لە مۆسیقادا، ڕێبەریکردن (بە ئینگلیزی: Conducting) پێکھاتووە لە ھونەری بەڕێوەبردنی نماییشێکی مۆسیقی، وەک ئۆرکێسترا یان کۆنسێرتێکی کۆراڵ.
بە «ھونەری بەڕێوەبردنی نمایشی چەند مۆسیقاژەن یان گۆرانیبێژێک بە بەکارھێنانی ھێمای دەستیی» پێناسەکراوە. کاری سەرەکی ڕابەری مۆسیقی دەربڕینی نۆتەی مۆسیقاکەیە (کە لەلایەن ئاوازدانەرەوە دەنووسرێتەوە) بە شێوەیەک کە لە مەودای سکۆرەکەدا بێت، واتە ئەرکی ئەوان نواندنی تێمپۆ و ژەنینی مۆسیقاژەنانە لەکاتی دروستی خۆیان و چاودێریکردنی نمایشەکە. تاکوو بیرۆکەکانی خۆیان بگەێنن لەکاتی ڕابەرایەتیکردندا، ڕابەرەکان ھێمای دەستیی و چاوی بەکاردەبەن بۆ بەستنی پەیوەندی لەگەڵ مۆسیقاژەناندا. زۆرجار دارێک بەکاردەھێنن بەڵام ئەمە شتێکی سەرەکی نییە و زۆرینەی کات بەبێ ئەو دارە نمایشەکە دەبرێت بەڕێوە.
ڕابەرە مۆسیقییەکان زۆرینەی کات لە شوێنێکی بەرز دەوەستن و ستاندێکی گەورەیان لەبەردەمەدایە کە نۆتەی مۆسیقاکانی لەسەر داندراوە، کە سکۆری ھەموو ئامێر و دەنگەکانە. لە ناوەڕاستی سەدەی ١٩ەوە، ڕابەرەکان بە پێویستی نازانن کە ئامێرێک بژەنن لەکاتی ڕابەرایەتیکردندا، ھەرچەندە لە مۆسیقای کلاسیکدا ژەنینی ئامێرێک بۆ بەڕێوەبردنی مۆسیقاژەنانی تر شتێکی باو بووە. لە سەردەمی مۆسیقای بۆرۆکدا (١٦٠٠ەکان بۆ ١٧٥٠کان)، مۆسیقاژەنانی تر لەلایەن ھارپسیکۆردژەنێکەوە یان کەمانژەنی یەکەمەوە ڕابەرایەتییان دەکرا. لەوانەیە ئەرکی ڕابەرایەتیکردن بە پیانۆژەنان و سینتسایزەرژەنانیش بدرێت، کە ئەمە شتێکی ناباو نییە بۆ پیانۆژەنان، کە لە زۆر مۆسیقای کلاسیکیدا بڕبڕەی پشتی ئاوازەکانن. پەیوەندیبەستن لەگەڵ مۆسیقاژەنان بە بەکارھێنانی دەنگ زۆر ناباوە، جگە لە مۆسیقای جاز کە لەوانەیە جارجار ڕابەرەکان قسەی تێدا بکەن.
پێش نمایشکردن، ڕابەرانی مۆسیقا بە وردی نۆتەکانی مۆسیقا دەخوێننەوە و تەنانەت زۆرینەشیان لەبەری دەکەن.
ئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێبەریکردن (مۆسیقا) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕێبەریکردن (مۆسیقا), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.