ڕیالیزمی جادوویی (بە ئینگلیزی: Magic realism) شێوازێکە لە خەیاڵ و چەشنی ئەدەبیی کە تێیدا وێنەیەکی ڕاستەقینەی ئەم جیھانە ھاوچەرخە پێشان دەدات بە بەکارھێنانی توخم و کەرەستەی جادوویی.
ڕاستبینینی جادوویی زۆر جار بەو بەرھەمە ئەدەبییانەش دەگوترێت کە خەیاڵین یان دوورن لە سرووشت، ئەمە زیاتر لە بەرھەمی ڕۆمان و نمایشکردنی دراماتیکی دەبینرێت. وێڕای ئەوە کە ڕاستبینینی جادوویی بەشێک لە توخم و کەرەستەی جادوویی لەخۆ دەگریت بەڵام ئەوە بە بەشێکی جیا لە چەشنی خەیاڵی دەبینرێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ڕاستبینینی جادوویی بڕێکی زۆر لە وردەکاری ڕاستەقینە بەکاردەھێنێت و توخمە جادووییەکان بەکاردەھێنێت بۆ ئەوەی مەبەستێک دەربارەی ڕاستی دروست بکات، لە بەرامبەردا چەشنی خەیاڵی ئەوا ھەموو کات لە ڕاستییەوە دوورە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕیالیزمی جادوویی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕیالیزمی جادوویی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.