کریستۆفەر کۆڵۆمبس (بە لاتینی: Christophorus Columbus؛ بە ئیتاڵی: Cristoforo Colombo؛ بە ئیسپانی: Cristóbal Colón؛ بە فەڕەنسی: Christophe Colomb)، (٣١ی تشرینی یەکەمی ١٤٥١ - ٢٠ی ئایاری ١٥٠٦).
گەڕیدە و دۆزەرەوە و داگیرکەرێکی ئیتاڵی بەناوبانگ بوو، کە دۆزینەوەی جیھانە نوێیەکەی (ئەمریکا) دەدرێتە پاڵ. لە شاری جێنوای ئیتاڵی لە دایکبووە و لە زانکۆی پاڤیا وانەکانی (بیرکاری و زانستی سروشتی و گەردونناسی) خوێندووە. زەریای ئەتڵەسی بڕی و گەیشتە دوورگەکانی کاریبی لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٤٩٢دا، بەڵام دۆزینەوەی کیشوەری ئەمریکای باکوور لە گەشتی دووەمیدا بوو لە ساڵی ١٤٩٨ زایینیدا. ھەرچەندە ھەندێک شوێنەوار بەڵگەی بوونی پەیوەندی لە نێوان ھەردوو کیشوەری ئەورووپا و ئەمریکا دەردەخەن بەر لە دۆزینەوەی ئەو خاکە لەلایەن کۆڵۆمبسەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کریستۆفەر کۆڵومبس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کریستۆفەر کۆڵومبس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.