چۆمان شارێکە سەر بە ئیدارەی سۆران لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا.
چۆمان لە ١٦٠ کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێردا ھەڵکەوتووە و هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی ئێران کە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە نێوانیان دا هەیە. لە چوار ناحیە پێکدێت ئەوانیش :قەسرێ و حاجی ئۆمەران و سمیلان و گەڵاڵە وە لە ١٠٦ گوندیش پێکدێت، ژمارەی دانیشتوانی ٠٠٠ ٣٥ (٢٠١٨). بەرزترین لوتکەی چیا لە عێڕاق لەم قەزایەیە ئەویش هەڵگوردە کە بەرزیەکەی ٣٦٠٧م. چۆمان و دەوروبەری دەڤەری باڵەکایەتی پێکدەهێنن کە ناوچەیەکی شاخاوی و سەختە و چەندین ناوچەی گەشتیاری تێدا هەڵکەوتوە و دەڤەرەکە دیمەنێکی دڵڕفێن و جوانی هەیە لە چوار وەرزەی ساڵ هەروەها ناوەندی قەزای چۆمان بەتایبەتی و دەوروبەری بە کەش و هەوای سارد ناسراوە
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article چۆمان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.