چۆن دایکتانم بینی یان چۆن دایکتانم ناسی (بە ئینگلیزی: How I Met Your Mother) سیتکەمی ئەمریکییە لە لایەن کڕێگ تۆماس و کاڕتەر بەیز بۆ سی بی ئێس دروستکراوە.
زنجیرەکە، کە لە ٢٠٠٥ەوە بۆ ٢٠١٤ بەردەوامبوو، دوای کەسایەتی سەرەکی تێد مۆزبی و ھاوڕێکانی لە مانھاتن لە نیویۆڕک دەکەوێت. وەک چیرۆکێکی چوارچێوەیی، تێد لە ساڵی ٢٠٣٠دا بۆ کوڕ و کچەکەی ئەو ڕووداوانەی کە وای لێکرد دایکیان ببینێت دەگێڕێتەوە. چۆن دایکتانم بینی بەرھەمھێنانێکی ھاوبەشی نێوان بەرھەمھێنانەکانی بەیز & تۆمەس و تەلەڤیزیۆنی ڕێوی سەدەی بیستەمە و لە لایەن تەلەڤیزیۆنی بیستەمەوە دابەش کرا.
چۆن دایکتانم بینی | |
---|---|
چەشن |
|
دانەر |
|
ئەکتەران |
|
بابەتی کردنەوە | «ئەی، جوانکیلە» لە لایەن نەجووڵاوەکان |
ئاوازدانەر(ان) | John Swihart |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٩ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٢٠٨ (پێرستی ئەڵقەکان) |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
بەرھەمھێنەر(ان) |
|
کامێرا | Multi-camera |
ماوەی پەخش | ٢٢ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
دابەشکەر | 20th Television |
پەخش | |
تۆڕ | سی بی ئێس |
فۆرماتی وێنە | 1080i (16:9 HDTV) |
فۆرماتی دەنگ | Dolby Digital 5.1 |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٥ | – ٣١ی ئازاری ٢٠١٤
گرێدان بۆ دەرەوە | |
Official website | |
ماڵپەڕی فەرمی بەرھەمھێنان |
زنجیرەکە بە گشتی لە ھاوڕێیەتی بەیز و تۆمەس کاتێک لە نیویۆڕک دەژیان بیرۆکەی وەرگرتووە. بە درێژایی ٢٠٨ ئەڵقەکە، زنجیرەکە تەنھا چوار دەرھێنەری ھەبوو، کە ئەوانیش: پامێڵا فریمان (١٩٦ ئەڵقە) و ڕۆب گرینبێڕگ (٧ ئەڵقە) و مایکڵ شیا (٤ ئەڵقە) و نیڵ پاتریک ھاریس (١ ئەڵقە).
چۆن دایکتانم بینی بە بناغە تایبەتەکەی، و گاڵتە، و دراما تێکەڵەکەی بە درێژایی پەخشکردنی بەناوبانگ بوو. نمایشەکە لە سەرەتادا بەسەرداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت، لە کاتێکدا وەرزەکانی تر لە بەسەرداچوونەوەی تێکەڵ پێکھاتبوو. نمایشەکە بۆ ٣٠ خەڵاتی ئێمی پاڵێورا و ١٠ی بردەوە. لە ٢٠١٠دا، ئاڵیسن ھانیگەن خەڵاتی ھەڵبژاردەی گەلی بۆ خۆشەویسترین کچە ئەکتەری کۆمیدیی تەلەڤیزیۆن بردەوە. لە ٢٠١٢دا، دوای پەخشکردنی بۆ ماوەی حەوت ساڵ، زنجیرەکە خەڵاتی ھەڵبژاردەی گەلی بۆ خۆشەویسترین تۆڕی تەلەڤیزیۆنی کۆمیدیی بردەوە، و نیڵ پاتریک ھاریس خەڵاتی خۆشەویسترین ئەکتەری کۆمیدیی تەلەڤیزیۆنی بردەوە.
چۆن دایکتانم بینی لە بیرۆکەی کاڕتەر بەیز و کرێگ تۆمەس بۆ «نووسین دەربارەی ھاوڕێکانمان و ئەو شتە گەمژانەی لە نیویۆڕک کردمان» وەرگیراوە، کە پێشتر وەک نووسەر بۆ نمایشی دەرنگ لەگەڵ دەیڤد لێتەرمان کاریان کردبوو. دوانەکە بۆ دروستکردنی کەسایەتییەکان سوودیان لە ھاوڕێیەتیان بینی. تێد لەسەر بەیز، و ماڕشاڵ و لیڵی لەسەر تۆماس و ژنەکەی بنیات نرا. ژنەکەی تۆماس لە سەرەتادا دوودڵ بوو کە کەسایەتییەک لەسەری بنیات بنرێت بەڵام ڕازی دەبێت گەر بتوانن ئاڵیسن ھانیگەن بۆ ڕۆڵگێڕانی بھێنن. ھانیگەن تامەزۆری کردنی کارێکی کۆمیدیای باش، کە ھاتە بەردەست. جۆش ڕادنەر و جەیسن سیگڵ، کە بە تێد و ماڕشاڵ بە دوای یەکردا ھەڵبژێردران، ناسراو نەبوون، ئەمەش لەگەڵ ئەوەی سیگڵ کەسایەتییەکی فریکس و جیکس و میوانێکی دووبارەبووەوەی بەرنامەی ئەندێکڵێری جاد ئاپاتاو بوو. ڕۆڵی باڕنی لە سەرەتادا وەک «کەسایەتییەکی جۆر جۆن بێڵوشی» وێنەی کێشرا، ئەمەش پێش ئەوەی نیڵ پاتریک ھاریس بۆ تاقیکردنەوەی ڕۆڵەکە لە لایەن دەرھێنەری ڕۆڵەکانی نمایشەکە مێگان بڕامن بانگ بکرێت. پامێڵا فریمان بانگی بۆب ساجێتی کرد بۆ ئەوەی ڕەخنەگری دەنگی تێدی داھاتوو بێت، و بۆی ڕوونکردەوە کە نمایشەکە وەک ساڵە سەرسووڕھێنەرەکان دەبێت بەڵام «شێوەیەک لە داھاتوو». ساجێت یان بۆ ستۆدیۆی تەلەڤیزیۆن دەچوو و لە کاتی سەیرکردنی ئەڵقەکە گێڕانەوەکەی تۆمار دەکرد، یان بە شێوەیەکی سەربەخۆ تۆماری دەکرد و پاشان گەر پێویستی بکردایە بۆ ئەڵقەکە زیاددەکرا. ئەو بە گشتی خوێندنەوەی مێزی نەدەکرد بەڵام بۆ ئەڵقەی کۆتایی ئەنجامیدا.
