کەیت کامپبێڵ

کەیت کامپبێڵ (بە ئینگلیزی :Cate Campbell، لەدایکبووی ٢٠ی ئایاری ١٩٩٢) خانمە مەلەزانی پێشبڕکێکاری ئوسترالییە، لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ دا دوو مەدالیای برۆنز، و لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ مەدالیایەکی زێر و ھەروەھا مەدالیایەکی زێر و مەدالیایەکی زێوی لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ و دوو مەدالیای زێری لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ بەدەست ھێناوە.

لەکاتی نمایشی ھاتنە ناوەوەی وڵاتان لە مەراسیمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵمپیادی ٢٠٢٠ ی تۆکیۆ ئاڵاھەڵگری وڵاتەکەی بوو لە پاڵ وەرزشوانی یاری باسکەی ئوسترالیا پاتی میلس.

Cate Natalie Campbell
کەیت کامپبێڵ
Cate Campbell at the 2015 World Aquatics Championships
زانیاری کەسێتی
ناوی تەواوCate Natalie Campbell
لەدایکبوون (١٩٩٢-٠٥-٢٠) ٢٠ی ئایاری ١٩٩٢ (تەمەن ٣١ ساڵ)
Blantyre, Malawi
باڵا١٨٦ سانتیمەتر (٦ پێ ١ in)
کێش74 kg
وەرزشی
یانەCommercial
راھێنەرSimon Cusack

ژیانی سەرەتایی

کەیت لە شاری پلانتایەری ولاتی مالاوی لە ٢٠ی ئایاری ١٩٩٢ لەدایک بووە. یەکەم منداڵی ناو بنەماڵەکەی ئێرکی ژمێریار و جێنی پەرستارە. سێ خوشک و برایەکی لە خۆی بچووکتر ھەیە براکەی نەخۆشی شەلەل دەماغی ھەیە و لە ژێرچاودێریدایە.

جێنی دایکی پێشتر مەلەزان بووە بۆیە ھەرچوار کچەکەی فێری مەلەوانی کرد لە حەوزی ماڵەکەی خۆیان.ھەروەھا ھەر بەمەبەستی مەلەکردن ڕوویاندەکردە دەریاچەیەکی نیزک لە خۆیان.بۆیە لە منداڵییەوە فێری مەلەکردن بوون. لەلایەن دایکیانەوە کتێبی پیرۆزیان بۆ دەخوێندرایەوە. کەیتی لە ماڵیکی گەورە دەژیان کە بێ تەلەڤیزیۆن بوو. بەلام ئاژەلی ماڵیان زۆر بوو لەوانە: قەل، بەراز، پشیلە و مریشک. بەخێویان دەکردن. لە کاتی خوێندنی قوتابخانەیدا نە بەھەرەی لە گۆرانیوتن ھەبوو نە لە سەما کردن بەلام توانایەکی باشی لە مەلەکردن ھەبوو کە لە ھەمانکاتدا یەکێک لە ئارەزووەکانی بوو. ھەروەھا وەک خۆی ڕایگەیاندبوو لە قوتابخانە خوێندکارێکی ئاست مام ناوەند بووە.

سالی ٢٠٠١ کەیتی لەگەڵ خانەوادەی لە مەلاوییەوە گواستیانەوە بۆ ئوسترالیا. لەوێ درێژەی بە خوێندن دا لە ھەمانکاتیش بەشداری چەندین پاڵاوانێتی لەسەر ئاستی قوتابخانەکان کرد ھەروەھا بەھۆی تواناکانی بانگێشتی تیمی مەلەوانی ئوسترالیا کرا. ھەروەھا خوشکەکەشی برۆنتی کامپبێڵ بەھەمان شێوە بانگێشتی تیمی مەلەوانی ئوسترالیا کرا و پێکەوە بەشداری ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ ی لەندەن بکەن.

ساڵی ٢٠٠٧ بەشداری فیستیڤاڵی ئۆڵمپیادی لاوانی ئوسترالیای لە سیدنی کرد و توانی دوو مەدالیای زێڕی لە مەلەوانی ٥٠ مەتری تاکی ئازاد و مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد بباتەوە ھەروەھا لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ی پەکین توانی مەدالیای بڕۆنز لە مەلەوانی ٥٠ مەتری ئازاد بەدەست بھێنیت.

