ڕامپەیج (بە ئینگلیزی: Rampage) فیلمێکی خەیاڵی و زانستییە، لەسەر بنەمای یارییەکی ڤیدیۆیی دەرکراوە کە ھەمان ناوی یارییەکەی ھەیە.
ئەکتەرانی فیلمەکە دوەین جانسن، نێومی ھاریس، ماڵین ئئەکرما، جو مانگالینۆ، جێفری دین مۆرگان و جێک لاسین. فیلمەکە لەدوای جۆرنی ٢: دوورگە نادیارەکە (٢٠١٢) و سان ئاندریاس (٢٠١٥) سێیەم کاری ھاوبەشییە لەنێوان دوەین جانسن و پێتەن.
ڕامپەیج (فیلمی ٢٠١٨) | |
---|---|
دەرھێنەر | بڕاد پیتۆن |
بەرھەمھێنەر |
|
شانۆنامە |
|
چیرۆک | ڕیان ئەنجڵ |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | ئەندریۆ لۆکینتۆ |
وێنەگری سینەمایی | جارۆن پریزانت |
مۆنتاژ |
|
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
بڵاوکردنەوە | وارنەر برەدرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠٧ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٤٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٤٢٨ ملیۆن دۆلار |
لە ١٣ی نیسانی ٢٠١٨، قۆناغی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی لە شاری شیکاگۆ دەستی پێ کرد. فیلمەکە لە ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برەدرز بڵاوکرایەوە. داھاتی فیلمەکە لە ھەموو جیھان ٤٢٨ ملیۆن دۆلار بوو، پێداچوونەوەی ڕەخنەگرانە بۆ فیلمەکە کرا، لەڕووی ڕوونی و ڤیژوەلەوە ستایشکرا لەبەرامبەردا ڕەخنە لە چیڕۆکەکەی گیرا.
لە ساڵی ٢٠٠٩، کۆمپانیای وارنەر برەدرز مافی لەبەرگرتنەوەی چیڕۆکی یارییەکەی ڕامپەیج (١٩٨٦) کڕییەوە. لە تشرینی دووەمی ٢٠١١ پڕۆژەی دروستکردنی ئەم فیلمە لەگەڵ بەرھەمھێنەر جۆن ڕیکارد ڕاگەیاندرا. لە حوزەیرانی ٢٠١٥، ڕای گەیاندرا کە دوەین جانسن دەبێتە ئەستێرەی فیلمەکە.
لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٧، قۆناغی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی لە شیکاگۆ و ئیلینۆی دەستی پێ کرد، ھەروەھا فیلمەکە لە شاری ئەتڵانتا وێنەی گیرا.
مۆسیقاکە لەلایەن ئاندرۆ لۆکینگتۆن بەرھەم ھێندرا، کە ئەمەش چوارەم کاری ھاوبەشی بوو لەگەڵ دەرھێنەر بڕاد پێتەن.
سەرەتا کۆمپانیای وارنەر برەدرز نیازیان وابوو کە فیلمەکە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨، بڵاو بکەنەوە، بەڵام لەبەر فیلمی تۆڵەستێنەکان: جەنگی بێکۆتا ڕێکەوتەکەیان پێشخست بۆ ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ بەمەش فیلمەکە دوو حەفتەی دەستکەوت بۆ کۆکردنەوەی داھاتێکی باش لە سینەماکان.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕامپەیج (فیلمی ٢٠١٨), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.