لە چاوپێکەوتنێکدا بەیز و تۆماس ڕایانگەیاند کە «کچە ئەکتەرێکی بەناوبانگ» ڕۆڵی ڕۆبنی ڕەتکردۆتەوە، و لە شوباتی ٢٠١٤ ڕایانگەیاند کە جێنێفەر ڵەڤ ھیوێت بوو. پاشان کۆبی سمولدەرسی نەناسراویان ھەڵبژارد، بەیز و تۆماس دواتر وتیان «سوپاس بۆ خوا بۆ میلیۆنێک ھۆکار کردمان … کاتێک تێد بۆ یەکەم جار ئەوی بینی، ئەمریکییەک بۆ یەکەم جار ئەوی بینی، ئارەزووی زانین وای لە نمایشەکە کرد بۆ پێشەوە بڕوات و نمایشەکە بە زیندوێتی بھێڵێتەوە». لەگەڵ ئەوەی تێد لە پایڵتدا کەوتە داوای ڕۆبنەوە، بەڵام خێرا لە کۆتایی ئەڵقەکەدا دەرکەوت کە دایکەکە نییە، کە تۆماس ڕوونیکردەوە کە ئەوە بۆ ئەوەی ڕێگە لە دووبارە بوونەوەی «ئەوان دەیکەن یان نایکەن» ی چیرۆکی ڕۆس و ڕیچێڵی ھاوڕێکان بگیرێت ئەنجامدراوە.
بەپێی وتارێکی ئینتەرتەینمەنت ویکڵی، نووسەرەکان پشتیان بە لایەنەکانی ھەر یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکان بینییە و لەگەڵ کەسایەتییەکاندا تێکەڵیان کردووە. ئەمەش توانا جادووییەکانی نیڵ پاتریک ھاریس، و خولیاکەی بۆب ساجێت بۆ نووسینی گۆرانی، نەھاتنی ئاڵیسن ھانیگەن لە کاتی دووگیانیدا، و باوەڕەکەی جۆش ڕادنەر
ماکلارێنس، باڕێکی ئێرڵەندیی لە ناوەڕاستی شاری نیویۆڕکدا، کە ھەندێک نمایشی تێدا پێشکەش دەکرێت، بەشێوەیکی گشتی پشت بە چوار شریتی خۆشەویستی بەیز، تۆماس، ئەوانەی تری دەستەی نمایشەکە دەبەستێت. جۆرەکانی تر: مکگیس، مەیخانەیەکی نزیک شانۆی ئێد سوڵیڤان کە کۆتایی نمایشەکەی لێی تۆمار دەکرێت، مکھێڵس، باڕە ئەفسانەییەکەی ھێڵ کیچن کە لە ٢٠٠٦دا داخرا، چەمڵیس، مەیخانەی لادێی گرینویچی مێژوویی داخراو، فیز، باڕێکی تری داخراوی لای ڕۆژئاوای سەروو، دەگرێتەوە. مکگیس تابلۆیەکی دیواریی ھەبوو کە ھەر یەکێک لە بەیز و تۆماس خۆشیان دەویست و ویستیان لە نمایشەکەدا بەژداری پێ بکەن. ناوی باڕەکە لە یاریدەدەرەکەی کاڕتەر بەیز، کاڕڵ ماکلێڕن، کە کارمەندی باڕەکەش ناوی کاڕڵ بوو، وەرگیراوە.
ئەڵقەکان بە گشتی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ستۆدیۆی ساوند ستەیج ٢٢ لە لۆس ئانجلەس تۆمار دەکرا و بڕی ٥٠ دیمەنی خێرا لەگەڵ ڕووداوەکانی ڕابردوو دەرکەوتووە. بەھەرحاڵ، ئەڵقەی پایڵتەکە لە بنکەی ستۆدیۆی سی بی ئێس تۆمار کرا. پێکەنینەکەی پشتەوە دواتر لە لایەن بینەرێک کە سەیری ئەڵقەی کۆتاییی دەرھێنراو تۆمارکراوە. تۆماس وتی کە تۆمارکردن بەرامبەر بینەر مەحاڵە چونکە شێوەی نمایشەکە و بردنەپێشەوەی لە ھەر ئەڵقەیەکدا و لەبەر ئەوەی کردنی «ھێڵی نێوان 'بینەر' و 'حاڵەتی بارومتە' پاندەکاتەوە». کاتێک کۆمەڵەی بچووکتر بەکاردەھات، وەرزەکانی دواتر ھەندێک جار لە بەرامبەر بینەر تۆماریان دەکرد.
