ڕووداوی خۆسووتاندنی بێھزاد مەحموودی

بێھزاد مەحموودی (لەدایکبووی ١٩٩٥ – مردووی ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١) پەناخوازێکی سیاسی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و پێشمەرگەی پێشووی سازمانی خەباتە.

لە دایکبووی شاری بۆکانی ڕۆژھەلاتی کوردستانە ناسراوە بە محەممەد محەممەدی بەھۆی خراپی بارودۆخی ژیانی لەکاتی لێداوان بۆ چەند کەناڵیکی ڕاگەیاندنی ھەرێمی کوردستان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. بەھۆی ئەمەوە زیاتر لە ٩٠٪ جەستەی سووتا. ئەفسانە ڕەحیمی، بەرپرسی ئەندامانی ئاشکرای سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی بێھزاد محەممەد بە تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگەیاند «تەندروستیی بەھزاد مەحموود زۆر خراپە و بە درێژایی ئەمڕۆ ئۆکسجینی لەسەر بووە و خوێنی ھەڵھێناوەتەوە». ھەواڵێک بڵاو بۆوە کە بێھزاد مەحموودی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٧ی کۆچی ھەتاوتی لە مەیدان قودسی شاری بۆکان، ناوبژی شەڕێک بەناوی «قانع عەبدوڵڵاھی» بە چەقۆ دەکوژێت و ھەڵدێت و کەسوکاری کوژراوەکە دوای ئەو ڕووداوی خۆسووتاندنە دۆزیویانەتەوە؛ بەڵام بەرپرسی ئەندامانی ئاشکرای سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ئەوەشی ڕاگەیاند کە ھەواڵەکە ڕاست نییە و بێھزاد ئەوکات لە ھەولێر بووە. شەوی یەک شەمە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ بەھۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی شاری ھەولێر کۆچی دوای کرد.

ڕووداوی خۆسووتاندنی بێھزاد مەحموودی
کات١٨ی ئایاری ٢٠٢١
شوێنھەولێر
ناوچەبارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر
جۆرخۆسوتاندن
ھۆکار
  • جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکان لەلایەن یوئێن
  • خراپی بارودۆخی ئابووری

ژیان

ڕووداوی خۆسووتاندنی بێھزاد مەحموودی 
بێھزاد محمودی لەکاتی پێشمەرگایەتی لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات

ڕووداوەکە

کاتژمێر ١ی دواینیوەڕۆی ڕۆژی ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ محمد لەگەڵ ھاوەلێکی خۆی دەچنە بەردەم ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر بە مەبەستی گەیاندنی چەند داواکارییەک بەڵام لەلایەن پاسەوانانی ئەو ئۆفیسە ڕێگای چوونە ژوورەوەیان پێ نادەن ئەمەش دەبێتە ھۆی ناڕەزایەتی محمد و ھەڕەشەی خۆسوتاندن دەکات بەڵام ئەمە جێی بایەخی کاربەدەستانی بارەگەکانە نابێت. چەند کەنالێکی ڕاگەیاندن ڕوماڵی ڕاستەوخۆی قسەکانی محمدیان کرد لە تۆڕ کەکۆمەلایەتییەکان محمد ناڕەزایەتی خۆی دەڕبری لە بەرامبەر بە دەمەوە نەچوونی داواکارییەکانی لەلایەن یوئێنەوە و ڕەخنەی توندی لێگرتن وتی «ئێمە چوار ساڵە لێرەین و ھیچ مافێکمان نییە و UN ھیچ وڵامێکمان ناداتەوە و داواکارییەکانمان پشتگوێ دەخات». لەکاتی قسەکردن بۆ میدیاکان دەبەیک بەنزین بە خۆیدا دەکات وئاگر لە خۆی بەردەدات دوای ماوەیک ڕاکردن دەکەوێتە سەر زەوی. بەھاوکاری ھاوەلەکەی و چەند پەیامنێرێک توانرا ئاگری جەستەی بکوژێنرێتەوە دوای ئەمبوڵانسێکی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو پەنابەرەیان گواستووەتەوە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی، ھەروەھا ئەو ھاوەڵای لەگەلی بوو دەستگیر کرا. وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەوڵیر ڕایگەیاند کە باری تەندروستی محمد زۆر خراپە و لە ژێرچاودێری توندایە

