کوردانی ئوردن بەو خەڵکە دەوترێت کە بنەچەیان کوردە و لە ئوردن لەدایکبوون یان لەوێ نیشتەجێ بوون.
ژمارەی کوردانی ئوردن لەنێوان ٣٠٬٠٠٠ و ١٠٠٫٠٠٠ کەس دەبێت، زۆربەیان لە شارەکانی عەممان، ئیربید، سەڵت و زەرقا نیشتەجێن. کوردانی ئوردن لەگەڵ کۆمەڵگەی ئوردنی ئاوێتەبوون، لەبەرەوەش کورسی تایبەتیان نییە لە پەرلەمانی ئوردن.
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان | |
---|---|
٣٠،٠٠٠–١٠٠،٠٠٠ ~١٪ی دانیشتووانی ئوردن | |
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | |
عەممان، ئیربید، سەڵت و زەرقا | |
زمانەکان | |
عەرەبی، کوردی | |
ئایین | |
عەلەوی و ئیسلام | |
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان | |
ئێرانییەکان |
کوردەکان لەوەتەی ساڵی ١١٧٣ لە ئوردن دەژین، لە سەردەمی دەوڵەتی ئەییووبی کە لەلایەن سەڵاحەددینەوە دەمزرێنراوە. ئەو کوردانەی لە سپای عوسمانی بوون دواتر لە شاری سەڵت نیشتەجێبوون. لە کاتی کۆمەڵکوژیی کوردان لە ١٩٢٠ەکان و ١٩٣٠ەکان لە تورکیا، بەشێکیان ھەڵاتن بۆ ئوردن. بەشێکی دیکەی کوردانی ئوردن لە کاتی ئاوارەبوونی ١٩٤٨ و ١٩٦٧ی فەڵەستینییەکان ھاتوونەتە ئوردن. و بەشێکیشیان لە عێراق ھاتن دوای جەنگی کەنداو. ھەوەھا کۆمەڵێک کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش چوونە ئوردن لە ئەنجامی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوردانی ئوردن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.