ڕاڵف جۆرج ماچیۆ جونیەر (/ˈmɑːtʃioʊ/، ئیتاڵی: ما-کیۆ؛ لەدایکبووی ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٦١) ئەکتەرێکی ئەمریکییە کە بەھۆی ڕۆڵی دانیەڵ لاروسۆ لە سێ فیلمی منداڵە کاراتییەکەدا و کۆبرا کای، کە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی پاشکۆی سێ فیلمەکەیە، باشتر ناسراوە.
ھەروەھا ناسراویشە بە ڕۆڵی جۆنی کەید لە The Outsiders، جێرێمی ئاندرێتی لە Eight Is Enough، بیڵ گامبینی لە My Cousin Vinny، یووجین مارتۆن لە Crossroads، ئارچی ڕۆدریگێز لە Ugly Betty، و ڕۆڵی پاڵپشتی ئەفسەر ھادیکس لە The Decue.
ڕاڵف ماچیۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | ڕاڵف جۆرج ماچیۆ جونیەر ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٦١ ھەنتینگتن، نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٧٩–ئێستا |
ھاوسەر | فیلیس فیێرۆ (ھاوسەرگیری ١٩٨٧) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
ماچیۆ لە ھەنتینگتن، نیویۆرک لەدایکبووە. کوڕی ڕۆزالی (née دێسانتیس) و ڕاڵف ماچیۆ سینیەرە، کە خاوەنی لەوەڕگایەک بوو. باوکی لە ڕەچەڵەکی نیوە ئیتالیایی و نیوە یۆنانییە، و دایکیشی لە ڕەچەڵەکی ئیتالیاییە. لە تاقیکردنەوەیەکی سەر شاشەی ١٩٨٠دا، ماچیۆ ئاماژەی داوە کە خێزانەکەی خەڵکی ناپۆلین.
ماچیۆ دەستیکرد بە فێربوونی سەمای نووکی پەنجە لە تەمەنی ٣ ساڵیدا و دۆزیەوە کە ١٦ ساڵ بوو. کاستکرا بۆ ڕۆڵی جێرێمی ئاندرێتی لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی Eight Is Enough. دوای تەواوبوونی Eight Is Enough، ڕۆڵی جۆنی کەیدی لە فیلمی The Outsidersی ساڵی ١٩٨٣دا بردەوە. بەھۆی ئەو ڕۆڵەوە ھەڵبژێردرا بۆ ڕۆڵی دانیەڵ لاروسۆ لە فیلمی ١٩٨٤ی مناڵی کاراتێ و دوو بەشەکانی تری، The Karate Kid II و The Karate Kid Part III. ماچیۆ دەرکەوت لە فیلمی Crossroadsی ١٩٨٦، بە بەرجەستەکردنی ڕۆڵی یووجین مارتۆنی قوتابیی مۆسیقا. ھەروەھا لە ١٩٦٨دا، ماچیۆ ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە Cuba and His Teddy Bear l، شان بە شانی ڕۆبێرت دێ نیرۆ. لە ١٩٩٢دا، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا بەرامبەر جۆ پێشی و مارسا تۆمەی لە فیلمی بەناوبانگی کۆمێدیی My Cousin Vinny، بە ڕۆڵگێڕانی بیڵی گامبینی، کە بە ھەڵە تۆمەتبار دەکرێت بە کوشتن کاتێک دەچێتە شارۆچکەیەکی ئەلاباما. لە ١٩٩٦دا، ماچیۆ ڕۆڵی سەرەکیی جەی. پێرێپۆنت فینچی نمایشکرد لە موزیکاڵی ١٩٦٢ی How to Succeed in Business Without Really Tryingی براوەی خەڵاتی تۆنیدا، و ستایش کرا. لە ئاماژەدانی نمایشەکەی وەک ئامادەبوویەک لە بەرھەمھێنانی فیلمیی ھەمان موزیکاڵدا، ماچیۆ وتی، «من بە 'منداڵە سەماکەرەکە' ناسراوبووم، وا نا کە زۆر شارەزا بووبم. بەڵام لە تەمەنی سێ ساڵییەوە سەمام دەکرد، و وانەم وەردەگرت لە قوتابخانەی سەمای جون کلەیر لە بابیلۆن، لۆنگ ئایلەند.»
