەرە ناسراوەکانی تۆپی پێی ئەڵمانیا بوو. ناوبانگی مۆلەر تەنیا لەبەر تۆمارکردنی گۆڵەکانی نەبوو بەڵکو ئەو بلیمەتە باڵاکورتە سەرەڕای قەڵافەتێکی بەھێز ھێندێک تایبەتمەندی ھەبوو ڕای پسپۆرانی بۆلای خۆی ڕادەکێشا گۆڵەکانی زۆرجوان و سەرنجڕاکێش و تایبەتی بوون لە ھەموو حاڵەتێک و شێوازێک گۆڵی تۆماردەکرد. مۆلەر لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد. ئەو لە دوایین ساڵەکانی تەمەنی تووشی نەخۆشی زەھایمەر بووبوو.
گێرد مۆلەر | |
---|---|
Gerd Müller | |
لەدایکبوون | Gerhard Müller ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٤٥ Nördlingen (American occupation zone in Germany) |
مەرگ | ١٥ی ئابی ٢٠٢١ (٧٥ ساڵ ژیاوە) Wolfratshausen |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
ھاوسەر | Ursula Ebenböck |
خەڵاتەکان |
|
نابراو لەھێلی ھێرشبەری یانەی بایرن میونخ یاری دەکرد و لە ساڵی ١٩٦٦تا ١٩٧٤ یاری بۆھەڵبژاردەی ئەڵمانیا کرد لەگەڵ ئەستێرەکانی دیکەی ئەڵمانیا مۆلەر لەجیھانی تۆپی پێ چەندین ڕیکۆردی بەجێھێشتووە کەگەیشتین بەوریکۆردانە بۆ ھیچ یاریزانێک ئاسان نییە ئەو یاریزانە بۆیەکەمجار لەتەمەنی ٢١ ساڵییەوە بۆ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بانگێشتکرا و بۆماوەی ٨ساڵ یاری بۆ ئەڵمانیای ڕۆژاوا کرد لەو ماوەیەدا ٦٢ یاریی ئەنجامداو ٦٧ گۆڵی تۆمارکرد.
مۆلەر لەگەڵ ئەڵمانیای ڕۆژاوا بەشداری مۆندیالی ١٩٧٠ کرد و توانی ١٠گۆڵ تۆماربکات و لەمۆندیالی ١٩٧٤بەشداریکرد توانی لەگەڵ ئەڵمانیای ڕۆژاوا نازناوی مۆندیال بەدەست بھێنێت و لەو مۆندیالەشدا ٤گۆڵی تۆمارکرد تاساڵی ٢٠٠٦ ڕیکۆردی گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال بەناوی ئەوبوو بەڵام لەمۆندیالی ٢٠٠٦ یاریزان ڕۆناڵدۆی بەرازیلی ٣گۆڵی تۆمارکردبەمەش ژمارەی گۆڵەکانی لەمۆندیال گەیاندە ١٥ گۆڵ بەڵام لەمۆندیاڵی٢٠١٤ یاریزان میرۆسڵاڤ کڵۆزە تونی دووگۆڵ تۆماربکات و ژمارەی گۆڵەکانی لەمۆندیال گەیاندە ١٦گۆڵ بەمەش بووەگۆڵکاری مێژوویی مۆندیال.
مۆلەر بۆماوەی پازدەساڵ یاری بۆ بایرن میونخ کرد لەو ماوەیەدا ٣جار بوونە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و جارێک جامی ئەورووپا و چوارجار پاڵەوانی خولی ئەڵمانی چوار جامی ئەڵمانیایان بەدەست ھێنا ناوبراو لە ساڵی ١٩٧٩ چووە خولی ئەمریکی و دووساڵ یاری لەو خولەکرد و ٨٠یاری ئەنجامداو ٤٠گۆڵی تۆمارکرد.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گێرد مۆلەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گێرد مۆلەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.