کیو.ئی.دی.
لە ھەندێک لە پەرتووکەکاندا بەم شێوە ھاتووە: «سەلمێندرا ئەوەی دەبوایە سەلمێندرابا». کورتکراوەکەی بەم شێوەیە .q. e. d دەنووسرێت. لەناو توێژەران و وانەبێژان، بەتایبەت لە زانستی بیرکاری و فیزیکدا وا باوە کە لە کۆتایی ئارگیومنتە فەلسەفییەکان یان سەلماندنەکانیان شێوە کورتکراوەکەی qed بنووسرێت، بەڵام ئەمڕۆکە زۆرتر ئەم ھێمایانە ■ یان □ یان ‣ بەکار دەھێنرێن. ئەم سێ ھێما لە یونیکۆددا بەم شێوەن: (U+220E) یان (U+25A0) یان (U+2023). بیرکاریزانان بەم ھێمایە دەڵێن بەردی گۆڕ. ئیقلیدس و ئەرەشمیدوس لە کۆتایی سەلماندنەکانیان ئەم ڕستەیان دەنووسی. توێژەران ھەندێک جار بە گاڵتە .q. e. d بەشێوەیەکی تر شرۆڤە دەکەن بۆ نموونە دەڵێن «سەلمێنەر ڕێگای لێ ون بووە».
پێرستی ڕستە بەناوبانگەکان/یان مێژووییەکان بە زمانی لاتین
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کیو.ئی.دی. تێدایە. |
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کیو.ئی.دی., which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.