لە ٢٠٠٥دا، ماچیۆ ڕۆڵی خۆی گێڕا لە زنجیرەی Entourageی ئێچ بی ئۆدا. ئەو دەرکەوت لە موزیک ڤیدیۆکەی ٢٠٠٧ بۆ گۆرانیی «Sweep the Leg» لەلایەن No More Kings لە ڕۆڵی کاریکاتێرێکی خۆی و دانیەڵی مناڵی کاراتییەکەدا. لە ٢٠٠٨دا، لە ڕێکلامێکی ڤیتامینواتەردا دەرکەوت لەگەڵ کارڵ ئێدواردسی شۆفێری ناسکاردا. ماچیۆ وەک «ڕاوێژکاری ڕۆحی»ی ئێدواردسدا دەردەکەوێت و جلەکانی ناو مناڵی کاراتێی لەبەردایە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ەوە، لە چەندان ئەڵقەی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی Ugly Bettyی ABCدا لە ڕۆڵی ئارچی ڕۆدریگێز، سیاسەتوانێکی ناوخۆیی، دەرکەوتووە لەگەڵ ڕۆڵێکی نیوە ئاساییی خۆشەویستی ھیلدا لە بەرنامەکەدا. بەپێی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨، ماچیۆ پلەی ٨٠ی ھەیە لە ١٠٠ مەزنترین ئەستێرە ھەرزەکارەکانی VH1دا.
لە حوزەیرانی ٢٠١٠دا، ماچیۆ لە کورتەی سەرھێڵی «Wax On, F*ck Off»ی Funny or Dieدا دەرکەوت، کە تێیدا ھاوڕێکانی دەیانەوێت ئەستێرە منداڵەکەی پێشوو لە پیاوێکی خێزانیی باشەوە بکەنە کەسێکی ئالوودە و تاوانبار، تاوەکو کەمێک بەناوبانگ بێت. لە ڤیدیۆکەدا ماچیۆ پۆستەری ڕیمەیکی ٢٠١٠ی مناڵی کاراتێ دەبینێت. یەکێک لە گاڵتەکانی کورتەکە ئەوەیە کە ماچیۆ وەک ھەرزەکارێک سەیردەکرێت. کورتەکە دەستخۆشی لێکرا لەلایەن بروس فرێتزی TV Guideەوە، کە ڤیدیۆکەی بە «سەرگەرمکەر» و «ئاڵتوونی کۆمێدی» وەسفکرد. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٠دا، ماچیۆ ڕۆڵی کارڵ مۆرێڵیی پێگەیشتووی گێڕا لە خوێندنەوەی شانۆیی شانۆنامەی A Room of My Ownی نووسراوی چارڵز مێنیسا، کە لەلایەن کۆمپانیای شانۆی بلیکەر ستریتەوە پێشکەشکرا. لە شوباتی ٢٠١١ ڕاگەیەندرا کە پێشبڕکێ دەکات لە Dancing with the Starsی ABCدا. لە پێشفیناڵەکاندا دەرکرا، و بووە پلەی چوارەم لە گشتیی پێشبڕکێکەدا. ماچیۆ لە موزیک ڤیدیۆکانی «Had Enough» و «I Think Bad Thoughts»ی دانکۆ جۆنزدا دەەکەوتووە، لەگەڵ ئیلایجا وود و جێنا مالۆندا.
لە نیسانی ٢٠١٢دا، ماچیۆ ھەڵبژێردرا بۆ فیلمی Hitchcock، کە لە کتێبی Alfred Hitchcock and the Making of Psychoوە وەرگیراوە، لەگەڵ بەشداریی ئەکتەران ئەنتۆنی ھۆپکینس، ھێلێن میرن، سکارلێت جۆھانسن، جێسیکا بیێل و تۆنی کۆلێت، و لە دەرھێانی ساشا جێرڤازی بوو. ماچیۆ ڕۆڵی جۆزێف ستێفانۆ، سیناریۆنووسی Psychoی گێڕا. لە ٢٠١٣دا، لە چۆن دایکتانم بینیدا دەرکەوت. کەسایەتیی سەرەکی، بارنی ستینسن، نکۆڵی دەکات کە کەسایەتییە سەرەکییەکەی ماچیۆ، دانیەڵ لاروسۆ، لە مناڵی کاراتێدا مناڵە کاراتێیە ڕاستەقینەکە نییە؛ بەڵکو جۆنی لۆرێنسە، کە دوژمنی دانیەڵە لە فیلمەکەدا. لە ئەڵقەی The Bro Mitzvahی وەرزی ھەشتەمدا، ماچیۆ بانگھێشت کراوە بۆ ئاھەنگی بەکەلۆریی بارنی، ھەرچەندە بارنی لە سوپرایزەکە بێتاقەتە، چونکە پێشبینیی ویلیام زابکا، «مناڵی کاراتێیە ڕاستەقینەکە»ی کردبوو. بۆ درێژکردنەوەی ئەڵقەکە، کەسایەتییەکان ھەست بە لێکچوونی بارنی و ماچیۆ دەکەن، کە وا لە بارنی دەکات قێزبکاتەوە. لە کۆتایی شەوەکەدا، گاڵتەجارێک بە کرێ دەھێنرێت بۆ کات بەسەربردنی ئاھەنگەکە و دەردەکەوێت کە زابکایە. لە شوبات تا مارسی ٢٠١٦، ماچیۆ بە ھاوبەشی ڕۆڵی سەرەکیی لەگەڵ ماریۆ کارتۆن لە A Room of My Ownی بەرھەمھێنانی ئۆف-برۆدوەیدا دەگێڕا، دوای خوێندنەوەی شانۆکە لە ٢٠١٠ و ٢٠١٤.
