گۆڕان کە لە فەلسەفەدا جووڵە یا حەرەکەت -یشی پێ دەوترێ، بە زمانێکی سادە و لە بەربڵاوترین مانای خۆیدا، فەرقکردن یا وەکخۆنەمانی تایبەتمەندییەکانی شتەکانە.
بۆ نموونە، پلەی گەرمای ھەوا لە شوێنێکدا جیاوازە لەگەڵ پلەی گەرما لە شوێنێکی تردا، یا جیاوازە لەگەڵ پلەی گەرما لە ھەمان شوێن و لە کاتێکی تردا، لە وەھا حاڵەتێکدا ئەوترێ پلەی گەرما گۆڕانی بەسەردا ھاتووە. لێرەدا پرسیاری فەلسەفی ئەوەیە کە ئاوەھا ڕستەگەلێک کە باسی وەکخۆمان و وەکخۆنەمانی شتەکان ئەکەن چۆن لێک بدرێتەوە.
ھیراکلیتوس یەکەم فەیلەسووفە کە ڕاستەوخۆ بابەتی گۆڕانی خستۆتە بەر باس و لێکدانەوە. ئەم قسە پاراوە ھیی ئەوە کە ئەڵێ «کەس ناتوانێ دوو جار پێ بخاتە ناو ھەمان ڕووبارەوە». ئیلیایییەکانیش بەتایبەتی دڵەودوای گۆڕان بوون و ژمارەیەک پرسگرێ و پرسیاری تازەیان داھێنا - لەوانە پارادۆکسەکانی زینۆن - کە وای لیان کرد ئەوەندە بچنە پێشەوە کە بەتەواوی حاشا لە گۆڕان بکەن و بڵێن واقیع یەکێکە و ھیچ گۆڕانی بەسەردا نایێ. فەیلەسووفەکانی دواتر ئەو قسەیەیان ڕەت کردەوە و لە جیاتی پەرەیان بە سیستمگەلێکی تر وەکوو ئەتۆمیزم دا کە ھەوڵی ئەدا وەڵامێ بدۆزێتەوە بۆ پرسگرێکانی ئیلیایییەکان. بە لای ئەرەستووەوە ھەر شتێک لەوانەیە لە چوار بارەوە بگۆڕدرێ: یەکەم، لەوانەیە چەندایەتی یان قەبارەی بگۆڕدرێ، واتە کەم و زیاد بکا، دووەم، ئەتوانێ چۆنایەتیی بگۆڕدرێ، بۆ وێنە ڕەنگی، سێیەم، لەوانەیە جێ و شوێنی بگۆڕدرێ و، چوارەم، لەوانەیە یەکسەر ببێ بە شتێکی تر، واتە جەوھەر و مایەی بگۆڕدرێ. ھەر چۆنێک بێت و بە ھەر بارێکدا بێت، گۆڕان ھەمیشە چوونە لە قووەوە بۆ فیعل.
لە سەردەمی مۆدێرندا، ھەندێ لەم کێشانە چوونە ناو مەڵبەندی ماتماتیکەوە و کالکیولس و شیکاری پەرەیان سەند و توانیان وەڵامێ ھەندێ لە پرسیارەکان بدەنەوە.
ئەم «فەلسەفە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گۆڕان (فەلسەفە) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گۆڕان (فەلسەفە), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.