کورووش کوڕی کەمبۆزیە ناسراو بە کورووشی دووەم، کورووشی مەزن یان کورووشی گەورە (بە فارسی: کوروش بزرگ)؛ (٦٠٠–٥٣٠ پێش زایین) پاشای حکوومەتی پاشایەتیی ھەخامەنشی بوو.
کورووشی دووەم یەکەم شا و بناغەدانەری شاھەنشاھیی ھەخامەنشی بووە. کورووش لە ساڵی ٥٢٩ تا ٥٥٩ی پێش زایین بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی بوو.
کورووشی مەزن کوری کەمبۆزیە (قەمبیز)ی یەکەم و ماندانای کچی شاھی میدی ئەستیاک بووە. لەسەردەمی باوکی لە شاری ئەکبەتانا بوو و لە سالی ٥٥٩ پ. ز لەجێگای باوکی بوو بە سەرکردەی پارسەکان. لەسەرەتا دا شوێنکەوتوی باپیرەکەی ئەستیاک بوو. کورووش چەند ناسناوێکی بوو خوی دانا وەکو، پاشای گەورەی ئەخمینی، پاشای بارسوماش و ئەنشان. بوو ماوەی ھەشت سالی سەرەتای حوکمرانی کورووش شوێنکەوتوی باپیرەی ئەستیاکی شاھی میدی بوو. بەلام ئارمانجی ئەو بوو کە خۆ سەربەخۆ بکات لە شاھ ئەستیاک (٣).[کێ وتی؟][ژێدەر پێویستە]
ئەم بەشە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
وڵات و ژیاری مادەکان وەھا بە دەستی کورووش کاول و تاڵان کرا کە ھیچ ئاسەوارێکی لەپاش نەماوە. نە ئاسەوارێک لە خەت و زمان و یاساکانی و نە نیشانێک لە ھەگمەتانە و شارە گەورەکانی تری ماد. لە مێژووی ئێرانی کەمبریجبە سەرپەرشتیاری ئیلیا گرشویچ ھاتووە «ڕوانگەی خەڵکی ماد بۆ کورووش دوژمنکارانە بوو». کورووش ھێگمەتانەی تاڵان کرد و بەشێک لە مادەکانی بە دیل گرت. ھەرچەندە مادەکان لانیکەم دوو جار لە سەردەمی داریوش ھەوڵیان دا تا لە دەسەڵاتی ئەخمینی ڕزگاریان بێ و سەربەخۆیی خۆیان بەدەست بھێننەوە، بەڵام ھەر دوو جارەکە ڕووبەڕووی سەرکوتی ھۆڤانەی داریوش بوونەوە و ٣٨٠٠٠ کەسیان لێ کۆمەڵکوژ کرا. ئاوا بوو کە شۆناس و ژیاری ماد لە ناو چوو و لە لاپەڕەی مێژوو سڕاوە. ھەروەھا یەکێکی تر لە ژیارە کۆنەکانی ناوچە کە بەدەستی کورووش لە نێو چوو و کۆتایی پێ ھێنرا، ژیاری کۆن و درەوشاوەی ئیلام(ژیار) یان ئیلامییەکان بوو. یەکێکی تر لەو ژیارانەی کورووش لە خشتەی برد ژیاری لیدیا بوو، ھەرچەند دانیشتووانی لیدی ھەر ئەوسا ھەوڵیان دا تا لە ژێڕ ڕکێفی دەسەڵاتی ئەخمینی ڕزگاریان بێ و شوڕشەکەیان بە سەرکردایەتی پاکتیاس دامەزرا، بەڵام بە دەمری کورووش بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوت کرا. ڕەنگە بەم ھۆیەوە بتوانین کورووش بە مەزن یان گەورە بزانین کە تاڵانکەرێک گەورە بوو. ئەو توانی لە ماوەی دەسەڵاتی خۆی چەند وڵات و ژیاری درەوشاوەی مرۆڤایەتی بۆ ھەمیشە لە نێو ببا بە جۆرێک کە جگە لە ناو شتێکیان لێ بەجێ نەما. ئەگەر شاژن تومۆروس (شای ماساژێتەکان) دژ بە داگیرکاری کورووش ڕانەدەوەستا و خۆڕاگری نەدکرد و کورووشی داگیرکاری نەدەکوشت، ڕەنگە ئاستی کاولکاری و لەناو بردنی ژیارەکان زۆر شوێنی تر جیھانی سەردەمی خۆی بگرتبایەتەوە.
ئەم مێژوو وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کورووشی مەزن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کورووشی مەزن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.