گۆرنی سەرکی بەشێک لە «ئەی جوانکیلە» ی نەجووڵاوەکانە، کە بەیز و تۆماس تێیدا ئەندامن. ئەڵقەکانی وەرزی یەکەم بە گشتی لەگەڵ کرنەوەی باش دەست پێ دەکات. لە وەرزی ٢ەوە کردنەوەی سارد بەکارھێنرا. پاشان بینەرن ماوە ماوە منداڵەکانی تێد لەسەر قەنەفەیەک دەبینن کە قسەیان بۆ دەکات دەربارەی ئەوەی چۆن دایکیان بینیوە. لەجیاتی ئەوە، دیمەنی ئەڵقەکانی پێشوو یان دیمەنی شاری نیویۆڕک لەگەڵ تێد نیشان دەدات. تۆماس لێدوانی دا کە تێدی داھاتوو گێڕەوەرێکی متمانە پێنەکراوە چونکە چیۆکی بیست ساڵ لەوەو پێش دەگێڕێتەوە، ئەمە بووە خاڵی پیلانگێڕی لە چەندین ئەڵقەی وەک بزن، ئۆ ھەنگووین، چۆن ھەمووانم بینی، بیرۆکەی پەری دەریاکە، بەکارھاتووە. لەگەڵ ئەوەشدا، تۆماس ئەوەی ڕوونکردەوە کە پاراستنی ڕێکی و ھەوڵدان بۆ خۆلادان لە ھەڵە دووبارەبوویەکان، کێشەیەکە لە نمایشەکانی تردا سەرنجی داوە.
دیمەنی پەیوەندیدار بە ناسنامەی دایکەکە، لەگەڵ تێدی داھاتوو و منداڵەکانی، لە ساڵی ٢٠٠٦دا بۆ کۆتایی زنجیرەکە تۆمارکرابوو. ئەمە بۆیە کرا چونکە ئەکتەرە ھەرزەکارەکان لە کاتی تۆمارکردنی وەرزی کۆتایی پێگەیشتوو دەبن.
لە کاتی گڕبوونەوەی سەندیکای نووسەرانی ئەمریکا ٢٠٠٧دا، چۆن دایکتانم بینی لە بەرھەمھێنان وەستا، و کاتێک گڕبوونەوەکە وەستا، نمایشەکە لە ١٧ی ئازاری ٢٠٠٨ لەگەڵ نۆ ئەڵقەی نوێ گەڕایەوە. تۆڕەکە گۆڕان لە کاتی بۆ ٠٨:٣٠ی شەو بە کاتی ڕۆژھەڵات/٠٧:٣٠ی شەو بە کاتی ڕۆژاوا، گۆڕینی شوێن لەگەڵ بیرۆکەی تەقینەوە گەورەکە، ڕاگەیاند. سی بی ئێس زنجیرەکەی بۆ وەرزی چوارەم لە ١٤ی ئایاری ٢٠٠٨دا نوێکرایەوە، و بۆ یەکەم جار لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ بۆ یەکەم جار پەخشکرا.
لە ئەیلوولی ٢٠٠٨دا، تەلەڤیزیۆنی ڵایف تایم ڕایگەیاند کە مافی پێکردنی کەیبڵی چۆن دایکتانم بینی بە نرخی ٧٥٠٫٠٠٠ دۆلار بۆ ھەر ئەڵقەیەک کڕیوەتەوە. لە ڕێکەوتنی ھاوبەشی چوار ساڵەی زنجیرەکەدا ھاتووە کە دەبێت ستۆدیۆکە ١١٠ ئەڵقەی نیو کاتژمێری تا ٢٠١٠ ئامادە بکات و ڕێگە بە ھەشت وەرزی نمایشەکە بدات. لەکۆتایی وەرزی چوارەمی زنجیرەکەدا تەنھا ٨٨ ئەڵقە بەرھمھێنرابوو، و ٢٢ ئەڵقەی تر پێویستبوو، کە بووە گرێنتی بوونی وەرزی پێنجەم. ھەروەھا ئاڵۆزی لە نووسینی نمایشەکەدا بە ھۆی نەبوونی کچە ئەکتەر ئاڵیسن ھانیگەن بە ھۆی دووگیانییەوە ھەبوو، لەبەر ئەوەش، نووسەران ناچاربوون ئەڵقانێک کە یەکێک لە پێنج کەسایەتییە سەرەکییەکەی تێدا نەبوو دروستبکەن. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٠٩دا، ھەواڵی نوێکردنەوەی وەری پێنجەم ڕاگەیەندرا. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٩دا، سی بی ئێس ڕایگەیند کە چۆن دایکتانم بینی دیسانەوە لە کاتژمێر ٨ی شەو پەخش دەکرێت، دوای بەڕێکەوت بەمەبەست دەکەوێت. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠دا، نمایشەکە ئەڵقەی ١٠٠یەمی پەخشکرد، سی بی ئێس ڕایگەیاند کە زنجیرەکە بۆ وەرزی شەشەم دەگەڕێتەوە. تۆماس کاتێک زان کە زنجیرەکە کۆدەکرێتەوە وتی «ئێمە دڵخۆشین کە ئەو لە شێوەی تردا دەژی» و ئەوان شانازیان بە نمایشەکەوە دەکرد و ئەوە خۆش بوو کە داواکارە بەھێزەکانی ببینن.
