کۆلی باشوور قەراغێکی تیژە لەنێوان چیای ئیڤرست و لۆتسێ، کە بەرزترین و چوارەمین دوو چیاکانی جیھانن، ئەم بەرزایییە بە شێوەیەکی ئاسایی بە بەفری بابردوو دروست بووە، ناوچەیەکە بەفرێکی زۆری تێدا کۆبووەتەوە.
لە ساڵی ١٩٥٠ەوە (کاتێک تبت داخرا)، زۆربەی گەشتە شاخەوانییەکانی ئیڤرست بۆ نیپال گوازرانەوە و لە ڕێگەی باشووری ڕۆژھەڵات و کۆلی باشوورەوە ئەنجام دەدران (لەجیاتی لە ڕێگەی کۆلی باکوور). کاتێک کە شاخەوانەکان ھەوڵ دەدەن لە ناوچەی باشووری ڕۆژھەڵاتی نیپاڵەوە بەرەو ئیڤرست برۆن، خێوەتگای کۆتایی (بە شێوەیەکی ئاسایی خێوەتگای چوارەم) دەکەوێتە سەر کۆلی باشوور.
کۆلی باشوور | |
---|---|
زنجیرەچیا | ھیمالایا |
وڵات | چین، نیپال |
کەوتووەتە ناوچەی پارێزراوی | Sagarmatha National Park |
پۆتانی شوێن | |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٧٬٩٠٦ مەتر |
ڕووداوە بەرچاوەکان | first ascent |
Connects with | چیای ئێڤەرست، Lhotse، Southeast Ridge |
کۆلی باشوور بۆ یەکەم جار لە ١٢ی ئایاری ١٩٥٢ لەلایەن ئاوبێرت و لامبێرت و فلۆری ئۆوارد ویس-دۆنانت لە ڕێگای سەرکەوتنیان بۆ ئیڤرست پێیان زانی. ساڵی دواتر کاتێک چیای ئیڤرست بۆ یەکەم جار سەری ھەڵدا، ویلفرید نۆیس و شێرپا ئانۆلوو یەکەم دوو شاخەوان بوون لە گەشتەکەدا کە گەیشتنە کۆلەکە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆلی باشوور, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.