بەشدارییەکان

ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨

کەیت یەکێک بوو لە خانمە یاریزانە بەرشداربووەکانی ئوسترالیا لە یارییەکانی ھاوینەی ٢٠٠٨ لە پەکین. ئەمە یەکەم بەشداری بوو لە ئۆڵمپیاد. کەیت خێراترین ئەنجامی بۆ گەیستن بە چارەکی کۆتایی لە ڕکابەری ٥٠ مەتری ئازاد تۆمارکرد کاتێک توانی ٢٤٫٢٠ چرکە تەواو بکات. لە ڕکابەرییەکانی پێش کۆتایی توانی بە ٢٤٫٤٢ چرکە بگاتە قۆناغی کۆتایی لە قۆناغی کۆتایی پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنزی بەدەست ھێنا دوای ئەوەی بە ٢٤٫١٧ چرکە گەیشتە ھێلی کۆتایی. ھەروەھا توانی مەدالیای بڕۆنز وەک بەشێک لە تیمی ٤ × ١٠٠ مەتری خانمان بەدەست بھێنێت .

پاڵەوانییەتی جیھانی ٢٠٠٩

لە دوای تەواو بوونی یارییەکانی ھاوینەی ٢٠٠٨ی پەکین کەیت بەردەوامبوو لە بەشداریکردن لە پالاوانیتییە جیاجیاکان تایبەت بە مەلەوانی لە ساڵی ٢٠٠٩ بەشداری پاڵاوانێتی جیھانی مەلەوانی کرد کە لە ڕۆمای ئیتالیا بەرێوەچوو، توانی پلەی سێیەم لە ٥٠ مەتری ئازادی خانمان بەدەست بھێنێت

ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢

کەیت ئەندامی تیمی ئوسترالی بوو کە مەدالیای زێڕی بردەوە لە مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازادی لەسەر ئاستی خانمان لە یاری ئۆڵمپیکی ھاوینەی ٢٠١٢ لە لەندەن. لە ئاستی تاکی بەشداری کێبرکێی مەلەوانی ٥٠ مەتری ئازادی کرد لەگەڵ برۆنتی خوشکی بەلام لە قۆناغی کۆتایی نەیانتوانی ئەنجامێکی باش بەدەست بھێنێت (کەیت پلەی ١٠، برۆنتی پلەی ٩ بەدەست ھێنا)

٢٠١٣

لە پالاوانێتی مەلەوانی ئوسترالیای ٢٠١٣ کەیت بەشداری کرد لە ھەردوو پێشبرکێی ٥٠ مەتری ئازاد و ١٠٠ مەتری ئازاد مەدالیای زێری بردەوە ھەروەھا لە لە پاڵەوانییەتی جیھانی بۆ یارییە ئاوییەکان کە لە بارسێلۆنا پایتەختی ھەرێمی کەتەلۆنیا بەرێوەچوو لەگەڵ برۆنتی خوشکی و ئیما ماکیۆن و ئالیسیا کۆتس لە مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد مەدالیای زیویان بردەوە، لە دوای تیمی ئەمریکی ەوە بوون بە جیاوازی ٠٬١٢ چرکە، لە شەشەمین ڕۆژی پێشبڕکێدا کەیتی لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری ئازاد بە ماوەی ٥٢٫٣٤ گەیشتە ھێلی کۆتایی و مەدالیای زێڕی بەدەست ھێنا و ڕیکۆردێکی نوێ لەم یارییە تۆمار بکات.

٢٠١٥

کەیت کامپبێڵ 
کەیت کامپبێڵ (چەپ) و برۆنتی خوشکی لە پاڵاوانێتی جیھانی ٢٠١٥ بۆ یارییە ئاوییەکان

لە پاڵەوانییەتی جیھانی یارییە ئاوییەکانی ساڵی ٢٠١٥ لە کازان، لە مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد دا، توانیان بە پێش ھەردوو تیمی ھۆڵەندی و ئەمریکا بکەون و مەدالیای زێر بەدەست بھێنن. و لە پێشبرکێی مەلەوانی ١٠٠ مەرتی ئازاد کەوتە دوای برینی خوشکی و سارای مەلەزانی سویدی. پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنزی بەدەست ھێنا. لە پاڵاوانێتی ئوسترالیا بۆ مەلەوانی کورت بۆ ساڵی ٢٠١٥ لە سیدنی، توانی لە یاریی ١٠٠ مەتری ئازاد دا ڕیکۆردێکی جیھانی تۆماربکات کە بە (٥٠٫٩١) ٥٠ چرکە و ٩١ لە ھەزاری چرکە بگاتە ھێلی کۆتایی بووە یەکم خانم ئەو پێشبڕکێیە لە خوار ٥١ چرکە کۆتایی پێبھێنێت .