پەخشی (ڕیوڕەنس) زنجیرەکە دەستی بە پەخشەکەی لە وێستگە تەلەڤیزیۆنییە ناوخۆییە ئەمریکییەکان لە شیکاگۆ لەسەر کەیبڵی دەبلیو جی ئێن ئەمریکا لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٠ کرد. لەم پەخشەدا کارتەکانی خۆبەزلزانی تێدایە کە پێشتر لە سی بی ئێس و ڵایف تایم بە ھۆی ڕیزبەندی خاوەندارێتی دوو تۆڕەکە نەبینرابوو. لە نێوان پشتبەستنی داخران و پشتبەستنی کۆمپانیا بەرھەمھێنەرەکان، کارتەکانی خۆبەزلزانی نمایشەکە «یاساکانی برایەتی»، پێڕستی یاسایەک کە زۆربەی کات کەسایەتییەکەی ھاریس، باڕنی ستینسن، دەربارەی چۆنیەتی ھەڵسوکەوتی پیاوان لەگەڵ یەکتر، لەگەڵ سەرنجخستنە سەر چالاکییەکانی دواکەوتنی ڕەگەزی بەرامبەر، دەردەکەوێت. ھەروەھا گۆرانی کردنەوەی ڕیوڕەنسی زنجیرەکە کەمێک دەستکاری کرا، کەمێک خراتر دەڕوات و ھەموو وێنەکانی کردنەوەی ناو دیڤیدی و پەخش ڕاستەقینەکەی سی بی ئێسی تێدا نییە. ھەروەھا ئەڵقەکان کەمێک دەستکاری کراون، و ھەندێک وردەکاری دەرھێنراون.
یەکێک لە خووەکانی زنجیرەکە پێدانی ڕۆڵی میوان بۆ ئەکتەرانی بەرھەمھێنانەکانی جۆس ویدن بوو کە زۆربەیان لە ڕۆڵی ھانیگەن لە بەفی بکوژی خوێنمژەکان بەژداربوون. بەیز ئەوەی بەوەی کە «سەرسامبووی گەورە» ن و بۆ ئەو ئەکتەرانە «مەلەوانگەیەکی گەورەی بەھرە» ن ڕوونکردەوە.
لە ٤ی ئازاری ٢٠١١دا، سی بی ئێس ڕایگەیاند زنجیرەکە بۆ دوو وەرزی تر نوێکراوەتەوە، لەگەڵ وەرزی حەتەم ئەڵقەکانی بەدوای یەکدا لە ١٩ ئەیلوولی ٢٠١١ پەخشکرد.
لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١١دا، کەناڵی ئێف ئێکس ڕایگەیاند کە زنجیرەکەی بۆ بڵاوکردنەوە ھەڵگرتۆتەوەخ لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١١دا، ئێف ئێکس دەستی پەخشکردنی زنجیرەکە کرد.
لەگەڵ ئەوەی ئەندامانی دەستەی زنجیرەکە ڕایانگەیاند کە زنجیرەکە زیاتر لە ھەشت وەرز ناڕوات، کەچی وەرزی نۆیەم لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ دا لە نێوان دانوستانەکانی ستۆدیۆ و ئەکتەرەکاندا، بە تایبەتی جەیسن سیگڵ، کە دەیسویست دوای وەرزی ھەشتەم بۆ پڕۆژەی تر بگوازێتەوە، گرێنتی کرا. لە کاتی ئەم دانوستانانەدا، بەیز و تۆماس لە وەرزی ھەشتەم نزیکبوونەوە وەک ئەوەی کۆتا وەرزی نمایشەکە بێت، بەڵام «پیلانی بی» یان ھەبوو گەر زنجیرەکە وەرزێکی بۆ نوێکرایەوە. دوای ئەوەی بەرھەمھێنەرەکان وەرزی نۆیەم و کۆتایییان دەستکەوت، ئەوان پیلانی نھێنییان بۆ بینینی دایکی داھاتوو دانا، کڕیستین میڵیۆتی دوای ئەوەی بەسەر دوو ڕکابەرەکەی تردا سەرکەوت، بۆ ڕۆڵەکە ھەڵبژێردرا. میڵۆتی بۆ یەکەم جار لە کۆتا دیمەنی کۆتاییی وەرزی ھەشتەم "شتێکی نوێ" دەرکەوت و ئەندامێکی سەرەکی کۆتا وەرزی نمایشەکە بوو. ئەوەش یەکەم جار بوو نمایشەکە کەسایەتییەکانی زیادبکات.
لە کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا، چۆن دایکتانم بینی بۆ وەرزی نۆیەم و کۆتا نوێکرایەوە. کاڕتەر بەیز بۆ ئینتەرتەینمەنت ویکڵی ڕاگەیاند کە وەرزی نۆیەم «زۆرترین ئەڵقەی داھاتووی نەھێڵی کە ئێمە ئەنجامان داوە تێدایە».
وەرزی ٩ بۆ یەکەم جار لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ پەخشکرا، و کۆتاییی وەرزی یەک کاتژمێری لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ پەخشکرا.
