کوردیی باشووری: زارێکی سەرەکیی کوردییە

کوردیی باشووری (ھەروەھا کوردی که‌لهوری، کوردیی خوارین یان کوردی خوارگ) یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە و لە ھەرێمەکانی کرماشان، ئیلام، خانەقین و بەشێک لە پارێزگای سنە وھەمەدان و لوڕستان و لەنێو کوردەکانی شێخ بزەینی لە تورکیا قسەی پێدەکرێت.

ھەندێک جار بەم زارە کەڵھوڕییش دەگوترێت، بەڵام کەڵھوڕی خۆی شێوەزارێکی کوردیی باشوورییە. کوردیی کرماشانی، کوردیی کەڵھوڕی، کوردی پاڵەیی،، کوردیی لەکی و کوردیی فەیلی ھەموویان کوردیی باشووری پێکدەھێنن.

کوردیی باشووری
کوردی
قسەی پێدەکرێ لەرۆژاوای کوردیی باشووری: تایبەتمەندیەکان, نموونەیەک لە ڕستەی وێژەیی, ئەلفوبێ ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردیی باشووری: تایبەتمەندیەکان, نموونەیەک لە ڕستەی وێژەیی, ئەلفوبێ عێراق
ناوچەڕۆژاوای ئێران، کرماشان، پارێزگای ئیلام، ڕۆژھەڵاتی پارێزگای کوردستان، ڕۆژاوای پارێزگای ھەمەدان، رۆژ ئاوای پارێزگای لوڕستان وکوردانی پارێزگای قەزوین؛ ڕۆژهەڵاتی سنووری عێراق، شارەکانی خانەقین، کفری، مەندەلی و کوردانیبەغدا.
ژمارەی ئاخێوەراننزیکەی ٦،٠٠٠،٠٠ لە ئێران، عێراق و شوێنەکانی تر.  (ڕێکەوت نەدراوە)
بنەماڵەی زمان
بنەمایی
  • کوردیی باشووری
کۆدەکانی زمان
ISO 639-3sdh
Linguasphere58-AAA-c
کوردیی باشووری: تایبەتمەندیەکان, نموونەیەک لە ڕستەی وێژەیی, ئەلفوبێ
ناوچەکانی کوردیی خوارین.
کوردیی باشووری: تایبەتمەندیەکان, نموونەیەک لە ڕستەی وێژەیی, ئەلفوبێ
زاراوەکانی کوردی

██ کورمانجی ██ سۆرانی ██ که‌لهوری و گۆرانی ██ زازاکی ██ تێکڵاو

تایبەتمەندیەکان

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی زاری کوردیی باشووری، ئرگاتیڤ نەبوونی بنزاراوەکانی کوردیی باشووریە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە کوردیی کرنی کە لە بنزاراوەکانی کوردیی باشووری بە ئەژمار دێت، ئرگاتیڤە. ھەروەھا تایبەتمەندیی ئرگاتیڤ لە زۆربەی بنزاراوەکانی کوردیی لەکیش دەبێنرێت، بەلام ھەندێک لە بنزاراوەکانی کوردیی لەکییش وەکوو بنزاراوەی ھەرسینی ئرگاتیڤ نین. جگە لە ئەمە، بنزاراوەکانی سنجاوی و زەنگنەیی کە زۆر بە کوردیی لەکی نزیکن، ئرگاتیڤ نین و بەشێک لە کوردیی باشووری بە ئەژمار دێن.

نموونەیەک لە ڕستەی وێژەیی

ئەو چێشتەگ چۊ زانست لە دیرووک توومار کریاێە ڕا و ئەنیشەێ ڕچەشکنەیل فەڵسەفە لە سەدان ساڵ وەرجە زاین بۊیە. فەڵسەفە وەرجە سۆقرات، چاودێر زانستەیل سرووشتی بۊیە و کارێگەو کردار، باوەڕ، دین و ئاین خەڵک نێاشتێیە. وە سەر ئێ بێ باێەخییەوە لە سەرەتاێ دامەزریان کوومەڵگایل شاری و ژیار بەشەری زۊنە، تەنانەت وەرجە وە دی ھاتن دینەیل گەورا، بەشەر پەێ وە قۊلی و گرانی خێ (ئەخڵاق ) و فەرھەنگ و ئەدەبیات واوەسە و پەێوەندارێ بردۊد و ئاگا بۊ لە ڕەوڵ گران ئێ فاکتۆرە لە ژیان خوەێ. وەێ جوورە تۊەنیم بۊشیم، پەند پێشەنان وەرجە دەسەبەنی ئەڕا زانستەیل و تەنانەت بۊن فیلسووفەیل، بۊە و ژیاێە. بەشەر خاوەن ژیار تۊەنسێیە خاس و گەن لە یەکەو بکەێد و لە ڕۊ ئەزموون و خاوەنداری لە ئۆستوورە و مەتەڵەیل زۊنە، واتە و دەستەواژەێ ئەخڵاقی بسازێد. وە پاێەێ پەخشانەیل دیرووکی ئەڕا یەکم جار ئەرەستوو دەس کردە کوو کردن واتەێ پێشەنان، گ ھۊچ لاپەڕەێگ لە لێ وە دەس کەس نەڕەسیە. ئوو ھەرسەی فرە لە فیلسووفەیل و ھەڵوەسوانەیل ئەو سەردەمە چۊ: ئەفڵاتۊن، ئاپۆلۆنیووس، ئۆرپیدس و … لە ناو کارھیلێان چۊ بەشێگ لە ئەدەبیات، لەێ واتەیلە بردیانە کار، ھۊچکامێان کارێگ تایوەت لەسەر ئێ گەپە نەکردن.

