ڕۆمان گێرشمان (٣ی تشرینی یەکەم ١٨٩٥، ٥ی ئەیلوول ١٩٧٩) دێرینەناس و شوێنەوارناسێکی فەڕەنسیی ئۆکرانی بوو کە لە بواری مێژووی ئێرانی کۆن کاری دەکرد.
گێرشمان نزیکەی سی ساڵی بەسەربرد لە ھەڵکەندن و گەڕانی شوێنەوارە کۆنەکانی ئێران و ئەفغانستان.
گێرشمان خەڵکی خارکیڤ لە سلۆبۆدا ئوکراینا (ئوکراینای ئێستا) بوو و لە ساڵی ١٩١٧ بۆ خوێندنی دێرینەناسی و زمانە کۆنەکان چوو بۆ پاریس. ئەو بە شێوەیەکی سەرەکی حەزی لە شوێنەوارە وێرانەکانی ئێران بوو، بەتایبەتی تەپۆڵکەی گیان، تەپۆڵکەی سیالەک، بەگرام لە ئەفغانستان، بیشاپور لە پارێزگای فارس و سوسا و قەڵای زێویە و ساکز لە سەقز. خەڵاتی مەدالیای چارلس لانگ فریر «Charles Lang Freer Medal» وەرگرت.
لە ئامارێکی گشتیدا کە لە نووسینەکانی ڕۆمان گێرشمان وەرگیراوە، «OCLC/WorldCat»، نزیکەی ٣٠٠+ لە ٦٠٠+ کاری بڵاوکردوەتەوە بە ١٢ زمان کە لە ٦٬٠٠٠+ کتێبخانە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆمان گێرشمان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕۆمان گێرشمان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.