کاردانەوەکان

  • ئەم ڕووداوە ھەر زوو کاردانەوەی زۆری خەڵکی لێکەوتەوە. بەشێکی زۆری خەڵک ڕەخنەی توندیان ئاراستەی میدیاکارانی ئامادەی ئەو شێوەنە گرت، بەھۆی ئەوەی نەیانتوانی ڕێگری بکەن لە خۆسووتانی محەممەد و بەردەوام بوون لە ڕووماڵکردنی خۆسووتاندنی ئەو پەناخوازە.
  • بەرپرسی ئەندامانی سازمانی خەبات ڕایگەیەند کە سکاڵەی یاسای دژی ئەو کەناڵ و میدیاکارانە تۆمار دەکات کە لەو کاتەدا لەوێ ئامادە بوون.
  • لەلایەن خۆیانەوە نووسینگەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاریکردنی عێراق لە ھەولێر (یونامی) نیگەرانی خۆی بەو ڕووداوە دەڕبری و ڕایگەیەند: کە ئێمە ڕاگەیاندنی فەرمیمان دەبێت سەبارەت بەم ڕووداوە.
  • لەلایەکی دیکەوە دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان داوای کرد ئەوانەی لەو ڕووداوە کەمتەرخەمیان کردووە، ڕێکاری یاساییان لە بەرامبەردا ئەنجام بدرێت.
  • ھەروەھا ئەنجومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کورستان نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕووماڵی خۆسووتاندنەکە دەربڕی و ڕای گەیاند کە دەبوو ئەو پەیامنێرانە ئەرکی ئینسانی خۆیان جێبەجێ کردایە و نەیانھێشتبایە ئاگر لە جەستەی خۆی بەربدات.
  • وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێم سەبارەت بەم ڕووداوە داوای لە دەستەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی دەکات، ھەموو ڕێکارێکی یاسایی بەرامبەر ئەو دەزگا ڕاگەیاندن و پەیجانەی سۆشیال میدیا و پەیامنێر و وێنەگرانەی کە ڕووماڵی ڕووداوەکەیان کردووە، وەربگرێت.
  • ھەروەھا فەرمانگەی زانیاری و میدیای ھەرێمی کوردستان بە ھەمان شێوە نیگەرانی خۆی لەو ڕووداوە دەربڕی و ئیدانەی ڕووماڵی میدیای ئەو کەناڵانەی کرد کە ئەم ڕووداوەیان بە شێوەیەکی خراپ پیشاندا.
  • بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە نامەیەکدا بۆ ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان داوای کرد ئاوڕێک لە دۆخی پەنابەرانی ڕۆژھەلات لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بداتەوە و چارەسەری کێشەکانیان بکات.
  • لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ دوو کەس لە کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێر چوونەتە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی ھەولێر و لەلایەن دوو کەس لە ئەندامانی سازمانی خەبات ڕێگریان لێکراوە، وەک ھەوڵێک بۆ ڕفاندنی محەممەد لەلایەن کۆماری ئیسلامی لێکدرایەوە. شۆڕش حاجی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەپرسی پەیوەندییەکانی سازمانی خەبات لە شاری ھەولێر لە لێدوانێکی میدیایی ڕایگەیاند " چەند کەسێک لە کونسوڵخانەی ئێران چوونەتە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی ھەولێر بەڵام نازانین مەبەستییان چی بووە، ئەو کەسانەش ئێمە دامانناون لە نەخۆشخانەکە بۆ پاراستنی بێھزاد مۆبایلەکانیان لەو کەسانە وەرگرتووە کە ویستویانە بچنە نەخۆشخانەکەو ڕێگەیان نەداوە ڤیدیۆ و وێنە بگرن و دووریان خستوونەتەوە لە شوێنەکە "
  • ڕۆژی شەمە ٢١ی ئەیاری ٢٠٢١ ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر سەردانی نەخۆشخانەی کرد لەو سەردانەی ڕابگەیەند " ھاتووین پێی بڵێین واھەست نەکات کە کەسی نییە لەوشارە، ئێمە کەس و کاری ئەوین، بەئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین ھەر پێویستییەکی ھەبێت ئەنجامی بدەین بۆ چارەسەرکردنی "

