ڕوانگەی ئاسمانیی ھەولێر یان ڕوانگەی ئاسمانیی چیای کۆڕەک (بە ئینگلیزی: Erbil Observatory) ڕوانگەیەکی ئاسمانیی لەکارکەوتووە لەسەر چیای کۆڕەک، لە باکووری پارێزگای ھەولێر، باشووری کوردستان.
ئەم ڕوانگەیە لە ساڵی ١٩٧٣ لەلایەن سەرۆکی پێشووی عێراق ئەحمەد حەسەن بەکر بڕیاری دروستکردنی درا. ئەو ڕوانگەیە لە ٣ تەلیسکۆبی گەورە و مامناوەند پێک دێت، ئەو ڕوانگەیە بە مەبەستی ڕوانگەکردن و ئاگادار بوون و گوێبستنی گەردوون، لە ساڵی ھەشتایەکان نزیکەی ٤٠٠ کارمەند لە ١٠ وڵاتی جیاوازەوە ھەر یەک لە کۆمپانیاکانی Baresel، Epple، Krupp، Liebher و Zeis کاریان تێکردوە، ئەو کاتەی تەلیسکۆبەکان تەواو نەبوونە عێراق کەوتۆتە جەنگ لەگەل وڵاتی ئێران بەڵام لە ساڵی ١٩٨٣ ئەو ستافە توانیان بچووکترین تەلیسکۆبی نێو ڕوانگەکە تەواو بکەن و بەکاریشی بھێنن و ھەر لەو کاتەشدا ناوچەکە بوە ناوچەی جەنگی و کارمەندەکانی ئەو روانینگەیە لە وەرزی زستاندا بۆ پشوو ئەبوایە بە رێوشوێنی تووند ھاتبانە خوارەوە بە فرۆکە لەسەر چیای کۆڕەک، بەڵام لە کاتی جەنگی نێوان عێراق و ئێران وڵاتی ئێران بە گوومانی سیخوریکردن بە تۆپ تەلیسکۆبەکانی پێکاو و لەو کاتەوە ئەو ڕوانگەیە تەواو نەکراو و بەجێھێڵرا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕوانگەی ئاسمانیی ھەولێر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.