وەرزی یەکەم بە ڕەخنەی ئەرێنیانە پێشوازی لێکرا، لەگەڵ ئەوەی ھەندێک بە نەرێنیانە بە ھاوڕێکان بەراوردیان کرد. لەسەر مێتاکریتیک زنجیرەکە ۲٥ بەسەرداچوونەوەی کۆکردەوە، و ٦۹ لە ۱۰۰ وەرگرت. مایکڵ ئابێرنیسی لە پۆپ ماتەرز بە وەرزەکەی بەسەرداچوونەوەی نەرێنی دا، نووسیویەتی کە "کۆمیدیاکەی چۆن دایکتانم بینی کەمییەکانی پڕ ناکاتەوە." تۆم شاڵیس لە واشینگتن پۆست بە وەرزیەکەی بەسەرداچوونەوەیەکی باشی دا، کە وتی "کەمێک لە ھەموو زنجیرە سیتکەمەکانی تر باشترە، لە ڕابردوو و ئێستا -- بە تایبەتی ئەوانەی ھاوڕێیەکی کەمژەی شارستانی بەرجەستە دەکات، لە بیستەکانیاندا ئەو شیرینییە تاڵەی نادیاری ژیان تاقیدەکەنەوە." لە لایەکی ترەوە، مێڵانی ماکفەڕڵەین بەسەرداچوونەوەیەکی ئەرێنییانەی بە وەرزەکە بەخشی، وتی نمایشەکە "لەوانەیە ھیچ بنچینەیەکی کۆمیدیا نەشکێنێت، بەڵام جۆرێک لە ئاسوودەیییه، پێویستییەکانی سی بی ئێس شەوی دوو شەممە دەپێکرێت."
وەرزی دووەمی ستایشی لە ڕەخنەگرانەوە وەرگرت. ستەیسی کراوس لە ئای جی ئێن بە وەرزەکەی بەسەرداچوونەوەیەکی ئەرێنییانەی بەخشی، بە "مەزن" بانگی کرد.
وەرزی سێیەم بە گشتی بە بەسەرداچوونەوەی ئەرێنییانە پێشوازی لێکرا. میشێڵ زۆرۆمسکی لە ئای جی ئێن بەسەرداچوونەوەیەکی ئەرێنییانەی بە زنجیرەکە بەخشی، وتی کە "وەرزەکە خۆش و زیرەک بوو، ڕۆشتنێکی باش و جێگیری دوو وەرزی یەکەم."
وەرزی چوارەم ستایشی ڕەخنەگرانی وەرگرت و بە گشتی بە باشترین وەرزی زنجیرەکە دادەنرێت. میشێڵ زۆرۆمسکی لە ئای جی ئێن بە وەرزی چوارەم نرخاندنی ٨.٥ لە ۱۰ بەخشی، ڕایگەیاند کە "وادیارە ئەم وەرزی پێنجەمە بە دواکەوتنی دایکەکە جێگیر دەبێت، کاتێک تێد بە ژووانگێڕان لەگەڵ ستێلادا سەرقاڵبوو، کۆمەڵەکە لە چەندین ئەڵقەی تەنھادا جێگیربوون کە شتێک وەک ئەڵقەکانی تایبەت ب ژیانی خۆشەویستی تێد خۆش بوو". زۆرۆمسکی ڕۆشت و وتی "ئەڵقەی ڕۆبن ماڕشاڵی سەرەکی، بە ناونیشانی 'مینێسۆتای بچووک'، ئەوەی ڕوونکردەوە کە ئەم دانە کاتی پێویستیان لەسەر شاشە نییە. لەگەڵ ڕۆبن و بیرکردنی نیشتیمان و بێئیشی (و مەترسی ناردنەوە)، ئەم جووتە باشترینی ڕۆبن سپارکڵزی بۆ وەرزەکە دەرھێنا، ئەو کاتەی ماڕشاڵ دیمەنی کاڕائۆکی 'با بۆ مۆڵ بچین!'"
وەرزی پێنجەم بە گشتی بەسەرداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت. سیندی مکڵێنانی تەلەڤیزیۆن بێ بەزەیی بەسەرداچوونەوەیەکی تێکەڵی بەخشی و لە کۆتاییی وەرزەکەدا نووسی: "من باشم لەگەڵ وەرزێک سەرنج ناخاتە سەر بینینی دایکەکە، بەڵام ئەم وەرزە کەسایەتییەکان دەگەڕێنەوە دواوە - بە تایبەتی تێد و باڕنی. لە حاڵەتی ئاساییدا، کاتێک وەرزێک کۆتایی دێت، پێویستە ھەفتەیەک یان دوو مامەڵە لەگەڵ بێ ھیواییدا بکەم. ئێستا، ھەموو ئەوەی ھەستی پێ دەکەم ئاسوودەیییە."
وەرزی شەشەم بە گشتی بەسەرداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت. جەستن فاوڵەری بەسەرداچوونەوە دواترەکان بە وەرزەکەی بەسەرداچوونەوەی ئەرێنییانەی بەخشی، وتی کە زنجیرەکە "وەرزێکی باشی تەلەڤیزیۆنە" و لە وەرزی پێنجەمی "ھەژار" باشترە، ئەو ھەروەھا وتی "حەڤدە ئەڵقە لە ۲٤ ئەڵقەکە ئەوانەن کە من بە باشیان دادەنێم."
