ڕیکاردۆ ئیزێکسۆن دۆس سانتۆس لیتێ (Ricardo Izecson dos Santos Leite ;لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٨٣)، بە شێوەیەکی گشتی بە کاکا یان ڕیکاردۆ کاکا ، ناسراوە یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری بەڕازیلییە کە وەک یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەر یاریى کردووە.
کاکا بە شێوەیەکی بەرفراوان بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی نەوەی خۆی دادەنرێت و هەندێکجاریش دادەنرێت بە گەورەترین یاریزانەکانی هەموو سەردەمێک. یەکێکە لەو نۆ یاریزانەی کە نازناوی جامی جیهانی فیفا و چامپیۆنزلیگ و تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە. ،
ڕیکاردۆ کاکا | |
---|---|
لەدایکبوون | ٠ کانوونی دووەم ١٩٨٣ |
نەتەوە | بەڕازیلی |
پیشە | یاریزان |
چالاکبوون | ١٩٩٤ - ئێستا |
باڵا | ١٨٦سم |
ئایین | مەسیحی کاثۆلیک |
ھاوسەر | کارۆلین سەلیکۆ |
مناڵ(ەکان) | لوکا سەلیکۆ |
کاکا ساڵی ٢٠٠١ لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا یەکەم یاری خۆی لە یانەی ساوپاولۆی بەرازیل ئەنجامدا و ئاستەکانی لەگەڵ یانەکەدا وایکرد لە ساڵی ٢٠٠٣ پەیوەندی بە یانەی میلانی ئیتاڵیا بکات. لە ئیتاڵیا، کاکا لە یەکەم وەرزیدا یارمەتی میلان دەدات نازناوی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت. میلان لە وەرزی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پلەی دووەمی بەدەستهێنا و کاکاش باشترین یاریزانی یارمەتیدەری پاڵەوانێتییەکە بوو، هەروەها وەک باشترین یاریزانی ناوەڕاستی یانەکانی یەکێتی ئەوروپا دەستنیشانکرا. سەرکردایەتی میلانی کرد بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە وەرزی 2006-2007 و گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە بوو. ئاستە بەرزەکانی بووە هۆی ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی فیفا و تۆپی ئاڵتونی ٢٠٠٧ و باشترین یاریزانی تۆپی پێی یانەکانی یوێفا بەدەستبهێنێت . دوای 6 ساڵ لەگەڵ میلان، کاکا لە ساڵی ٢٠٠٩ پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد بە بڕی ٦٧ملیۆن یۆرۆ، کە دووەم بەرزترین کرێی گواستنەوە بوو لەو کاتەدا. بەڵام دوای چوار وەرز لە ئیسپانیا بەهۆی پێکانەوە ئاستی بە خێرایی دابەزی، لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ یەک وەرز گەڕایەوە بۆ یانەی میلان، پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانەی ئۆرلاندۆ سیتی بکات. سەرەتا بە خواستن گەڕایەوە یانەی ساوپاولۆ، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥ بگەڕێتەوە ئۆرلاندۆ و لە ساڵی ٢٠١٧ وازی لە یاریکردن هێنا.
کاکا یەکەم یاری خۆی بۆ هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە ساڵی ٢٠٠٢ ئەنجامدا، و لەو ساڵەدا بۆ پێکهاتەی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ هەڵبژێردرا.هەروەها لە پێکهاتەی بەڕزایل بوو بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ ، هاوشانی ڕۆناڵدۆ و ئەدریانۆ و ڕۆناڵدینهۆ کە زۆر شانازییان پێوەدەکرا.دواجار لە پاڵەوانێتییەکەدا ئاستێکی کەمیان پێشکەشکرد پێش ئەوەی دوا یاری خۆی لە لە ساڵی ٢٠١٠ ئەنجام بدات. هەروەها ئەندامی پێکهاتەی براوەی جامی کیشوەرەکانی فیفا لە ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٩ ی بەرازیل بووە، لە ساڵی ٢٠٠٩ وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە خەڵاتی تۆپی زێڕینی بەدەستهێناوە.
یەکێکە لە وەرزشوانە بەناوبانگەکانی جیهان لە ماوەی یاریکردنیدا، کاکا یەکەم وەرزشوان بوو کە ١٠ ملیۆن فۆڵۆوەری لە تویتەر کۆکردەوە. لە دەرەوەی یاریگا، کاکا بە کارە مرۆییەکانی ناسراوە، کە لە ساڵی ٢٠٠٤ بووە بچووکترین باڵیۆزی بەرنامەی جیھانی خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی بەشدارییەکانی لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا، کاکا لەلایەن تایمەوە وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسە کاریگەرەکانی جیهان لە ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩دا ناوی هاتووە
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ڕیكاردۆ له شاری ساوپاولۆ لهدایك بوه و ژیانی منداڵی خۆی له نێو كۆلاَنهكانی ئهو شارهدا بردۆته سهر، ڕیكاردۆ دهڵێت: له كۆلاَنهكان و كهناری دهریاكاندا فێری یاری كردن بووم و تۆپی پێ چووه نێو خوێنمهوه. پاش چهند ساڵێك یانهی ساوپاولۆ بۆندێكی به بڕێكی زۆر كهم پێشكهشی ئهم یاریزانه كرد، بهلاَم كهسوكارهكهی كاكا حهزیان به ژیانێكی ساده بوو ئهمهش وای له دایكی كاكا كرد كه ڕێگه بگرێت له چونی كوڕهكهی بۆ ئهو یانهیه و بڕیاری دا له لای خۆی بیهێڵێتهوه.