خۆپیشاندان

٢٠ی ئەیاری ٢٠٢١ بەھۆی ئەم ڕووداوە بەشێکی زۆر لە پەنابەرانی ڕۆژھەلاتی کوردستان لەسەر داوای کۆمیتەی ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەولێر گردبووەیەکیان ئەنجام دا. ئامادەبووانی ئەو گردبوونەوەی ڕەخنەی توندیان لە ھەڵوێست و پەراوێزخستنی پەنابەرانی ڕۆژھەلات لەلایەن یوئێنەوە گرت و داوای جێبەجێکردنی مافەکانیان کرد. نۆ خاڵ وەک داواکاری پەنابەران لە بەردەم میدیاکاران و ڕاگەیەندکاران خوێندرایەوە. خۆپیشاندانەکە سەرەتا بە شێوەی ئاسایی و ھێمنی بەڕێوەچوو بەڵام دواتر گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران ڕوویدا. بەرپرسانی یوئێن بە مەبەستی بە دەمەچوونی داوای خۆپیشاندەران ھاتنە دەرەوە و داواکارییەکانیان وەرگت و بریار درا کە ڕۆژی یەک شەممە جوابیان بدرێتەوە بەلام بەشێک لە پەنابەرانی ڕۆژھەلات ڕایانگەیاند تا جێبەجێنەکردنی داواکانیان بەردەم دەرگای نەتەوەیەکگرتووەکان چۆڵ ناکەن. ڕۆژی ٢٣ی ئەیار دووبارە خۆپیشاندان لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر بەمەبەستی وەرگرتنەوەی وەلامی داواکارییەکانیان لەلایەن یوئێنەوە دەستی پێکردووە بەلام بێ ئاکام بوو بە ھەمان شێوەی ڕۆژی یەکەم گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان دروست بوو لەلایەکی دیکەوە بەشێک لە خۆپیشاندەران ھاواریان دەکرد نوێنەری حیزبیان ناوێ بۆیە کەسێکیان وەک نوێنەری خۆیان ھەڵبژارد بۆ ئەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی یوئێن قسە بکات بەڵام نەی توانی لەگەڵ کاربەدەستانی یوئێن کۆببنەوە لەسەر ئەو بابەتە چەند بەر پرسێکی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژھەلاتی کوردستان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەگەڵ کاربەدەستانی یوئێن کۆبوونەوە بەڵام نەگەیشتنە ڕێکەوتنێک و بریاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوام بن تا ئەو کاتەی دەگەن بە چارەسەرێک بۆ داواکارییەکانی پەنابەرانی ڕۆژھەلاتی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان. گردبوونەوەکە دوای ٧٢ کاتژمێر کۆتایی ھات پاش مردنی بێھزاد محمودی ڕۆژی ٢٤ی ئەیاری ٢٠٢١ کۆمەڵێک لە پەنابەرانی ڕۆژھەلاتی کوردستان لە شاری سلێمانی وەک سۆز و وەفایەک بۆ بێھزاد محمودی و پەنابەرانی ڕۆژھەلات لە ھەرێمی کوردستان گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا

