ڤیان دەخیل

ڤیان دەخیل لەدایکبووی ١٩٧١ لە مووسڵ.

ژنە چالاکوان و سیاسیی کوردی ئێزدییە. ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوو.

ڤیان دەخیل
ڤیان دەخیل
ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ڤیان دەخیل
١٩٧١ (تەمەن ٥٢–٥٣)
پارتی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئایین ئێزیدی

ناوبانگ

ڤیان لەئاستی جیھانی ناوبانگی دەرکرد، کاتێک لە ٥ی ئابی ٢٠١٤ لەکۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای بەھاناوەچوونی ئێزدییەکانی کرد بەتایبەت ئەوانەی لەسەر چیای شەنگال گیریاخواردبوو لەبەردەم ھێرشی چەکدارانی داعش. لەکاتی قسەکردنی لەپەرلەمانی عێراق، فرمێسک بەچاوای ڤیان ھاتنە خوارەوە و ئەم دیمەنە کاردانەوەی جیھانیی ھەبوو. قسەکانی ڤیان لە ڕاپۆرتی تۆڕەکانی سی ئێن ئێن و واشننتن پۆست باسکرا.

لەچاوپێکەوتنێکی ئاژانسی فەڕەنسا پرێس، لە ٩ی ئابی ٢٠١٤ ڤیان ئەوەی گوت کە ئەگەر فریاگوزارییەکان بەخێرایی نەگەن بەشوێنی مەبەست ئەوا ئێزدییەکی زیاتر دەمرن -نووسراوەکە بەفەڕەنسی بەمشێوەیە بوو «Il ne reste qu'un ou deux jours pour aider ces gens. Après, il vont commencer à mourir en masse ".

لە ڕۆژی ١٢ی ئابی ٢٠١٤، ڤیان برینداردەبێت کاتێک ھەلیکۆپتەری فریاگوزاری عێراقی تێکدەشکێت لەکاتی گەیاندنی ھاوکاری بۆ ئێزدییەکانی ژێردەستی داعش لە شەنگال. سەرەتا باسی گیان لەدەستدانی ڤیانکرا بەڵام دواتر ڕاگەیەندرا کە ڤیان قاچی شکاوە و شوفێری ھەلیکۆپتەرەکەش گیانی لەدەستداوە.

خەڵات و ڕێزلێنان

ڤیان دەخیل لەئاستی جیھان و ناوخۆ بەیەکێک لەکەسە گرنگەکان دادەنرێت کە ئازاری ئێزدییەکانی گەیاندە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، خەڵاتی ژنی ساڵ و ڕێزلێنانی تایبەتی لە پەرلەمانی عێراقی و تۆڕی ژنانی عێراقی پێدرا. ڤیان لە ٢٠١٤ خەڵاتی پۆلیتکۆڤسکایای پێدرا بۆ «ئەو ئازایەتییەی بۆ بوون بەدەنگی کۆمەڵگای ئێزدییەکان و درووستکردنی کەمپەینی پشتیوانی و پاراستنی ئێزییدەکان و ژنانی دیکەی عێراقی ژێردەستەی داعش، وێڕای بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسییەی کە وەک ژنێکی سیاسیی ئێزدی ڕووبەڕووی بووەتەوە لە بەرەنگاریکردنی داعش». خەڵاتی ژنی ساڵ و خەڵاتێکی ڕێزلێنانی لە ساڵی ٢٠١٥ لەدوبەی بردەوە. ڤیانن خەڵاتی برونۆ کریسکی بۆ خزمتەکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ڤیەننا بردەوە. لە ساڵی ٢٠١٦، خەڵاتی کۆڕبەندی جەنەوای بردەوە بۆ مافی مرۆڤ.

سەرچاوەکان

Tags:

ئێزیدیئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقمووسڵ

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ناحیەی سیروانقەزای شارەزوورشنگالمرۆڤئەلیلزانستسۆسیالیزمڕژێمی بەعسدرۆعەبدوڵڵا گۆرانحەسار و سەگەکانی باوکمدەوڵەتکرۆمۆسۆملیبیابێخودلالشکێری مرۆڤسەبری بۆتانیخوێندنی مێژووی ھونەریاساکانی داینامیکە گەرمییارسانڕێکەوتننامەی ١١ی ئازارمەولانا خالیدی نەقشبەندیدەستپەڕزمانەوانیویکیپیدیای کوردیپۆرن ھابدەنگناسی (زمانەوانی)ھەڵەبجەکۆمۆنیزمئاسیائاشوورییەکانعەباس کەمەندیئوم کەلسوومشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانزستانڕەمزی نافیعئیندۆنیزیامیرنشینی بەدلیسجاڤا (زمانی بەرنامەسازی)گەرمبوونی زەویخوێندەواریشانشینی یەکگرتووسەرژمێریی دانیشتووانمزگەوتی گەورەی سلێمانیناوە پلازمە تۆڕ٦٣٣ئەحمەد بارزانیسیاسەتسۆدیۆمفێمینیزمبەرزنجەوەرزێریقەزای ڕانیەوزەی ئاوئایینسێکسی کۆمی٢٣ی نیسانمیرنشینە کوردییەکانسروشتگووگڵبەختیار عەلیمانگە کوردییەکانشێرپەنجەی سیگۆڕەپان و مەیدانکەوئایدیۆلۆجیپاڵنگانمەلەوانیجۆزێف ستالینئیسرائیلمێژووی کوردبەردی زراومارکێتینگجوگرافیای ئەرژەنتین🡆 More