سهرهتای دهكهوتنی هێزو توانی بوو لهگهڵ ههڵبژاردهی لاوانی بهڕازیل و یانهی ساوپاولۆ له جامی لێبێرتادۆرێس، زۆر یانهی گهورهی ئهوروپا دهستیان كرد به ههوڵی هێنانی كاكا له سهرو ههمویانهوه ڕیاڵ مهدرید، ئهیسی میلان و بهرشهلۆنه بون. له ناوهندی ئهم گرینگی پێ دانهدا دووباره دایكی گهڕایهوه بۆ بڕیاردان لهسهر داهاتووی كاكا، كه ههر ئهویش ڕێگهی بۆ خۆش كرد بچێته ساوپاولۆ. دایكی كاكا ڕایگهیاند: لهبهر ئهوهی باپیرهی كوڕهكهم له بنچینهدا ئیتاڵیه بۆیه وام پێ باشه كه سهركهوتنی كاكا له ئیتاڵیا ببینم. كه ئهمهش بوه هۆكارێك بۆ سهركهوتنی بۆندهكهی میلان، یانه ئیتاڵیهكه توانی كاكا بباته ڕیزهكانیهوه.
هیچ كهس ناتوانی گۆڵی یهكهمی كاكا لهگهڵ میلان له كالچۆدا لهبیر بكات، چونكه تاكه گۆڵی سهرسوڕهینهری كاكا بوو نهك ههر لهبهر ئهوهی یهكهم گۆڵی بوو، بهڵكو لهبهر ئهوهی له یاری دێربی له بهرامبهر ئهنتهر تۆماری كرد، كاكا دهڵێ: (دڵخۆشیم به گۆڵهكه زۆر گهوره بوو و ناتوانم دهریببڕم، كاتێ منداڵ بووم سهیری ئهو پڕۆگرامانهی وهرزشم دهكرد كه باسی یاریه دێربیهكانی ئهوروپایان دهكرد، ئهستێرهی نێو یاریهكانم دهبینی چۆن گۆڵیان تۆمار دهكرد، بیرم دهكردهوه كه چۆن ناویان دهچێته مێژوهوه و له بیر ناكرێن)
لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەوکاتەی لەگەڵ میلان یانەی خەونەکان بوو کاکا بوو بە گۆلکەری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا و لەگەڵ یانەکەی خولی یانەکانی ئەوڕپای بەدەست هێنا لەو ساڵەدا لەلایەن فیفاوە کرا بە باشترین یاریزان و لەپلی دووەم بەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کەوت و پلەی سێهەمیش لیۆ میسی بەری کەوت.
پاش وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید بۆ جاری دووەم لە مێژوودا (فلۆرێرتینۆ پێرێس) یەکەم بەڵێن کە بە ھاندەرانی یانەکەی دا ھێنانی کاکا بوو بۆ ڕیزەکانی یانەی شاھانە، بە ھۆی ئارەزووی کاکا و بۆندەکە و خەونەکانی بۆ یاری کردن لە ڕیزی یانەی ڕیال مەدرید و بە سود وەرگرتن لە پەیوەندی نێوان پێرێز و گالیانی ڕیکاردۆ کاکا لە مانگی تەممووزی ٢٠٠٩ چووە ڕیزی یانەی ڕیال مەدرید، شایانی وتنە بۆندەکەی کاکا بە سێھەم بۆندی گرانبەھا دێت لە مێژوی تۆپی پێدا کەبڕی ٦٥ میلیۆن یۆرۆ بوو. ھەرچەندە کاکا لە دەستپێکی کاروانی وەرزشی لە یانەی شاھانە ئاستی وەکو پێویست لە جارانی (بەتایبەتی لە یانەی میلان) نەبوو، بەھۆی پێکانە یەک بەدوای یەکەکانی نەیتوانی دڵی جەماوەرەکەی خوش بکات لە یانەی ڕیال مەدرید. بەڵام سەرەڕای ھەموو ئەمانە ڕیکاردۆ کاکا ھەمیشە ھەوڵیداوە یاری بە شێوەیەکی جوان و ئاست بەرز بکات و دڵی ھاندەرانی خۆی خوش بکات. بە تایبەتیش لەم دواییانە کە ئاستێکی یەکجار بەرزی پیشاندا شان بە شانی ھەریەک لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و کەریم بنزیما و مەسعود ئۆزێل و دی ماریا لە ڕیال مەدرید کە لە یاریزانانی ئاست بەرزن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕیکاردۆ کاکا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕیکاردۆ کاکا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.