گاور

گاور یان گاڤر لە زمانی کوردیدا مانای جۆربەجۆری ھەیە.

کۆنترین مانای گاور بۆ ئاماژەکردن بە زەردەشتیەکان بووە بەڵام دواتر بە فەلەکانیش وتراوە. ئەم وشەیە بە مانای کافریش (خوانەناس) بەکارھاتووە.

وشەی گاور لە زمانی کوردیدا وەکوو «گەور»یش بەکارگیراوە و بە مانای زەردەشتی ھاتووە و ناوی ھۆزێکی کوردیشە. لە زمانی پاڵەویدا وشەی «گەبر» بە مانای پووچ، قووڵکە و منداڵدان ھاتووە. پاش سەردەمی ساسانییەکان، ئەم وشەیە بە سووکایەتی بۆ ئاماژەکردن بە زەردەشتییەکان بەکارگیرا. لە زمانی ئارامیدا «گەبرە» بە مانای پیاو و لە بەرامبەر ژندا ھاتووە. ئێستا زەردەشتییەکان بە پیاو دەڵێن «گەور» و بە زمانی خۆشان دەڵێن «گەوری».

عەبدوڵڕەحمان شەرەفکەندی شاعیر و نووسەری بەناوبانگی کورد ناوی ھۆزی گەورەی کورد گۆران دەباتەوە بۆ وشەی گاور و «گاوران» و سەبارەت بۆ ھۆزی گەورکیش دەڵێ: «ھۆزێک لە مەڵبەندی موکری لە نزیک سەردەشت نیشتەجێن، ئەویش گەورکیان پێ دﻩڵێن؛ ئاخۆ ئەم دوو ناوﻩ خزمن؟ ئەگەر خزمن ئەم ھەموو دﻩشت و کێوانە بۆچی کەوتۆتە نێوانیان؟ پرسێکە وﻩرامی دﻩوێ.»

پەراوێز

سەرچاوەکان

Tags:

ئایینی زەردەشتیزمانی کوردیکریستیان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

فیفاھاوکێشەی کیمیاییھەڵگوردئومێد خۆشناوپەندی پێشینانمریشکئەورووپاقەڵای کەرکووکڕەمەزاندڵەڕاوکێژمارەی ڕێژەیینیکۆلا تێسلاشاعیرمافی کارکردنسیستمی خۆریجەمیل بایکنالیعەبدوڵڵا پەشێووەفایییەکێتیی سۆڤیەتقەزای کەرکووکئەمریکای باکوورخەلافەتی ڕاشدینڕۆمانیاڕێواسناوچە جێناکۆکەکانی عێراقجوولەکایەتیبەڕێوبردنی کاتپیرەمەگروونتوخمی کرۆمۆسۆممەولانای ڕۆمیمافی مەدەنی و سیاسیدەوڵەتی ئەییووبیلۆژیکحەجخانزادی سۆرانسوریالیزمجاڤاسکریپتڕێکەوتننامەی واشتنۆن ١٩٩٧کتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامداگەلانی تورکشەرەفخانی بەدلیسیعەرەبمەشروب (ڕوونکردنەوە)فەرموودەجامی جیھانیی فیفاھاویننیلدەروونناسیی پەروەردەییئینسایکڵۆپیدیاپەروەردەکۆمۆنیزمناسر ڕەزازیپۆرن ھابمەلای جزیریشێوازی وانەگوتنەوەجوود بێلینگھامکەرکووکسێگۆشەمۆرفۆلۆجی (زمانەوانی)پارتی کرێکارانی کوردستانسوورێژەسێجۆنگی مەزندھۆکلەیلا و مەجنووننۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانحەسار و سەگەکانی باوکمبەدرخان بەگمەلا عەبدولکەریم مودەریسسەعید نوورسیناسیۆنالیزمیارسانپەردەی کچێنیمارکسیزم-لێنینیزمپلازما (فیزیک)مافی خوێندن🡆 More