مردن

لە دوای شەش ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی ئمێرجنسی ھەولێر لە شەوی ٢٣ لەسەر ٢٤ ئەیار گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، ھۆگر عەزیز لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند کە ئەو ھاووڵاتییەی لە پێش بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگری لە جەستەی بەردابوو، گیانی سپارد. ھەروەھا پەیوەندییەکانی سازمانی خەبات لە پەیامێکدا مردنی بێھزاد مەحموودیان بەھۆی سەختی برینەکانییەوە ڕاگەیاند. دوای مردنی ئیتلاعاتی ئێران بانگێشتی دایک و باوکی کردووە بۆ ئەوەی تەرمی کورەکەیان وەرگرنەوە و بیگەڕێننەوە ئێران. لە دوای مردنی بێھزاد محموودی سازمانی خەبات ڕۆژی چوارشەمەی ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ لە کاتژمێر ٩:٣٠ بەیانی دیاری کرد بۆ بە خاک سپاردنەکەی ھەر بۆیە ڕۆژی چوارشەمە بە ئامادەبوونی دایک و باوکی بێھزاد محموودی ھەروەھا ئەندام و لایەنگرانی چەند ھێزێکی سیاسی ڕۆژھەلاتی کوردستان لە شاری ھەولێر لە گۆرستانی کەسنەزان تەرمەکەی بەخاک سپێردرا لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات لە وتەیەکدا وتی «بەھزاد بوو بە ھاوارێکی کپکراوی پەنابەرانی بێ بەش کە بەداخەوە ویستی ئەو ھاوارە کپکراوە بەگوێی گوێچکە داخراوەکاندا بگەیەنێت».

سەرچاوەکان

Tags:

ڕووداوی خۆسووتاندنی بێھزاد مەحموودی ژیانڕووداوی خۆسووتاندنی بێھزاد مەحموودی ڕووداوەکەڕووداوی خۆسووتاندنی بێھزاد مەحموودی کاردانەوەکانڕووداوی خۆسووتاندنی بێھزاد مەحموودی سەرچاوەکانڕووداوی خۆسووتاندنی بێھزاد مەحموودیبۆکانتۆڕی میدیاییی ڕووداوسازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانڕۆژژمێری ئێرانیڕۆژھەڵاتی کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕێژەمرۆڤ، تا ئەوپەڕی مرۆڤناحیەی شۆڕشئەفغانستانئیحسان نووری پاشامارکسیزمگونسامسۆنگژمێریاریپەیمانی سێڤرحامید بێھدادئەمریکاکاننیوەتیرەنەوتزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزئاوێنەبلیمەتخالید کوڕی وەلیدقەزای کۆیەبەرزنجەئەدھەم بارزانیکۆڵۆمبیاچاکەکاریلیۆنارد ئۆیلەرمەسعوود بارزانیسووریالەیلا قاسمئیمپراتۆریەتیی ساسانیمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانگازی سروشتیتەکنۆلۆژیافەرموودەناسیتایکواندۆنەخۆشیی سەدەفعەرەبستانی سعوودیدەریای مردووعەبدولسەلام بارزانیجوگرافیاھەڵەبجەئەبوو عوبەیدە کوڕی جەڕاحدەروونناسیترسبێخودڕەوشتحەسەن خەیری بەگمحەممەد ساڵح دیلانبەنداوی دووکاندەسەڵاتبیلالی حەبەشیدایک و باوکحوزەیرانفوئاد مستەفاسوڵتانیمەغۆلڕێبازە ئەدەبییەکانیارانی ئەشکەوت (زنجیرە)فەیسبووکئۆمێگاڕەگەزپەرستیگیرفانوەفاییدەنگداننەوید محەممەدزادەشانۆئورشەلیمسەردەمی پێغەمبەرایەتیئازەربایجانسینگاپوورزمانی گورجیعەلی حەریریپورتوگالپاراسایکۆلۆژی🡆 More