ئەلفوبێ

زاری کوردی باشووری بۆ نووسین ئەلفوبێی ئارامی بەکار دێنێ و پیتێکی لە ئەلفوبێی سۆرانی زیاترە کە «ۊ» , «ü» یە. بەڵام شێوەزاری شێخ بزەینی لە تورکیا بە ڕێنووسی لاتین دەنووسرێت.

وەکوو:

قۊل(Qül)=قۆل(deep) هۊل(Hül)=کاڵ(blonde) هۊچ(Hüç)=هیچ(nothing) 

بەراوردی کوردیی باشووری لەگەڵ زاراوەکانی دیکەی زمانی کوردی

کوردیی باشووری کوردیی ناوەندی کوردیی کەڵھوڕی کوردیی لەکی کوردیی باکووری کوردیی زازاکی کوردیی ھەورامی
من من، ئەمن م ئەز، من ئەز، من ئەمن، من
ت تۆ، ئەتۆ، ئەتو تۆ تو، تە ت، تۆ تۆ، ئەتۆ، تو
من/م کەم من/ئەمن ئەکەم/دەکەم م مەکەم(مھەم) ئەز دکم ئەز کەنا ئەمن/من کەروو/مەکەروو
من/م چم من/ئەمن ئەچم/دەچم م مەچم ئەز دچم ئەز شەنا ئەمن، من لوو/مەلوو
فرە زۆر، فرە فرە پڕ، زاف زاف زۆر/فرا
وەت وت ڤت گۆت، *بێت ڤات ڤات/وات
ئیرەنگە، ئیسە ئێستا، ھەنووکە ئیسگە ،ئیسە نھا، نکا نکا ئیسە
ھات- ھات- ھەت-ھات ھات- ئامە- ئامە-
ھەنا، دەنگ دەنگ، بانگ ھەنا، دەنگ دەنگ ڤەنگ دەنگ
کەلێن، گەورا ،قۊ گەورە کەڵنگ گر، گرس، مەزن گرس گەورە
وا با ڤا با ڤا ڤا/وا
واران باران، وەرشت ڤاران، ڤەشت باران ڤاران واران
گەن ، خراو خراپ گەن ، پێس خراب خراب، خراڤ خراب

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان


Tags:

کوردیی باشووری تایبەتمەندیەکانکوردیی باشووری نموونەیەک لە ڕستەی وێژەییکوردیی باشووری ئەلفوبێکوردیی باشووری بەراوردی لەگەڵ زاراوەکانی دیکەی زمانی کوردیکوردیی باشووری سەرچاوەکانکوردیی باشووری بەستەرە دەرەکییەکانکوردیی باشووریئیلامخانەقینزارزمانی کوردیشێخ بزەینیشێوەزارفەیلییەکانلەکیپارێزگای لوڕستانپارێزگای کوردستانپارێزگای ھەمەدانکرماشانکوردیی کرماشانیکوردیی کەڵھوڕی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤئاوئۆرگازمڤایرۆسی کۆرۆنابزنڤاکسیندەروونناسیی گەشەکردنکوردیی باکووریئایینمیرنشینی بۆتانکرداری جنسیی دەمیکۆیەئەشکەوتی قزقاپانقەزای دووکانشاڵاوی ئەنفالسپی میدیاسێکسی کۆمیفارابیھونەریاساکانی جووڵەی نیوتنزانستڕەمەزانمەلا کرێکارکەومافی دەنگدانئاژەڵنیشتمانگووگڵزازاکیقانعشاجیھانبورجی خەلیفەمارکێتینگئازادیحامید بێھدادپارێزگای دھۆکلینوکسئەندازیاریی کۆمپیوتەرجەبار فەرمان٢٠٢٤جوگرافیای مرۆییتەجویدکوردستانسێ بە چوارڕۆژژمێرئایدزخانزادی سۆرانئیمپراتۆریەتیی ساسانیوزەزمانەوانیحەسەن زیرەکرێکخراوی دیگۆنناسیۆنالیزمعەبدوڵڵا کوڕی زوبێرناحیەی ڕزگاریڕۆژاوای کوردستاندڵدارئوردنقەزا و ناحیەکانی پارێزگای سلێمانیبازنەی یەکەسۆدیۆمعومەرئاغا عەلییارخانی لەپ زێڕینپارەکوردی (شاعیر)خالید کوڕی وەلیدکۆمۆنیزمشەڕی ساردژێرسوورگامڵانپارێزگای ھەڵەبجەکاربۆنگەنممێژووی عێراقسیکس ناینسەکۆی فەیسبووکفۆلکلۆر🡆 More