ماچیۆ لە ئێستادا گەڕاوەتەوە بۆ ڕۆڵی دانیەڵ لاروسۆ لە کۆبرا کایدا، کە زنجیرەیەکی ئەکشن و کۆمێدی-درامیی یووتیووب پریمیەمە کە لە گێڕانەوەی ئەڵقەییدا پەخشدەکرێت، و لە ٢٠١٨دا دەستیپێکردووە. ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری ھاوبەشی زنجیرەکەیە، لەگەڵ ویلیام زابکا. زنجیرەکە باسی ٣٤ ساڵ دوای پێشبڕکێی کاراتێی ئۆڵ گالیی ١٩٨٤ە و چیرۆکەکە لە دەوری جۆنی لۆرێنس (زابکا) دەسوڕێتەوە کە – بۆ ڕێکخستنەوەی ژیانی، و تۆڵەسەندنەوە لە پێشبڕکێکەی ١٩٨٤ – دۆجۆی کۆبرا کای دووبارە دەکاتەوە. ئەمە دوژمنایەتییەکەیان لەگەڵ لاروسۆ، کە ئێستا سەرکەوتووە، گەرم دەکاتەوە و لاروسۆش ھەوڵدەدات ھاوسەنگیی ژیانی بھێڵێتەوە بێ ڕێنماییەکانی بەڕێز میاگی، کە ئێستا کۆچی دوایی کردووە.
ماچیۆ لە ڕێی نەنکییەوە ھاوسەرەکەی، فیلیس فیێرۆی، ناسیوە لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا. لە ٥ی نیسانی ١٩٨٧دا ھاوسەرگیرییان کرد، و دوو منداڵیان ھەیە، جولیا (لەدایکبووی ١٩٩٢) و دانیەڵ (لەدایکبووی ١٩٩٦). فیێرۆ پەرستارە.
لە یادی ٣٠ ساڵەی مناڵی کاراتێ لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ژاپۆنی ئەمریکی لە ٢٠١٤دا، ماچیۆ وتی کە ئۆتۆمبێلە فۆردە ١٩٤٧ەکەی کە لە فیلمەکەدا لە میاگیی وەردەگرێت لە فیلمی یەکەمدا ھێشتا لە گەراجەکەیدایە.
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
١٩٨٠ | Up the Academy | کووچ بامبالازی | |
١٩٨٢ | High Powder | ئێدی | فیلمی تەلەڤیزیۆنی |
١٩٨٢ | Dangerous Company | دێنی برۆدی | فیلمی تەلەڤیزیۆنی |
١٩٨٣ | The Outsiders | جۆنی کەید | |
١٩٨٤ | منداڵە کاراتییەکە | دانیەڵ لاروسۆ | |
١٩٨٤ | Teachers | ئێدی پیلیکیەن | |
١٩٨٤ | The Three Wishes of Billy Grier | بیڵی گرایر | فیلمی تەلەڤیزیۆنی |
١٩٨٦ | Crossroads | یووجین مارتۆن | |
١٩٨٦ | The Karate Kid Part II | دانیەڵ لاروسۆ | |
١٩٨٨ | Distant Thunder | جاک لامبێرت | |
١٩٨٩ | The Karate Kid Part III | دانیەڵ لارۆسۆ | |
١٩٩٠ | Too Much Sun | فرانک جونیەر | |
١٩٩٢ | The Last P.O.W.: The Bobby Garwood Story | ڕۆبێرت گاروود | فیلمی تەلەڤیزیۆنی |
١٩٩٢ | My Cousin Vinny | بیڵ گامبینی | |
١٩٩٣ | Naked in New York | کریس | |
١٩٩٨ | Dizzyland | N/A | کورتە فیلم |
1998 | The Secret of NIMH 2: Timmy to the Rescue | تینی بریسبی (دەنگ) | |
٢٠٠٠ | The Office Party | شۆن | کورتە فیلم |
٢٠٠٠ | Can't Be Heaven | ھەبی دارلینگ | |
٢٠٠١ | Popcorn Shrimp | پۆلیسی دووەم | کورتە فیلم |
٢٠٠٣ | A Good Night to Die | دۆنی | |
٢٠٠٦ | Beer League | ماز | |
٢٠٠٩ | Rosencrantz and Guildenstern Are Undead | بۆبی بیانچی | |
٢٠١٠ | Wax On, F*ck Off | خۆی | کورتە فیلم |
٢٠١٢ | Hitchcock | جۆزێف ستێفانۆ | |
٢٠١٢ | Holiday Spin | ڕوبن | فیلمی تەلەڤیزیۆنی |
٢٠١٣ | He's Way More Famous Than You | خۆی | |
٢٠١٤ | A Little Game | تۆم | |
٢٠١٥ | Lost Cat Corona | دۆمینیک | |
