ڕێناس ڕۆژ

سەڵاحەددین شەھابی ناسراو بە ڕێناس ڕۆژ (تیلەکۆی سەقز - ١٩ی ئابی ٢٠٢١ لە ڕێگای حەسیچە-قامیشلۆ) شۆڕشوانی کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و یەکێک لە فەرماندەکانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ڕۆژاوای کوردستان بوو.

ڕێناس ڕۆژ لە ١٩ی ئابی ٢٠٢١ لە بەردۆمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەرتەشی تورکیا لە ڕێگای حەسیچە-قامیشلۆ لە ڕۆژاوای کوردستان کوژرا.

ڕێناس ڕۆژ
ناوی لەدایکبوونسەڵاحەددین شەھابی
لەدایکبوونتیلەکۆی سەقز
مردن١٩ی ئابی ٢٠٢١
ڕێگای حەسیچە-قامیشلۆ
دڵسۆزیڕێناس ڕۆژ پەکەکە (١٩٩٩–٢٠١٤)
ڕێناس ڕۆژ ھەدەسە (٢٠١٤–٢٠٢١)
ساڵانی خزمەت١٩٩٩–٢٠٢١
پلەئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی یەپەگە ‌و ھێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە)
پێکدادانەکان/جەنگەکان

ژیان

سەڵاحەددین شەھابی لە تیلەکۆ سەربە شارستانی سەقز لە پارێزگای کوردستانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بوو. لە ساڵی ١٩٩٩ بەدوای ڕفاندنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەلایەن دەزگاکانی ئەمنێتیی تورکیا، ئەمریکا و ئیسرائیل چوو لەنێوی ڕیزی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و دەستی کرد بە خەباتی چەکدارانە دژ بە حکۆمەتی تورکیا. ئەو لە پەکەکە ناوی شۆڕشگێرانەی ڕێناس ڕۆژی بۆ خۆی ھەڵبژارد. لە سەردەمی ھەڵمەتھێنانی داعش لەسەر کۆبانی لە ساڵی ٢٠١٤دا ھات بۆ ڕۆژاوای کوردستان و لەوێدا لە رزگارکردنی مەنبج، ڕەقە و دێرەزۆر وەکوو ئەندامێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل بەشداری کرد. ڕێناس ڕۆژ لە ڕۆژاوای کوردستان بوو بە یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازیی یەپەگە ‌و ھێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە).

کوژران

ڕێناس ڕۆژ لە کاتژمێری ١٤ی ڕۆژی ١٩ی ئابی ٢٠٢١ لە ڕێگای حەسیچە-قامیشلۆ کرایە ئامانجی فڕۆكەكانی ئەرتەشی تورکیە و کوژرا. ناوەندی ڕاگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ڕۆژى ٢٠ى ئاب لە بەیاننامەیەكدا ھەواڵی کوژرانی پشتڕاست کردەوە.

ھەر لەو ڕۆژە لە کاتژمێری ١٨دا، فڕۆکەکانی تورکیا ھێرشیان کردە سەر مەجلیسی لەشکەریی تەل تەمر لە ڕۆژاوای کوردستان کە لە ئەنجامی ھێرشەکە ٤ شەروانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات کوژراون و ٣ شەروانیش بریندار بوون.

بنەماڵە

برایەکی ڕێناس ڕۆژ بە ناوی عیرفان شەھابی لە ژێر نازناوی ڕێباز تیلەکۆ پێشتر وەکوو گەریلایەکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کوژرابوو.

ئامینە بیگلەری دایکی ڕێناس ڕۆژ لە پرسی کوڕەکەی وتی: «ڕێناس بەتەنھا کوڕى من نیە و شەھیدى ھەر چوار پارچەى کوردستانە» و وتی چۆنکە کوڕەکەم میوانى ڕۆژئاوای کوردستان بووە لە خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان داوا دەکەم لە جێگەى من لە ئامێزى بگرن.

