کۆشکی سپی واتە شوێنی دانیشتنی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، کە لە شاری واشینگتۆنی ئەو وڵاتە دایە.
ئەم کۆشکە لە سێ بەشی: ناوەندی، ڕۆژھەڵات وە ڕۆژاوا پێک ھاتووە.ئەم کۆشکە شەش تەبەقەی ھەیە. ژێر بینای ئەم کۆشکە ٥١٠٠مەترە. ئەم کۆشکە ١٣٢ ئوتاق، ٣٥ مەستەراو، ٥نەفەر ئاشپەزی تەواو وەخت وە ڕۆژانە ٥٠٠٠ بینەری ھەیە.
ئەم کۆشکە لە ساڵی ١٧٩٢ ھەتا ساڵی ١٨٠٠ زایینی ھاوکات لەگەڵ بنیادنانی شاری واشنگتۆن تەواو کراوە. جان ئادامز یەکەمین سەرۆک کۆماری ئامریکایە کە لەم کۆشکەدا نیشتەجێ بووە. لە سەردەمی سەرۆک تۆماس جێفێرسۆن، پەرە پێ دراوە، وە زیادکردنی کردنی دوو کۆڵەکە بۆی بووەتە هۆی زیاتر گەورەکردنی ئەم شوێنە. ئەم کۆشکە لە ساڵی ١٨١٢، بە ھۆی ھێرشی بەریتانیا بۆ سەر ئەم کۆشکە تا ڕادەیێکی زۆر لە ناو چوو، بەڵام بە زوویی سەر لە نوێ درووست کراوەتەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆشکی سپی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆشکی سپی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.