٢٠١٦

لە پالاوانێتی مەلەوانی ئوسترالیای ٢٠١٦ سەرکەوتوبوو لە ١٠٠مەتری ئازاد بۆ گەیشتن بە یارییەکانی مەلەوانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦، و لە پێشبڕکێی ٥٠ مەتری ئازاد خولی پێش کۆتایی توانی ڕیکۆردێکی نوێ تۆمار بکات کاتێک توانی بە (٢٣٬٩٣) چەرکە یارییەکە بباتەوە؛ و بەردەوام بوو لە سەرکەوتن لە قۆناغی کۆتایی گەیشتە یارییەکانی ئۆڵمپیاد لە ٥٠ مەتری ئازاد دا. لەگەڵ ئەوەشدا کەیتی سەرکەوتوو بوو لە گەیشتن بە تیمی ئوسترالیا بۆ پێبڕکێی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد.

ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦

بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک کەیتی بەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیای کردەوە بە ھاوبەشی لەگەڵ تیمی ئوسترالیا. لەگەڵ تیمی مەلەوانی خانمانی ئوسترالیای لە پێشبڕکێی ٤ × ١٠٠مەتری ئازادا توانی مەدالیای زێر بەدەست بھێنن بە ٣:٣٠٫٦٥ دەقە یارییەکەیان بردەوە و ڕیکۆردێکی نوێیان لەم یارییە لە ئۆڵمپیاد تۆمار کرد. ھاوکات برێتی خوشکیشی ئەندامی تیمەکە بوو. تیمی ئەمریکا دووەم و تیمی کەنەدا سێیەم بوون. ھەروەھا لە پێشبڕکێی ٤ × ١٠٠مەتری جۆراوجۆر توانیان مەدالیای زێو بەدەست بھێن. تیمی ئەمریکا مەدالیای زێڕ و تیمی دانیمارک مەدالیای بڕۆنزیان بەدەست ھێنا. کەیتی لە پێشبڕکێی ١٠٠ مەتری ئازاد و ٥٠ مەتری ئازاد بەشداری کرد بەلام نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت لە پلەکانی دواوەوە مایەوە.

٢٠١٧

لە دوای کۆتایی ھاتنی ئۆڵمپیاد کەیتی بەمەبەستی پشوودان بۆماوەیەک لە مەلەوانی دوورکەوتەوە، ویستی لەو ڕێگایەوە مێشک و دەروونی ئارامبکاتەوە کە ماوەیەکی زۆر بەھۆی ڕاھێنان و خۆئامادەکردنەکان فەرامۆشی کردبوو. دوای پشووەکەی گەرایەوە ڕاھێنانەکان و بەشداری لە پالاوانێتی مەلەوانی ئوسترالیا کرد و گەیشتە ژمارەی پێوانەی جیھانی لە پێشبرکێی ١٠٠ مەتری ئازاد کاتێک بە ٥٠٫٢٥ چرکە پێشبرکێکەی بردەوە.

٢٠١٨

کەیتی گەرایەوە پێشبرکێکان، لە یارییەکانی گەلانی کۆمۆنوێلت ٢٠١٨ کە لە گۆڵد کۆست ی ئوسترالیا بەڕیوەدەچوو بەشداری کرد. لە پێشبڕکێی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد لەسەر ئاستی خانمان پاڵ خوشکەکەی برۆنتی ھەروەھا ئیما ماکیۆن و شەینا جاک توانیان مەدالیای زێربەدەست بھێنن. پاشان توانی مەدالیای زێر لە پێشبڕکێی ٥٠ مەتری ئازاد لەسەر ئاستی خانمان بەدەست بھێنێت ژمارەی پێوانەی تۆمار کرد لە یارییەکانی کۆمۆنوێلت کاتێک توانی ٢٣٫٧٨ چرکە مەوادی پێشبڕکێکە ببڕێت. ھەروەھا مەدالیای زێڕیشی لە ٥٠ مەتری شێوازی پەپوولەی بەدەست ھێنا؛ و یەک مەدالیای زیوی لە ١٠٠ مەتری ئازادیشی بەدەست ھێنا. کاتێک بە ٥٢٫٦٩ مەودای پێشبرکێکەی تەواو کرد بە چەند چرکەیەک کەمتر لە دواوەوەی خوشکەکەی کە پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا ٥٢٫٢٧ مەوداکەی تەواو کرد.

ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠

کەیتی بۆجاری چوارەم لەسەریەک توانی بگاتە یارییەکانی ئۆڵمپیاد شیاوبونی بۆ بەشداری لە ئۆڵمپیادی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ بەدەست ھێنا. بووە سێیەم خانمە مەلەوانی ئوسترالی ئەو دەستکەوتە بەدەست بھێنێت دوای لیسل جۆنس و ئیمیلی سیبۆم. لە ٧ ی تەممووزی ٢٠٢١ وەک یەکێک لە ئاڵاھەڵگرەکانی ئوسترالیا بۆ ئاھەنگی کردنەوە یارییەکانی ئۆڵمپیادی ٢٠٢٠ تۆکیۆ ڕاگەیەنرا، شان بەشانی یاریزانی باسکەی ئوسترالیا پاتی مێلس. بەمەش بووە یەکەم خانمە مەلەوانی ئوسترالی ئەو کارەی پێ بسپێردرێت. لە پاڵ ھەریەکە لە ئیما ماککون و مێگن ھاریس و برۆنتی خوشکی لە ٤ × ١٠٠مەتری گۆڕینی ئازاد لەسەر ئاستی خانمان بۆ جارێکی دیکە توانیان مەدالیای زێر بەدەست بھێنن و ژمارەی پێوانەی پێشوویان شکاندەوە، کەیتی بۆ سێیەم جار لەسەر یەک توانی لە ھەمان پێشبڕکێدا مەدالیای زێر بەدەست بھێنێت . لە پێشبڕکێی ١٠٠م ئازاد دا پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنزی بردەوە. لە ڕۆژی نۆیەمی ئۆڵمپیادە کە لە پێشبرکێی ٥٠ مەتری ئازاد توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی کۆتایی بەلام نەیتوانی سەرکەوتوبێت و لە پلەی حەوتەمی بەدەست ھێنا. بەلام نیوسەعات دواتر. لە ٤ × ١٠٠مەتری شێوازی جۆراوجۆر توانی بە ھاوبەشی لەگەڵ تیمی ئوسترلیا مەدالیای زێر بەدەست بھێنن.

ژیانی تاکەکەسی

ژمارە پێوانەیییەکان

Long course
ڕووداو کات رێکەوت شوێن
50 m freestyle 23.78 CR ٠٧ی نیسانی ٢٠١٨ Southport, Australia
100 m freestyle 52.03 CR ١٠ی ئابی ٢٠١٨ تۆکیۆ, Japan
50 m butterfly 25.47 OC ٠١ی ئازاری ٢٠١٨ Gold Coast, Australia
Short course
ڕووداو کات رێکەوت شوێن
50 m freestyle 23.19 CR ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ Adelaide, Australia
100 m freestyle 50.25 WR ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ Adelaide, Australia

سەرچاوەکان

Tags:

کەیت کامپبێڵ ژیانی سەرەتاییکەیت کامپبێڵ بەشدارییەکانکەیت کامپبێڵ ژیانی تاکەکەسیکەیت کامپبێڵ ژمارە پێوانەیییەکانکەیت کامپبێڵ سەرچاوەکانکەیت کامپبێڵئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کرداری جنسیی دەمیخاکنووحئامارسەبری بۆتانینرخدانانکیمیابارانی ھەڵەبجەمحەممەد ماملێچێشتی مجێورھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)دەستوورئینگلیزیدەوڵەتی ئیسلامی (داعش)بانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤئادەمخورماڵپشیلەپارێزگای ھەڵەبجەزێدان ئیقبالمیرنشینە کوردییەکانسۆفییایەتیپارتی دیموکراتی کوردستانکاردانەوەی کیمیاییقەڵادزێسروشتڤلادیمیر پوتینبالەفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێروزەی خۆریپەپوولەژمێریارییارییەکانی ئۆڵمپیکدواھەمین ھەناری دونیاپاراسایکۆلۆژیچیای ئیڤرستمێژوویەکێتیی سۆڤیەتئاڵای کوردستانقەزای کەرکووکدەروونناسیی پیشەسازیئایدزجەنگی جیھانیی دووەمڕەپبوونی کێرپارێزگاڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆکوردستانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەبەنداوی دووکانپیانۆڕۆژنامەوانیدەوڵەتی ئەییووبیوەفاییمێکوتەسخئاسیامەھابادفێرمین لۆپێزمێژووی فەلەستینتیک تۆکھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقپێکھاتەی بازاڕخاکەلێوەدادپەروەریڕێبازە ئەدەبییەکانقەزای کۆیەڕەجەب تەییب ئەردۆغاننەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێندھۆکشێوازی وانەگوتنەوەسەید سادقمێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاعەباس کەمەندیقەڵای دمدممیتۆدخەلافەتی عەباسیجامی کوردستانھەڵگورد🡆 More