وەری حەوتەم بەسەرداچوونەوەیەکی تێکەڵی وەرگرت. ئالان سپینواڵ بە وەرزەکەی بەسەرداچوونەوەیەک تێکەڵی دا و بە درێژایی وەرزەکە ڕەخنەی لەچوونە پێشەوەی گرت، کە وتی "نمایشەکە تەنھا، بەھێزترە کاتێک چیرۆکەکانی دەربارەی ئێستا یان ڕابردوو دەدوێت، و کاتێک نووسەران پێویست نییە وەک جادووگەر کە ھەوڵدەدەن ڕێگری لە بینەران لە زانینی فێڵەکە بکەن ھەڵسوکەوتکەن. کۆتایییەکەش ئەمەی بۆم دووپات کردەوە. بەشەکان کە کەمێک یان ھیچ پەیوەندی بە شتە ھاتووەکان ھەبوو باشبوون، ئەو بەشانەی پەیەندی بە داھاتووە ھەبوو، بۆ دە ھەزارەمین جار 'بەڕاست؟ ئەمە ئەو شووێنەیە کە لەگەڵی دەڕۆیت؟'"
وەرزی ھەشتەم لە ئاستێکی بڵاودا ڕەخنەی لێ گیرا، لەگەڵ ڕاپۆرتی ڕاتن تۆمەیتۆز لە ٤۰%ی ڕەخنەگران بەسەرداچوونەوەی ئەنرێنییا بە نمایشەکە بەخشی. بە کۆمەڵیی دەڵێن "چۆن دایکتانم بینی بەخێرھاتنەکەی ئەم وەرزەی لەبەر دەکات، بە شێوەیەکی لاسایینەکراو و ھەستی گاڵتەکردن، گاڵتەیەکی کەمتر لە سەرگرتن."
وەرزی نۆیەم بەسەرداچوونەوەی تێکەڵ بۆ ئەرێنی لە لایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگرت، ئەمەش لەگەڵ ئەوەی سەرسامبووان بە خراپتر لە وەرزەکانی پێشتر دایاننابوو. ڕاتن تۆمەیتۆز ڕایگەیاند کە ٨۰%ی ڕەخنەگران بەسەرداچوونەوەی ئەرێنییان بە نمایشەکە پێشکەش کردووە، کە مامناوەندی نرخاندی ۷.٥ لە ۱۰یان داوە. گارێس میچێڵ لە "ماڵی گیکێری" کاردانەوەیەک نەرێنی دا، کە ڕەخنە لە بنچینەی زنجیرەکە دەگرێت، وتی کە ئەوان "بۆ دەرھێنانی چیرۆک کە بۆ ۲۲ خولەک بەردەوام بێت شەڕدەکان."
کۆتاییی نمایشەکە بە شێوەیەکی گەورە لە لایەن ڕەخنەگران و سەرسامبووانەوە ڕەخنەی لێ گیرا. ھەندێک ڕەخنەیان گرت کە وەرزەکانی پێشوو بۆ یاری کۆتایی بنیاتنراوە بەڵام لە ئەڵقەیەکی یەک کاتژمێریدا ھەمووی فڕێدرا، لە کاتێکدا ھەندێک پارێزگاریان لێکرد کە بۆ ھەر یەکێک لە بیرۆکەی سەرەتایی نمایشەکە و خودی ژیان ئەوە ڕاستە. لە ساڵەکانی دوای پەخشکردنی، بەردەوامبوو لە دیاریکردنی وەک خراپترین کۆتاییی زنجیرەکان، بۆ نموونە لە لوتکەی پێڕستی یو ئێس ئەی توودەی "خراپترین کۆتاییی زنجیرەکانی ھەموو کاتێک" داگیرکرد.
دوای کۆتاییی زنجیرەکە، بەرپرسان ڤیدیۆیەکی کورتیان بڵاوکردەوە، مەتەڵی ئەنەناسەکە لە ڕووداوی ئەنەناسەکە (ئەڵقەی ۱۰، وەرزی یەک) ڕووندەکاتەوە. و لە دیمەنە زیادەکاندا کەسایەتییەکی وەرزی شەشەم، کاپتن، ئەنانەسەکەی لەبەردەم دەرگاکەی وەک خویەک دانا و تێد بە سەرخۆشی دەیبات.
لە ۱۳ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۳دا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە سی بی ئێس و بەرھەمھێنەری تەلەڤیزیۆنی ڕێوی سەدەی بیستەم چۆن باوکتانم بینی (How I Met Your Dad) دەردەکات، کە سەرنج دەخاتە سەر ژن و لە لایەن بەیز و تۆماس و ئێمێڵی سپیڤی بەرھەمھێنانی بۆ دەکرێت. لەوانەیە زنجیرە نوێکە باڕێکی نوێی تێدا بێت و پەیوەندی بە زنجیرەکە ڕاستەقینەکەوە نەبێت. ئەکتەرە سەرەکییەکانی زنجیرەکە گڕێتا گێڕویگ، درو تاڕڤەر، نیکۆڵاس داگۆستا، ئاندڕو سانتینۆن. لە ۲۳ی نیسانی ۲۰۱٤دا، بڵاوکرایەوە کە مێگ ڕایان وەک سالیی داھاتوو ھەڵبژێردراوە.
لە ۱٤ی ئایاری ۲۰۱٤دا، سی بی ئێس ھەڵگرتنەوەی چۆن باوکتانم بینی تێپەڕان چونکە دروستکەرانینمایشەکە کاڕتەر بەیز و کڕێگ تۆماس نایانەوێت پایڵتەکەی تۆماربکەنەوە. نینا تاسڵەر، سەرۆکی کات بەسەربردنی سی بی ئێس، وتی "بەشی پایڵت ھەبوو کە کەڵکی نەبوو". قسە دەربارەی "بازاڕکردن"ی زنجیرەکە لەسەر تۆڕەکانی تر دەرکەوت. نێتفلیکس، فۆکس، ئێن بی سی بۆ ھەڵگرتنەوەی نمایشەکە پاڵێورابوون.
