کوردانی ئوسترالیا مەبەست لە ئەو کۆمەڵەیە کە دانیشتوو یان لەدایکبووی ئوسترالیان و لە بنەچەدا کوردن.
لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦ی ئوسترالیا نزیکەی ١٠٬٠٠٠ کەس لە خەڵکەکانی ئوسترالیا لە بنەچەدا کوردن و ٦٬٢٠٠ کەس لەوان لە ماڵەیان بە زمانی کوردی دەدوێن. زۆرینەی کوردەکانی ئوسترالیا لە سیدنی و مێلبۆرن نیشتەجێن.
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان | |
---|---|
١٠٬٥٢٨ (٢٠١٦) | |
زمانەکان | |
کوردی، ئینگلیزی، (ھەروەھا تورکی، عەرەبی و فارسی) | |
ئایین | |
زۆرینەی ئیسلام (سوننە) | |
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان | |
کوردانی ئەمریکا، کوردانی بریتانیا |
یەکەم کۆچبەرانی کورد لە ئوسترالیا لە نیوەی دووەمی دەھەی ١٩٦٠، لە تورکیاوە گەیشتنێ. لە ئاخرەکانی دەھەی ١٩٧٠، ھەندێک بنەماڵەی تریش لە سووریا و لوبنان بۆ ئوسترالیا ھاتن. لە نیوەی دووەمی دەھەی ١٩٨٠، زۆربەی ئەم کوردانەی بە ئوسترالیا دەھاتن لە عێراق و ئێرانەوە بوون. ھەروەھا ھەندێکیش کورد لە وڵاتانی ئەرمەنیا و گورجستان بە ئوسترالیا کۆچیان کردووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوردانی ئوسترالیا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.