کاندیدا ئەلبیکانس (بە ئینگلیزی: Candida albicans) یەکێکە لەو کەڕووانەی کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە (ڕێرەوی ھەرس، سەرپێست، دەم، زێ ....) دەژی و سوود بە لەش دەگەینێت.
بەڵام کاتێک بەرگری لەش دادەبەزێت دەگۆڕێت بۆ جۆری مەترسیدار و دەبێتە ھۆی نەخۆشی وەک (ھەوکردنی پێست و کۆئەندامی ھەرس و چوونە ناو خوین …). ئەو نەخۆشانەی توشبوو بە ئایدزن و ئەوانەی کە بەرگریان دابەزیووە دوای نەشتەرگەری و بەھۆی دەرمان.
یەکێکە لە کەڕوو ناسراوەکانی بواری کەڕووناسی، بە شێوەیەکی ئاسایی لەناو ڕیخۆلەدا ھەیە و پارێزگاریمان لێ دەکات وەک کەڕووی سوود بەخش بەڵام کاتێک بەرگری لەش کەم دەبێتەوە ئەم کەڕووە خۆی دەگۆڕێت و دەبێت بە کەڕووی زیانبەخش و دەبێتە ھۆی نەخۆشی لە (پێست و بوونی لەناو خوێن و توشبوون بە کۆئەندامی ھەرس بە تایبەت ڕیخۆڵەکان).
شایەنی باسە ئەم کەڕووە سەر بە کەڕوو تورەگەیییەکان (ascomycota)ە لە خێزانی (saccharomycetacea)یە. پێکھاتەی (yeast) دروست دەکات.و بە ناتووخمە زۆربوون زۆردەبێت و تەنانەت سپۆڕیش بەرھەم دێت. ھەروەھا پێکھاتەی biofilm دروست دەکات کە زۆر مەترسیدارە بۆ ھێرش کردنە سەر خانەکانی لەش.
چارەسەر بە پێی شوێنی توشبونەکە دەگۆڕێت بەڵام گرنگترینیان بریتین لە
بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا دژە بەکتریا دەدرێت بە نەخۆشی بۆ ئەوەی ڕێگر بن لە توشبوون بە ھەوکردن بە بەکتریا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کاندیدا ئەلبیکانس تێدایە. |
ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کاندیدا ئەلبیکانس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.