کوردانی کازاخستان

مەبەست لە کوردەکان لە کازاخستان، ئەو کۆمەڵەیە کە دانیشتوو یان لەدایکبووی کازاخستانن و لە بنەچەدا کوردن.

بەپێی تازەترین سەرژمێری کازاخیی لە٢٠١١دا، دانیشتوانی کورد ٢٨٣٢٥ یان ٠،٢%ی دانیشتوانە، بەڵام بەپێی جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کوردیی کازاخستان، مەلیکشا گاسنۆڤ ژمارەیان بە ٤٦٠٠٠ لەقەڵەمدەدات چونکە گالێ کورد خۆیان بە تورک و ئازەربایجانی پۆلدەکەن. زۆربەی دانیشتوانە کوردەکەی کازاخستان ڕاگوێزرابوون لە ئەرمەنستان، گورجستان و ئازەربایجان لەلایەن ستالینەوە.ساڵانێک دواتر، کوردەکان کۆچیانکرد لە قرغیزستان و ئۆزبەکستان بۆ کازاخستان.

کوردانی کازاخستان
کوردەکانی کازاخستان
کوردە کازاخییەکان
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
٣٨٢٥٢ (%.،٢)
(سەرژمێری ٢٠١١)
٤٦٠٠٠–١٥٠٠٠٠
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
پارێزگای ئەلماتی, پارێزگای جامبیل, پارێزگای کازاخستانی باشوور
زمانەکان
کازاخی, کوردی, ڕووسی
ئایین
بە شێوەیەکی بەرچاو ئیسلام, کەمینە: ئایینی مەسیحییەت، ئایینی جوولەکە و بوودیزم

لەو شارانەی کە دانیشتوانێکی کوردی بەرچاوی تیادا نیشتەجێیە، وێژەی کوردی و زمانی کوردی لە خوێندنگا ناوەندی و سەرەتاییەکاندادەخوێنرێ. لە گوندی کەشکەبولاکدا، خوێندکارە کوردەکان دەتوانن کوردی بخوێنن لە پۆلی ١٢وە. لە ١٩٩٠وە، کوردەکانیش ڕۆژنامەی خۆیان هەبووە بە ناوی ڕۆژنامەی کوردستان.

==ئایین== ئیسلام

ڕاگواستن و کۆچکردن

کوردەکان ڕاگوێزران بۆ ئاسیای ناوەند دوو جار لە قەوقازەوە. یەکەم ڕاگواستن لە ١٩٣٧دا بوو کە ستالین کوردەکانی نەخچیوانی ڕاگواست، و دووەم ڕاگواستن لە ١٩٤٤دا بوو لە گورجستان. ستالین لە داگیرکاری تورکەکان دەترسا و نەیدەتوانی پشت بە کوردەکان ببەستێ، سەرەڕای ئەوەی کە زۆر لە کوردەکان خرمەتیان دەکرد لە سوپای سۆڤییەتدا. زۆریان مردن لە سەروبەری ڕاگواستنەکەدا.

دوای تەنگەژەی ئۆش لە دۆڵی فەرغانە لە نێوان قیرغیزەکان و ئۆزباکەکاندا، زۆر کورد کۆچیانکرد بۆ کازاخستان.



کوردانی کازاخستان 

ئاینی کوردە کازاخییەکان ██ ئیسلام (98.3%)██ ئاینی مەسیحییەت (0.57%)██ بێ باوەڕی و بێدین (0.7%)██ هیتر و ڕانەگەیەنراو (0.39%)██ ئایینی جوولەکە (0.02%)██ بوودیزم (10.0%)


دیارترین کازاخستانی بەڕەگەز کورد

نادر نادیرۆڤ

سەرچاوەکان

Tags:

ئازەربایجانئازەربایجانیئۆزبەکستانئەرمەنستانتورکجۆزێف ستالینقرغیزستانگورجستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئەرژەنتیننەخۆشیی ئەلزھایمەرماددەزەکەریا عەبدوڵڵازاگرۆسناحیەی سیروانعەبدولسەلام بارزانیناسر سوبحانیخولی پلەیەکی کوردستانئێچ تی ئێم ئێڵقەزای حەویجەسۆمەرشێرزاد حەسەنتاوانپەندی پێشینانئەشکەوتی قزقاپانوزەی خۆریکیمیای ئەندامی٢٠٢٤کلیتۆریسلیبرالیزمئەسپیوونیسێفکەعبەنەخۆشخانەی فێرکاریی ھەولێرقەزای داقووقخالید کوڕی وەلیدئینتەرنێتسوقراتمحەممەدپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانڕەجەب تەییب ئەردۆغانڕۆژنامەی ژینکەلارقوزدەفکوردی (شاعیر)ئۆسکار مانئایین لە کوردستانکەریم کابانئیمام شافعیعەلی خامنەییکیمیابارانی ھەڵەبجەعەبدوڵڵا ئۆجەلانلەک١٩٨٨سنەشۆڕشەکانی شێخ مەحموودئیتاڵیاشازادە دایانامێشکسمکۆتێنسی سەرمێزئەی ڕەقیبئاسککۆڕەکدەسەڵاتقانعمەستوورە ئەردەڵانمیا خەلیفەسیڤیپێشمەرگەکانزا (ماددەی خۆراکی)ئێکزیماڕژێمی بەعسپێکدادانی شارستانیەتەکاننەتەوە یەکگرتووەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەتیشکی سەروو وەنەوشەییڕۆبۆتسەفەوییەکانئەلفوبێکانی کوردیئایەتەلکورسیدەستپێکگۆتی🡆 More