کارمین پیرێرا (Carmen Pereira؛ لە دایکبووی ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٣٦ - مردووی ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی گینێ بیساو، ئەو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ماوەی ١٤ی ئایاری ١٩٨٤ تاکوو ١٦ی ئایاری ١٩٨٤ بە وەکالەت بووە سەرۆکی وڵاتەکەی.
کارمین پیرێرا یەکەم ژنی گینێ بیساوییە کە ئەم پۆستەی وەرگرتبێت.
کارمین پیرێرا | |
---|---|
بە پورتوگالی: Carmen Pereira | |
لەدایکبوون | ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٣٦ بیساو، گینێ بیساو |
مردن | ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ بیساو، گینێ بیساو | (٧٩ ساڵ ژیاوە)
پیشە | سیاسەتوان، partisan |
پۆستەکان | President of Guinea-Bissau، Member of the National People's Assembly of Guinea-Bissau، Minister of Health of Guinea-Bissau |
پەیوەستبوون | National People's Assembly |
ئەندامی حیزبی | African Party for the Independence of Guinea and Cape Verde |
ناکۆکی | Guinea-Bissau War of Independence |
کارمین پیرێرا لە ڕۆژی ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦، لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
کارمین پیرێرا کچی یەکێک بوو لە پارێزەرە کەمەکانی سەردەمی کۆلۆنیالیزمی پورتووگالی، ئەو لە تەمەنێکی زۆر لاویدا هاوسەرگیری کرد، خۆی و هاوسەرەکەی ڕۆڵیان هەبوو لە بزووتنەوەی سەربەخۆیی وڵاتەکەیان لە دژی دەسەڵاتی پوورتووگالی لە ماوەی ١٩٥٨ تاکوو ١٩٦١.
ئەو لە ساڵی ١٩٦٢، چووە پاڵ حیزبی ئازادی گینێ بیساو و کەیپ ڤێردی. ئەو ماوەیەک لە سەنیگال ژیاوە، بەرلەوەی بچێتە یەکێتیی سۆڤیەت بۆ خوێندنی بەشی پزیشکی. لە دوای گەڕانەوە ئەوا وەک ئەندام پەرلەمان هەڵبژێردرا، لە ماوەی ١٩٧٣ بۆ ١٩٨٤ بووە جێگری سەرۆکی پەرلەمان. دواتر لە ماوەی ١٩٧٥ بۆ ١٩٨٠ بووە سەرۆکی پەرلەمان. دوای ئەوەش لە ماوەی ١٩٨١ بۆ ١٩٨٣ بووە وەزیری تەندرووستی و کارووباری کۆمەڵایەتی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کارمین پیرێرا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کارمین پیرێرا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.