ڕاجکومار ھیرانی لەدایکبووی ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢.
ڕاجکومار دەرهێنەری هیندی و سیناریۆنووس و سەرنووسەر (دەسکاریکەر)ی فیلمە. تاکوو ئێستا چوار فیلمی دەرهێناوە ئەوانیش (Munna Bhai M.B.B.S) لەساڵی ٢٠٠٣ وە (Lage Raho Munnabhai) لەساڵی ٢٠٠٦ وە سێ گەمژە لە ٢٠٠٩ وە پیکەی لە ٢٠١٤. وە بەگشتی فیلمەکانی ئەو سەرکەوتنی مەزنییان بەدەست هێناوە لە بۆکس ئۆفیس وەک پیکەی کە توانی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێناوە کە توانی ببێتە پڕداهاتترین فیلمی مێژوویی لە سینەمای هیندستان.بەهۆی بڵاوکردنەوەی فیلمەکانی و ئەو سەرکەوتنە مەزنانەی بەدەستی هێناون ئەوا فیلمەکانی لە چەندین بۆنە و ڕێوەڕەسمی فەرمیدا خەڵاتی سینەمایی و فیلمەکانی بەدەست هێناوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕاجکومار ھیرانی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕاجکومار ھیرانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.