لە کۆتاییدا، ھیچ شتێک لەو گوفتوگۆیانە نەھات. ئەوە بڵاوبوویەوە کە ڕێکەوتنی دەستەکە بەسەرچووە و ئەوان لە ڕێکوتنەکەیان ئازادکراون و دروستکەر کاڕتەر بەیز ھەموو پڕوپاگەندەکانی تۆمارکردنەوەی پایڵتەکەێ ڕەتکردەوە. شەش ڕۆژ دواتر، نینا تاسڵەر وتی کە سی بی ئێس "ھەلی گرتنی دیمەنێکی تری خۆشویستووە" و ئەوان ھەر بە دوای کاڕتەر بەیز و کڕێگ تۆماس دەبین - لەگەڵ ئەوەی ھەردووکیان وازیان لە بیرۆکەی بینینێکی نوێی پڕۆژەکە ھێنا.
لە ۱٤ی کانوونی دووەمی ۲۰۱٦دا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە ئیسحاق ئەپتەکار و ئیلیزابێس بێڕگەر بینینێکی نوێی پایڵتەکەیان نووسیوە و ناونیشانەکەیان بۆ چۆن باوکتانم بینی (How I Met Your Father) گۆڕیوە، و بەیز و تۆماس وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار خزمەت دەکەن. لە ٦ی ئازاری ۲۰۱۷دا، ئەوە بڵاوبوویەوە کە دوای تۆمارکردنی ڕێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی ڕێوی سەدەی بیستەم بۆ بەرزکردنی ئەپتەکار و بێڕگەر لەگەڵ دان فۆگڵمان بۆ بەرھەمھێنەری جێبەجێکار و بەڕێوبەری نمایشی ئەوە ئێمەین، سیناریۆ تەواوکراوەکەیان لەبەر ئەرکە نوێکانیان لە پشتەوە دادەنرێت. دواتر بیرۆکەکە بە تەواوەتی وازی لێ ھێنرا.
لە ٨ی ئابی ۲۰۱۷دا، دانا واڵدن بە دێدڵاینی وت کە ستۆدیۆ بۆ ھەوڵێکی سێیەم لەگەڵ نووسەری جیاوازدا بدات ھەڵبژێردراوە. ئەوەش وترا کە ھیچ بیرۆکەیەک لە دوو ھەوڵەکەی پێشوو وەرناگیرێت و ھەوڵە نوێکە لە سفرەوە دروست دەکرێت. لە ۱۱ی ئابی ۲۰۱۷دا، دێدڵاین ڕایگەیاند کە ئاڵیسۆن بێنێت بۆ نووسینی نمایشە لاوەکییەکە ھەڵبژێردراوە. ھەروەھا ئەوەش ڕوونکرایەوە کە ئەم بەرجەستەبوونە لەژێر ناونیشانی بەکارھاتووی پڕۆژەکەی ئەپتەکار و بێڕگەردا دەبێت، و بەیز و تۆماسس دیسانەوە وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار پەیوەندیدارن. ھیچ ھەواڵێک بە دوایدا نەھات و پڕۆژەکە ئێستا بە جێھێڵراو دادەنرێت.
گوود ستۆری میدیا، کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی ڕووسی، لەبەرگرتنەوەیەکی نوێی زنجیرەکەی کە لەسەر ئێس تی ئێس پەخشکرا و بۆ دوو وەرز بەردەوام بوو.
بەرزترین ئەڵقەی بینراو کۆتاییی وەرز "تا ھەتایە دەمێنێتەوە بوو کە لە لایەن ١٣٫١٣ میلیۆن سەیرکرا. پێشتر بەرزترین ئەڵقەی بینراو ئەڵقەی وەرزی یەکەم «ڕووداوەکەی ئەنەناس» بوو کە لە لایەن ١٢٫٣ میلیۆن سەیرکرا. نزمتری ئەڵقەی بینراو ئەڵقەی وەرزی شەشەم «زەوی نیشانە» بوو، کە لە لایەن ٦٫٤ میلیۆن سەیرکرا، نزیکەی ٥٢٪ بەرزی نمایشەکە.
وەرزی نۆیەم بە شێوەیەکی گشتی بەرزترین وەرزی سەیرکراو لە نێوان کەسانی تەمەن ١٨–٤٩ بوو، کە توانی نرخاندنی ٤٫٥ لەو لقەدا تۆماربکات کە توانی ڕیکۆردی پێشووی وەرزی حەوت ٤٫١ پشکێنێت و نرخاندنێکی نوێ تۆماربکات.
