ھەورامی: شێوەزارێکی زمانی کوردییە

ھەورامی یان ھۆرامی یەکێک لە بنشێوەزارەکانی سەر بە بنەماڵەی زمانی کوردییە، و خەڵکی دەڤەری ھەورامان قسەی پێ‌ دەکەن.

ھەروەھا زاری (زەنگەنە)ی ناوچەی دیلان، (کاکەیی)ی ناوچەی کەرکووک و ھەڵەبجە و مووسڵ، ناوچەی (باجەڵان)ی ناوچەی خانەقین، (شەبەک)ی ناوچەی مووسڵ، ھەندێ لە گوندەکانی ناوچەی خەزەر و ھەندێ لە زازاکانی باکووری کوردستان، نزیکن لە زاری ھەورامییەوە و لە یەکتری تێدەگەن.

Gorani
گۆرانی
Goranî
ھەورامی: پیتەکان, جێناوەکان, پەراوێزەکان
قسەی پێدەکرێ لەباشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ناوچەبە پلەی یەکەم ھەورامان، ھەروەھا گەرمیان و مووسڵ
ژمارەی ئاخێوەران٣٥٠،٠٠٠  (٢٠١٤)
بنەماڵەی زمان
شێوەزارەکانHawrami
شەبەکی
Sarli
باجەڵانی
سیستەمی نووسینKurdish alphabet (Perso-Arabic script)
کۆدەکانی زمان
ISO 639-3Variously:
hac – Gorani (Gurani)
sdb – Shabaki
sdf – Sarli
Linguasphere58-AAA-b

پیتەکان

پیتەکانی زمانی ھەورامی ھەمان پیتی زمانی کوردین بەگشتی، تەنھا پێنج (٥) پیتێک نەبێت، کە لەنێو ھەورامیدا ھەن و لەنێو پیتەکانی شێوەزارەکانی دیکەی کوردی نین؛ ئەمە وای کردووە لە ھەندێ لە نووسەرە ھەورامییەکان کە ئەو پیتانەی تری بۆ دیاری بکەن. ئەو پیتانەش لەنێو ئەم وشانە دەردەکەون:

پیتی یەکەم (ڎ)

  • ئەڎا = دایک
  • ئاڎ = ئەو (بۆ کوڕ)
  • ئاڎە = ئەو (بۆ کچ)
  • مڎۊ = دەدات
  • بەڎبەخت = بەدبەخت
  • سەڎ = سەد
  • ئاماڎە = ئامادە

پیتی دووەم (ۋ)

  • ۋاران = باران
  • ۋەر = پێش / بەڵام وەر = ڕۆشنایی تیشکی خۆر
  • وەرەتاۋ = خۆرەتاو
  • ۋەرگ = گورگ
  • ۋەز = بەز
  • ۋڵک = گورچیلە
  • ۋڕ = وڕ
  • ۋەنی = قەزوان

پیتی سێیەم (ڼ / نگ)

  • گەڼە = گەنیو
  • پەڼە = پەن / پەندەر
  • تڼ = توند
  • قڼگە = قڼگ
  • بەڼگا = تاۋگە

پیتی چوارەم (ۊ) (هەمان (ۆ) ـیە لە سۆرانی)

  • لۊ = (لۆ) گیایەکی کوێستانییە
  • چۊ = دار
  • خۊ = خۆ
  • تۊ = تۆ
  • سۊ = سۆ
  • کۊ = کۆ
  • شۊت = شیر
  • خۊل = خێل

پیتی پێنجەم (ېـ / ۍ) ھەر وەک (یـ/ێـ و ی / ێ)

  • ئۍگە = ئێرە
  • لۍقنە = ڕیقنە
  • گولانۍ = بچووکان (گولانە/گولانۍ/تاک - گولانۍ / کۆ)
  • باخۍ = باخان(باخ/تاک - باخۍ/کۆ))
  • کاۋڕۍ = بەرخان (کاۋڕ/تاک - کاۋڕۍ/ کۆ)
  • بزۍ = بزنان (بزە/تاک - بزۍ / کۆ)
  • مەلۍ = مەلان (مەل/ تاک- مەلۍ/ کۆ)
  • کناچۍ = کچان (کناچۍ/تاک- کناچۍ/ کۆ)
  • کوڕۍ = کوڕان (کوڕ/تاک - کوڕۍ/کۆ)
  • جلۍ = جلان (جل/تاک - جلۍ/ کۆ)
  • شېڵانۍ = قەیسی (شېڵانۍ/تاک - شېڵانۍ/ کۆ)
  • مریچڵۍ = چۆڵەکە
  • ھېزۍ = ھێزان (ھېز/ تاک - ھېزۍ/ کۆ) بەڵام ھیزی = دوێنێ
  • شېر = شێر (شېر/تاک - شېرۍ / کۊ)

نموونە: ھۆنراوەنووس سەیدی ھەورامی دەڵێ:

دیم شیرین نیشتەن، دانە مڎۆ پېشھارەش ھار کەردەن، دەور مڎۆنە وېش

جێناوەکان

جێناوەکان لە ھەورامیدا بەراورد بە سۆرانی:

ھەورامی سۆرانی
من من
تۊ تۆ
ئاڎ ئەو (بۆ کوڕ)
ئاڎە ئەو (بۆ کچ)
ئېمە ئێمە
شمە ئێوە
ئاڎۍ ئەوان

پەراوێزەکان

بەستەرە دەرەکییەکان


Tags:

ھەورامی پیتەکانھەورامی جێناوەکانھەورامی پەراوێزەکانھەورامی بەستەرە دەرەکییەکانھەورامی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

قانعمافی کارکردنئۆگەستینمافبالەکۆریای باشوورسوریالیزمحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانسخۆکوشتنپێڕستی شارەکانی کوردستانکەنداوی فارسڕەجەب تەییب ئەردۆغانغەززە٢٠٢٤نامە گۆڕینەوەکەی سالم و نالیئیسرائیلجوگرافیای باشووری کوردستانشەڕەکانی خاچھەڵگرانتۆپی پێژمارەی ڕێژەییدەریای کاریبیئایدیۆلۆجیکار (ڕێزمان)شۆڕشی ئەیلوولھایدرۆجینئەفلاتوونکلیتۆریسدۆناڵد ترامپئەحمەد شەماڵسەددام حوسێنھاوینتیۆریی ئەتۆمیمێشکمێرگەپانفەلسەفەھەوکردنی پەردەکانی مێشکمیرنشینی بابانجوگرافیای دانیشتووانکاربۆنڕیخۆڵەئەستوورەخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپالیبرالیزمئاوی ژێرزەویکرداری جنسیی دەمیپشیلەوێبگەمەمالیکەکانقازی محەممەدوڵاتانی ئەندامی ناتۆفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانیگەرمبوونی زەویگووگڵڤینۆسزەویکەعبەشێخ ڕەزای تاڵەبانیکۆمەڵگای مەدەنیژان ژاک ڕوسۆجوولەکایەتیپرۆژەڕایبۆسۆمجاڤاسکریپتبەختیار عەلیئادەمفەرموودەئیبن ئەلھەیسەمیارسانجابانی کوردیئایەتەلکورسیئوسترالیادەنگدانتۆماس ئێدیسۆن🡆 More