کوڕ یان پس بە مرۆڤی نێر دەوترێ، لە تەمەنی کەم دا.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ھەروەھا بە مناڵی نێریش دەڵێن کوڕ، تەنانەت ئەگەر ھاوسەرگیرییشی کردبێ و خێزاندار بێت. وشەی کوڕ بە پێچەوانەی وشەی کچ بە کار دێت. بانگکردنی کەسێک بە ناوی کوڕ، دەتوانێ ئاماژە بێت بە ڕەگەزی ڕاستەقینەی ئەو یان ئەو ڕۆڵەی لە کۆمەڵگادا ھەیەتی. لەوانەیە وشەی کوریال یان پیاو بۆ کەسانێک بە کار بێت کە بە شێوە و لە کۆمەڵگەدا وەکوو کەسانی نێرن بەلام وەکوو ژێنێتیک مێینەن..
لە زمانی ئینگلیزی دا وشەی "Boy" بە واتای «مرۆڤی نێری گەنج» دێت و وشەی "Son" بە مانی «مناڵی کوڕ» (تەنانەت ئەگەر گەنجیش نەبێت). ئەوە لە حاڵێک دایە کە لە کوردیدا «مرۆڤی نێر» تا کاتێک ھاوسەرگیری نەکردنێ پێی دەوترێ کوڕ و دوای ھاوسەرگیری پێی دەڵێن پیاو.
لە درێژایی مێژوو دا ڕۆڵێک کە بۆ کوڕان (وەکوو پیاوانی داھاتوو) لە بەرچاو گیراوە، لەگەڵ ھی کچان جیاوازی زۆری ھەبووە. بۆ نموونە، کوڕان زۆرتر فێری زانستی سەربازی و بەرگری دەکران تا ئەوەی کە فێری کاری نێو ماڵ بکرێن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کوڕ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوڕ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.