سەعید شەھابی باوکی ڕێناس ڕۆژ لە پرسی کوڕەکەی وتی: «ھەر دڵۆپە خوێنی شەھیدێک موشەکێکە بۆسەر دووژمن، بۆ دووژمنێکی فاشیزمی وەکو ئەردۆغان و ڕژێمەکەی کە فاشیزمترین دارودەستەن لە دنیادا». سەعید شەھابی کە دوو کوڕی لە خەباتی کوردستان کوژراون ھەروەھا وتی «شانازیی بە ھەردوو شەھیدەکەم و ھەموو شەھیدانی گەل و نیشتمانەوە دەکەم» و «حەزم دەکرد ١٠ کوڕی دیکەم ھەبوایە لەسەر ھەمان ڕێباز بچوونایە بە خۆشمەوە». سەعید شەھابی بانگەوازیی لە تەواوی گەلی کورد کرد کە یەکبگرن و خزمەتی دووژمنانی کورد و کوردستان نەکەن.

مەراسیمی پرسە

لە ڕۆژی ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ لە شارەدێی تیلەکۆی سەربە سەقز لە پارێزگای سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، پرسەیەک بۆ ڕێناس ڕۆژ لەلایەن خەڵکی ناوچەکە و خزم و دۆستانی دانرا کە جەماوەرێكی زۆر بەشداری بوون. لە ڕۆژی ٢١ی ئابی ٢٠٢١ مەراسیمی پرسەی ڕێناس ڕۆژ لە دەربەندیخانی باشووری کوردستان بەڕێوەچوو. ھەروەھا لە ڕۆژی ٢٢ی ئابیش لەبەردەم ماڵی بنەماڵەکەی لە شارۆچکەی دەربەندیخان مەراسیمێک بەڕێوەچوو.

سەرچاوەکان

Tags:

ڕێناس ڕۆژ ژیانڕێناس ڕۆژ کوژرانڕێناس ڕۆژ بنەماڵەڕێناس ڕۆژ مەراسیمی پرسەڕێناس ڕۆژ سەرچاوەکانڕێناس ڕۆژتیلەکۆ، سەقزحەسیچەقامیشلۆیەكینەكانی پاراستنی گەل

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ھەرێمی کوردستانقەڵای کەرکووکشەرەفنامەترێھەرێمشەڕی ئێران و عێراقزەکەریا عەبدوڵڵائیبراھیمپاڵنەرقەزای کۆیەجووجامی نەتەوەکانی ئاسیاگەرمبوونی زەویچەمچەماڵئەڵمانیائیسلاممیرنشینی بابانکۆماری کوردستانسێکسبزووتنەوەی گۆڕانئۆکسجینمەغریب١٩٨٨پورتوگالفۆنیمبۆسنیا و ھەرزەگۆڤیناعەبدولقادری گەیلانیمحەممەد ساڵح دیلانجەلال تاڵەبانیئاریانا گراندێیمۆداڵیتەخەلافەتی عەباسیسەردەشتڤیتینیائێزیدی (ئایین)ڕەگی دووجاویکیمیدیا کۆمنزمارکسیزمئەفغانستانبرنجدوورگەی گەنجینەگورجستاننوێژی عەسرمانگە کوردییەکانکیمیاڕەوشتتەزووی کارەباییدیموکراسیشەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)ڕانیەشاڵاوی ئەنفالخاپوورەدێپەرلەمانی کوردستانمادچیای کیلیمانجارۆمەلا مستەفا بارزانیعیساکەمال مەزھەرفەتحی مەککەجنۆکەباکووری کوردستانئەحمەد کوڕی حەنبەلپشیلەشەتڕەنجشەڕی کەنداومێژووی مرۆڤایەتیئەشق و خەیاڵسەرژمێریی دانیشتووانزازاکیھێمننەورۆزپۆل سێزانچیای جودی🡆 More