وەرز | کات (ڕۆژھەڵات) | یەکەم پەخش | کۆتا پەخش | وەرزی تەلەڤیزیۆن | پلە | مامناوەندی بینەران (بە میلیۆن) |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | دوو شەممە ٨:٣٠ی شەو. | ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٥ | ١٥ی ئایاری ٢٠٠٦ | ٢٠٠٥–٢٠٠٦ | 54 | 9.47 |
٢ | دوو شەممە ٨:٣٠ی شەو (ئەڵقەکانی ١–٣) دوو شەممە ٨:٠٠ی شەو (ئەڵقەکانی ٤–٢٢) | ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ | ١٤ی ئایاری ٢٠٠٧ | ٢٠٠٦–٢٠٠٧ | 61 | 8.94 |
٣ | دوو شەممە ٨:٠٠ی شەو (ئەڵقەکانی ١–١١) دوو شەممە ٨:٣٠ی شەو (ئەڵقەکانی ١٢–٢٠) | ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ | ١٩ی ئایاری ٢٠٠٨ | ٢٠٠٧–٢٠٠٨ | 70 | 8.21 |
٤ | دوو شەممە ٨:٣٠ی شەو. | ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ | ١٨ی ئایاری ٢٠٠٩ | 2008–2009 | 49 | 9.42 |
٥ | دوو شەممە ٨:٠٠ی شەو. | ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ | ٢٤ی ئایاری ٢٠١٠ | 2009–2010 | 42 | 8.60 |
٦ | ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٠ | ١٦ی ئایاری ٢٠١١ | 2010–2011 | ٤٨ | 8.79 | |
٧ | ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١١ | ١٤ی ئایاری ٢٠١٢ | 2011–2012 | 45 | 9.67 | |
٨ | ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٢ | ١٣ی ئایاری ٢٠١٣ | 2012–2013 | ٤٢ | 9.02 | |
٩ | ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ | ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ | 2013–2014 | 28 | 10.51 |
نمایشەکە بۆ ۷۲ خەڵات پاڵێوراوە و ۱۹ی بردەوە. نمایشەکە بۆ ۲٨ خەڵاتی ئێمی پاڵێورا و لە نێوانیاندا باشترین زنجیرەی کۆمیدی ھەبوو. ئەستێرەی وەک ئاڵیسن ھانیگەن و نیڵ پاتریک ھاریس خەڵاتی نرخاندنی ئەکتەریان وەرگرت، کاتێک ھەردووکیان خەڵاتی ھەڵبژاردنی گەل بردەوە، و ھاریس بۆ ئێمی و گۆڵدن گڵۆب پاڵێورا.لە ساڵی ۲۰۱۲دا، دوای حەوت لە پەخشکردن، نمایشەکە خەڵاتی ھەڵبژاردەی گەل بۆ خۆشەویسترین کۆمیدیای تەلەڤیزیۆنی تۆڕی بردەوە. ھەروەھا ئاڕاستەی ھونەر، و ئامادەکردن و تۆمارکردنی سینەمایی خەڵات کرا.
دیڤیدیی وەرز | ڕێکەوتی دەرچوونەکان | ئەڵقەکان | زانیاری زیادە | ||
---|---|---|---|---|---|
ناوچەی ۱ | ناوچەی ۲ | ناوچەی ٤ | |||
Season 1 | ۲۱ی تشرینی دووەمی ۲۰۰٦ | ۷ی ئایاری ۲۰۰۷ | ۱۰ی کانوونی دووەمی ۲۰۰۷ | 22 | Includes:
Episodes have been cropped from the broadcast widescreen to a full frame 4:3 format |
Season 2 | ۲ی تشرینی یەکەمی ۲۰۰۷ | ٨ی شوباتی ۲۰۱۰ | ٨ی نیسانی ۲۰۰٨ | 22 | Includes:
|
The Legendary Season 3 | ۷ی تشرینی یەکەمی ۲۰۰۷ | ۱۰ی ئایاری ۲۰۱۰ | ۱۱ی شوباتی ۲۰۰۹ | 20 | Includes:
|
The Awesome Season 4 | ۲۹ی ئەیلوولی ۲۰۰۹ | ۱۹ی تەممووزی ۲۰۱۰ | ۲۷ی تشرینی یەکەمی ۲۰۰۹ | 24 | Includes:
Also available on Blu-ray, and is the only season to have a subsequent Blu-ray release. |
The Complete Season 5. The Suited-Up Edition | ۲۱ی ئەیلوولی ۲۰۱۰ | ٨ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۰ | ۲۷ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۰ | 24 | Includes:
|
The Complete Season 6. The New Is Always Better Edition | ۲۷ی ئەیلوولی ۲۰۱۱ | ۳ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۱ | ٥ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۱ | 24 | Includes:
|
The Complete Season 7. The Ducky Tie Edition | ۲ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۲ | ۱٥ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۲ | ۱۰ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۲ | 24 | Includes:
|
The Complete Season 8. The Yellow Umbrella Edition | ۱ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۳ | ۳۰ی ئەیلوولی ۲۰۱۳ | ۹ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۳ | 24 | Includes:
|
The 9th and Legendary Final Season. The Rest of Your Life Edition | ۲۳ی ئەیلوولی ۲۰۱٤ | ۱۳ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱٤ | ۲۲ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱٤ | 24 | Includes:
|
The Whole Story Seasons 1–9 | ۲۳ی ئەیلوولی ۲۰۱٤ | ۱۳ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱٤ | ۲۲ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱٤ | 208 | Includes:
|
وەرزی ۱ بۆ ۹ لەسەر نێتفلیکس لە نەمسا، کەنەدا، ئەڵمانیا، ئیرلەند، ئیتاڵیا، ئەمریکای لاتینی، ھۆڵەندا، ئیسپانیا، سوید، شانشینە یەکگرتووەکان بەردەستە، وەرزی نۆ لە ۲٦ی ئەیلوولی ۲۰۱٤ دابەزی. وەرزەکانی ۱ بۆ ۹ لەسەر نێتفلیکس لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ۱۳ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۷ لابرا و ئێستا لەسەر ھوڵو بەردەستە. وەرزی ۱ بۆ ۹ لەسەر ھۆت ستار لە ھیندستان بەردەستە.
مۆسیقای چۆن دایکتانم بینی ئەلبومێکە ۲۰ لە گۆرانییەکانی زنجیرەکەی وەک "با بۆ مۆڵ بڕۆین" یان "تۆ زلەت لێدرا" تێدایە. لە ۲٤ی ئەیلوولی ۲۰۱۲ دەرچوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چۆن دایکتانم ناسی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article چۆن دایکتانم ناسی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.