ڕێزمان کار

کار، کردار، کردە، کاروشە (بە ئینگلیزی: verb) بریتییە لە وشەیەک کە بەڕێوەچوونی کار یان بارودۆخێک لە ڕابردوو، ئێستا یان داھاتوودا نیشان دەدات.

(وەک: خوێندم، بردبووم، دەمبرد، لێدرابام)

ھەر کارێک لە زمانی کوردیدا ھەڵگری پێنج چەمکە:

  1. کات (ڕابردوو، ئێستا، داھاتوو)
  2. کەس (یەکەم کەس، دووھەم کەس و سێھەم کەسی تاک و کۆ)
  3. دۆخ (دۆخی ھەواڵی، دۆخی ھاوڕایی، دۆخی مەرجی، دۆخی دەستووری، دۆخی ڕاڤەیی)
  4. کرانی کار یان ڕوودانی دۆخێک
  5. نواند (نموود) لە ھەر کاروشەیەکدا بەشێکی نەگۆڕ و چەقبەستوو ھەیە کە واتای بنەڕەتی کار دەگەیێنێ، ئەم بەشە ڕەگ یان بنەکارە. ھەر کاروشەیێ دوو جۆر ڕەگی ھەیە:
  • ڕەگی ڕابردوو
  • ڕەگی ئێستا

پێکھاتەی کار

لە زمانی کوردیدا، لە باری پێکھاتەوە ٦ جۆر کارمان ھەیە:

  1. کاری سادە: کارێ کە چاوگەکەی لە یەک وشە پێک ھاتبێ؛ وەک: ھێنان، ھاتن، بردن، کێشان، چوون، گەڕان
  2. کاری پێشگردار: کارێ کە چاوگەکەی لە پێشگرێک و چاوگێکی سادە پێک ھاتبێ؛ وەک: ھەڵچوون، داھێنان، ڕابردن، وەرگەڕان، ھەڵکێشان
  3. کاری لێکدراو: کارێ کە چاوگەکەی لە ناو یان ئاوەڵناو و چاوگێک پێک ھاتبێ و واتایەکی سەربەخۆ بدات؛ وەک: فێربوون، ڕووت کردن، قسەکردن، کۆڵدان
  4. کاری پێشگرداری لێکدراو: کارێکی پێشگردار کە لەگەڵ وشەیەکی تر تێکەڵ دەبێ و واتایەکی سەربەخۆ دروست دەکا؛ وەک: سەر دەرھێنان، خۆڕێخستن، گیان دەرچوون
  5. دەستەواژەی کار: بە دەستە وشەیێ دەگوترێ کە پێکەوە واتایەکی سەربەخۆ پێک دەھێنن. وەک: لە پێ دەرھاتن، بە سەر بردن، لێ دەر کردن، لە بەر چاو کەوتن، لە بەر چاو گرتن
  6. کرداری تێنەپەڕی یەک کەسە: مەبەست ئەو کردارانەیە کە بە شێوەی تێنەپەڕ و تەنیا لە پێکھاتەی سێھەم کەسدا بەکار دێن و لە باتی ناسە، جێناوی لکاوی بەرکاری و زیادی، کەسی کارەکە دەردەخات؛ وەک: حەزم کرد، ساردت بوو، گەرمتە، تینووتە

کاری تێپەڕ و تێنەپەڕ

  • کرداری تێپەڕ: بریتییە لە کارێ کە ئاکامەکەی ڕوو لە بەرکار دەکا و بێ بوونی بەرکار واتاکەی تەواو نابێ و پێویستی بە بەرکارە؛ وەک: خواردن (نان)، بردن (نامە)، شۆردن (کەوچک)، کڕین (کەلپەل)
  • کاری تێنەپەڕ: ئەو کارانەی کە بێ بەرکار واتاکەیان تەواوە و پێویستیان بە بەرکار نییە؛ وەک: خەوتن، ڕۆشتن، ھاتن، کەوتن، مردن،

کاری دیار و نادیار

  • کاری دیار: کردارێ کە بکەرەکەی دیار بێ، وەک: نووسی، بردم، خوێندمان. بکەرە: (ئەو)، (من) و (ئێمە)
  • کاری نادیار: کارێ کە بکەرەکەی نادیار بێ، وەک: خوردرا، کێشرا، نووسرا

کاری ڕابردوو

ئەم کردارانەی ئاماژە بە ئەنجام بوونی کارێک لە ڕابردوو دەکەن. لە زمانی کوردیدا چەندین جۆر کاری ڕابردوومان ھەیە کە سەرەکی ترینیان بریتییە لە:
ڕابردووی نزیک، ڕابردووی تەواو، ڕابردووی دوور، ڕابردووی بەردەوام، ڕابردووی ھاوڕایی، ڕابردووی دوورتر،

