گورگەکان زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی کوردییە، لە بەرھەمھێنانی کۆمپانیای سام پرۆدەکشن.
لە جۆری دراما، ئەکشن، تاوانە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەرھەمھێنانی ئەم درامایە ڕاگەیەندرالە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ یەکەم ترایلەری دراماکە پەخش کراو لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ یەکەم ئەلقەی لە کەناڵی کورد ماکس پێشکەش کرا، سیناریۆ و دەرھێنانی لەلایەن مێھران شیری ئەنجامدراوە. لە چوار وەرز پێک دێت، کە ھەر وەرزێکی لە ٢٠ زنجیرە پێکدێت. بەڵام لە ئێستادا تەنھا وەرزی یەکەمی لێ بەرھەم ھێنراوە، لە ٢٢ ئەلقە پێک ھاتووە. تۆڕی مێدیایی کوردماکس سپۆنسەری میدیایی و سەرەکی درامەکەیە. چیرۆکی دراماکە باس لە ئەفسەرێکی ھەواڵگری کوردستان دەکات کە ھەوڵ دەدات بۆ دەستگیرکردنی گرووپێکی تاوانکاری.
گورگەکان | |
---|---|
ئەکتەران | مێھران شیری یونس حەمە کاکە ژینۆ سەرتیپ محەممەد شێروانی بەکر مەعروف بەکر مستەفا سەنگەر خورشید میران شێرزاد شادی ئارام بیلال صلاح بەرزان یونس ئەحمەد ئارام سارینا باقی ناسر حەسەن |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | کوردستان |
زمان | کوردی |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٢٢ئەڵقە |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | کۆمپانیای سامپڕۆ و کەناڵی کوردماکس |
ماوەی پەخش | ٤٠ خولەک |
پەخش | |
تۆڕ | کوردماکس |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ | – ٨ی ئایاری ٢٠٢١
گرێدان بۆ دەرەوە | |
[gurgekan ماڵپەڕی فەرمی] |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گورگەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گورگەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.