٢٠١٧ | Psych: The Movie | نیک کۆنفۆرت | فیپمی تەلەڤیزیۆنی |
TBA | A Dog and Pony Show | ئارۆن | دوای بەرھەمھێنان |
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
١٩٨٠–١٩٨١ | Eight Is Enough | جێرێمی ئاندرێتی | ڕۆڵی پاڵپشت (١٩ ئەڵقە) |
١٩٨٣ | CBS Afternoon Playhouse | تۆنی بارنێت | ئەڵقە: «Journey to Survival» |
١٩٩٩ | The Outer Limits | دکتۆر نیڵ ئێبەرھارد | ئەڵقە: «The Other Side» |
٢٠٠٠ | Chicken Soup for the Soul | ماکس | ئەڵقە: «Letters to Suzie» |
٢٠٠٠ | Twice in a Lifetime | ئەفسەر دان پایێلۆ/فیلیپ باربۆسا | ئەڵقە: «My Blue Heaven» |
٢٠٠٥ | Entourage | خۆی | ئەڵقە: «Aquamansion» |
٢٠٠٧ | Head Case | خۆی | ئەڵقە: «Ralph Macchio and Liz Phair» |
٢٠٠٨–٢٠٠٩ | Ugly Betty | ئارچی ڕۆدریگێز | ڕۆڵی پاڵپشت (١١ ئەڵقە) |
٢٠١٠ | Law & Order: Criminal Intent | لویس مارکیانۆ | ئەڵقە: «Inhumane Society» |
٢٠١٠ | Psych | نیک کۆنفۆرت | ئەڵقە: «We'd Like to Thank the Academy» |
٢٠١١ | The Whole Truth | فرانکی بێرلیتۆ | ئەڵقە: «Lost in Translation» |
٢٠١١ | Dancing with the Stars | خۆی (بەشداربوو) | پلەی چوارەم (١٧ ئەڵقە) |
٢٠١٢ | Happily Divorced | فرانکی | ئەڵقە: «Two Guys, a Girl and a Pizza Place» (بەشەکانی ١ و ٢) |
٢٠١٣ | Robot Chicken | دانیەڵ لاروسۆ، گیبی، پاککەرەوە (دەنگ) | ئەڵقە: «Caffeine-Induced Aneurysm» |
٢٠١٣ | چۆن دایکتانم بینی | خۆی | ئەڵقە: «The Bro Mitzvah» |
2014 | Psych | لۆگان فێڵپس | ئەڵقە: «Remake A.K.A. Cloudy... With a Chance of Improvement» |
٢٠١٦ | Comedy Central Roast of Rob Lowe | خۆی | تایبەتی تەلەڤیزیۆنی |
٢٠١٧–٢٠١٩ | The Deuce | ئەفسەر ھادیکس | ڕۆڵی پاڵپشت (١٧ ئەڵقە) |
2017 | Whose Line Is It Anyway? | خۆی | میوانی تایبەت (وەرزی ١٠، ئەڵقەی ٨) |
٢٠١٨ | Kevin Can Wait | ئالڤیتی | ٢ ئەڵقە: «The Smoking Bun» و «Phat Monkey» |
٢٠١٨ | Conan | خۆی | ئەڵقە: «Conan Without Borders: Japan»؛ پارچە ڤیدیۆیەکی ناڕاستەوخۆ |
٢٠١٨−ئێستا | Cobra Kai | دانیەڵ لاروسۆ | پاشکۆی زنجیرە فیلمی منداڵە کاراتییەکە |
ساڵ | شانۆگەری | ڕۆڵ | ھۆڵی شانۆ |
---|---|---|---|
١٩٨٦ | Cuba and His Teddy Bear | تێدی | The Public Theater |
١٩٩٦–١٩٩٧ | How to Succeed in Business Without Really Trying | جەی. پێریپۆنت فینچ | US national tour |
ساڵ | ناو | گۆرانیبێژ | ڕۆڵ |
---|---|---|---|
٢٠٠٧ | Sweep the Leg | نەو مۆر کینگس | خۆی |
٢٠١٠ | «Had Enough» | دانکۆ جۆنز | دکتۆر لی دۆریان |
٢٠١١ | «I Think Bad Thoughts» | دانکۆ جۆنز | دکتۆر لی دۆریان |
٢٠١٢ | «The Ballad of Danko Jones» | دانکۆ جۆنز | دکتۆر لی دۆریان |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕاڵف ماچیۆ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕاڵف ماچیۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.