کوومی خۆراوا یان شیوی خۆراوا (ئینگلیزی:)کەندەڵانێکی فراوانە لە بنکی ترۆپکی ئیڤرست لە زنجیرەچیای ھیمالایە، گۆمی بەفرینی چیای ئیڤرستە کە بەفرە کەڵەکەبووەکانی ناوی دەڕژێنێتە دۆڵی سەھۆڵبەندان لە قەدپاڵی کەپکی لۆتسێ لە لووتکەی ئیڤرست.
ئەم کەندەڵانە بەفرینییە لەلایەن جۆرج مالۆرییەوە ناونراوە کاتێک لە ساڵی ١٩٢١ وەک بەشێک لە گەشتی ناسینەوەی بەریتانی سەردانی کرد کە یەکەم کەس بوو بۆ گەڕان لە بەشی سەرەوەی ئیڤرست کاری کرد لەکاتی گەڕان بەدوای ڕێگاکانی گەیشتنی لووتکەی ئیڤرست.
کوومی خۆرئاوا | |
---|---|
ناو | Western Cwm |
ناونراوە لەدوای | دۆڵ |
وڵات | نیپال |
ناوچەی جوگرافی | چیای ئێڤەرست |
پۆتانی شوێن | ، |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٦٬٠٠٠ مەتر، ٦٬٨٠٠ مەتر |
Significant place | Khumbu Icefall، کۆلی باشوور |
کوومی خۆراوا ناوەندێکە کە تێیدا شاخەوانەکان ڕێچکەی تێدا دروست دەکەن تا بەرەو لووتکەی ئیڤرست بچن. بە شێوەیەکی ئاسایی بە گەشتکردن لە ناو سەھۆڵبەندانی خومبودا دەست پێ دەکرێت. دەبێت شاخەوانەکان بپەڕنەوە بۆ لای ڕاستی دوور، بەسەر کەپکی نوپتسێ، بۆ ڕێگایەکی تەسکی ناسراو بە گۆشەی نوپتسێ. لە وێ شاخەوانەکان دەتوانن بەرزی ٢٤٠٠ مەتری ئیڤرست ببینن، کە یەکەم سەرنج و دیداری لووتکەی ئیڤرستە لەدوای جێھێشتنی خێوەتگای بنکە.
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوومی خۆرئاوا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.