ڕابردووی نزیک

ڕابردووی سادە یان ڕابردووی نزیک لە ڕەگی ڕابردوو + جێناوی لکاو دروست دەبن. وەک: (خواردم، خواردت، خواردی، خواردمان، خواردتان، خواردیان)

ڕابردووی تەواو

ڕابردووی تەواو لە (ئاوەڵناوی بەرکاری+ جێناوی لکاو"+ە") پێک دێت. وەک: (خواردوومە، خواردووتە، خواردوویە، خواردوومانە، خواردووتانە، خواردوویانە)

ڕابردووی دوور

ڕابردووی دوور ئاماژە بۆ ڕابردوویەکی دوور دەکا. لە (ڕەگی ڕابردووی چاوگ+ گەردانی بوون(؛ وەک: (خواردبووم، خواردبووت، خواردبووی، خواردبوومان، خواردبووتان، خواردبوویان)

ڕابردووی بەردەوام

ئەم کردارە بەردەوامی کارێک لە ڕابردوودا نیشان دەدات و لە (دە/ئە+جێناوی لکاوی بکەر+ ڕەگی ڕابردوو) وەک: (دەمخوارد، دەتخوارد، دەیخوارد، دەمانخوارد، دەتانخوارد، دەیانخوارد)

ڕێنووسی کاری پێشگردار و لێکدراو

  • پێشگرەکانی (ڕا، ھەڵ، وەر، دا، وە، دەر، ڤە، تێ، پێ، لێ و...) کاتێ دەچنە سەر چاوگ یان کار، پێیانەوە دەلکێن بە مەرجێ کە جێناوی لکاو نەکەوێتە نێوانیانەوە، وەک:

ھەڵکردن، ھەڵگرتن، داخستن، دابڕین، داوەرین، وەرگێڕان، دەرھێنان، ڤەکردن، وەدیتن، لێخستن، پێکەوتن

  • پێشگرەکانی (ڕا، ھەڵ، وەر، دا، وە، دەر، ڤە) کاتێ دەچنە سەر کار و جێناوی لکاو دەکەوێتە نێوانیان، بە جیا دەنووسرێن، و جێناوەکە دەلکێ بە پێشگرەکەوە، وەک:

ھەڵم گرت، دام خست، دایان بڕە، دەری ھێنا، دام وەراند، پێم دەکەوت، لێی خست

  • لە چاوگی لێکدراودا، پێشوشە بە چاوگی سادەوە دەلکێ، وەک:

ڕێخستن، ڕێککەوتن، دەسخستن، ناوبردن، پێکھێنان

  • لە کاری لێکدراودا، بە جیا دەنووسرێن، وەک:

ڕێکم خست، دەریان ھێنا، ناویان برد، ڕێک کەوتین، یەکیان گرت

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

ڕێزمان کار پێکھاتەی کارڕێزمان کار کاری تێپەڕ و تێنەپەڕ[٥]ڕێزمان کار کاری دیار و نادیار[٧]ڕێزمان کار کاری ڕابردووڕێزمان کار ڕێنووسی کاری پێشگردار و لێکدراو[٩]ڕێزمان کار ئەمانەش ببینەڕێزمان کار سەرچاوەکانڕێزمان کارزمانی ئینگلیزیڕستە

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

سحەسەن زیرەکغەززەئەندازیاریمەستوورە ئەردەڵانئیبن سینامەلەوانیفۆنۆلۆجیشەکرەمرۆڤعومەر کوڕی عەبدولعەزیزنیلمەدینەپێشمەرگەمحەممەد مەلا فایەقسەردەشتکونەڕەشڕۆژژمێری کۆچیئەختەرمافی خوێندنزمانی کوردیپیرەمێردنوێژی نیوەڕۆسەرئێشەحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانکەرتی غەززەتەکنۆلۆژیابەرھەم ساڵحھەرزەکاریکوردستانئامێدیدەروونناسیی پەروەردەییسێجۆنگی مەزنکار (ڕێزمان)قەزای شارباژێڕڕۆمانوەرتێڕۆژی زەویڕەواندزئیبن ئەلھەیسەمعەرەبستانی سعوودی١٦ی ئازاردرۆتیشکی گامالەتیف ھەڵمەتھاوزایەندخوازیئەمازۆن (ڕووبار)کارەباپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانمافەکانی مرۆڤکەنەدادۆزەخدەریای ڕەشجامی کیشوەرەکانی فیفاڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆپلەی سەربازیعوسمان کوڕی عەفانبەنداوی دەربەندیخانجینپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)ئۆڵمووڤیپیشەسازیسوقراتقسەی نەستەقڕانیەسیاسەتخانی لەپ زێڕینکاڵەکجامی جیھانیی فیفاھەوکردنی پەردەکانی مێشکسۆمەرزانکۆی سلێمانیکۆلۆنیالیزمپەرلەمانی کوردستانتیک تۆکفاشیزمگەردوونئایار🡆 More