گۆرانی ناوی یەکێک لە شێوەزارەکانی زاری گۆرانی-زازاییی زمانی کوردییە.
ئەم دیالۆگەی کوردی دابەشی چەندین لقی زارەکانی کوردی بۆیە وەکو ھەورامی (لھۆن و تخت) و زازاکی (دیلمکی و کردکی و کرمانجکی) و باجەڵانی، ناوچەکانی کە ئەم دیالۆگە بەپێی زاراوەکانی ئەم دیالۆگە جیاوازە بو نموونە زاراوەی کوردی زازاکی لە کوردستانی باکوور شارەکانی دێرسیم و ئامەد و ئەرزنجان و ڤارتۆ و سێڤرێک و خارپێت و چوێلیگ پێ قسەی دەکرێت بەڵام زاراوەی گۆرانی کە دابەشی (ھەورامی و باجەڵانی) دەبێت سەبارەت بە ھەورامی لەو ھەردوو بەشی ڕۆژھەڵات واتا شارەکانی پاوە و مەریوان بە ھەورامی قسەدەکرێت و بەشی باشووری وەڵات ناوچەکانی پێنجوێن و تەوێلەیە کە بە ھەورامی قسەدەکرێت، سەبارەت بە گۆرانی ئەم شێوەزارە لە رۆژھەڵات کوردستان شاری کرند و دالاھۆ قسەی پێ دەکرێت و لە ھەرێمی کوردستان لە کەلار و ناوچەی گۆران ھەیە لە دەڤەری بادینان قسەی پێ دەکرێت و باجەڵانیش بەشێکە لە لقەکانی گۆران لە کەلار و گەرمیان تا ڕۆژھەڵات قسەی پێ دەکرێت.
Gorani | |
---|---|
گۆرانی Goranî | |
قسەی پێدەکرێ لە | باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
ناوچە | بە پلەی یەکەم ھەورامان، ھەروەھا گەرمیان و مووسڵ |
ژمارەی ئاخێوەران | ٣٥٠،٠٠٠ (٢٠١٤) |
بنەماڵەی زمان | |
شێوەزارەکان | Hawrami شەبەکی Sarli باجەڵانی |
سیستەمی نووسین | Kurdish alphabet (Perso-Arabic script) |
کۆدەکانی زمان | |
ISO 639-3 | Variously: hac – Gorani (Gurani) sdb – Shabaki sdf – Sarli |
Linguasphere | 58-AAA-b |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گۆرانی (شێوەزار), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.