کالڤین کولیج (بە ئینگلیزی: Calvin Coolidge) (لە دایکبووی ٤ی تەممووزی ١٨٧٢ – مردووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٣٣) ٣٠مین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ١٩٢٣ تا ١٩٢٩ بوو؛ و پارێزەرێکی پارتی کۆماری بوو.
لە نیو ئینگلاند لە ڤێرمۆنت لە دایکبووە، کولیج بە سەر پەێژەی سیاسەتی ویلایەتی ماساچووسیتس سەرکەوت، و لە کۆتاییدا بوو بە پارێزگاری ماساچووسیتس. وەڵامەکەی بۆ مانگرتنی پۆلیسی بۆستن لە ساڵی ١٩١٩ ناوبانگی پێ بەخشی و لە ساڵی داھاتوو بە ٢٩مین جێگری سەرۆکی ئەمریکا ھەڵبژێردرا و دوای مردنی لەناکاوی وارن جی ھاردینگ لە ساڵی ١٩٢٣ سەرکەوت بۆ سەرۆکایەتی؛ کە لە ساڵی ١٩٢٤ دا بە تەنیا ھەڵبژێردرا، وەکوو پارێزگارێک ناوبانگی پەیدا کرد و ھەروەھا وەک پیاوێکی کەم دوو، و وشک ناوبانگی دەرکرد و نازناوی «کاڵی بێدەنگ»ی وەرگرت. لە ھەڵبژاردنی ساڵی ١٩٢٨دا جارێکی تر خۆی ھەڵنەبژارد.
کالڤین کولیج | |
---|---|
Calvin Coolidge | |
لەدایکبوون | John Calvin ٤ی تەممووزی ١٨٧٢ Plymouth Notch |
مەرگ | ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٣٣ (٦٠ ساڵ ژیاوە) Northampton |
گۆڕ | Plymouth Notch Cemetery |
زانکۆ |
|
پیشە | سیاسەتوان، پارێزەر، کەسایەتی دەوڵەت، خۆدژیاننامەنووس |
حیزب | پارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان) |
ھاوسەر | Grace Coolidge |
مناڵ | John Coolidge، Calvin Coolidge, Jr. |
باوان | |
واژوو | |
پلە | سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان (١٩٢٣–١٩٢٩)، member of the Massachusetts House of Representatives (١٩٠٧–١٩٠٨)، Governor of Massachusetts (١٩١٩–١٩٢١)، جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان (١٩٢١–١٩٢٣)، President of the Massachusetts Senate (١٩١٤–١٩١٥)، member of the State Senate of Massachusetts (١٩١٢–١٩١٥)، Lieutenant Governor of Massachusetts (١٩١٦–١٩١٩)، member of the State Senate of Massachusetts، member of the State Senate of Massachusetts، member of the State Senate of Massachusetts، member of the State Senate of Massachusetts، member of the Massachusetts House of Representatives، Mayor of Northampton, Massachusetts (١٩١٠–١٩١٢) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کالڤین کولیج تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کالڤین کولیج, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.