پەڵک کوردینووس

پەڵک کوردی‌نووس ئامرازێکی ھەڵگرتنی، سەکۆسەربەست و سەرچاوە کراوەیە بۆ گۆڕینی ئەلفوبێکانی کوردی و ستاندارکردنی یونیکۆدەکان و تایپ کردنی کوردی بە شێوەیەکی دەرھێڵ و خێرا.

پەڵک کوردینووس پرۆژەیەکی نەرمامێریی ئازادە و بەرھەمی «دامەزراوەی پەڵک بۆ بەرنامەداڕشتن»ە. کوردی‌نووس پەڕەیەکی HTML وە تەنیا وێبگەڕێکی پێویستە. کۆدەکەی تێکەڵاوێکە لە تاگەکانی HTML و شێوازەکانی CSS و کۆدەکانی JavaScript. خانەخوێ ئەم پرۆژە SourceForge.net ە و لە ژێر مۆڵەتنامەی GPLدایە. پەڵک کوردی‌نووس بە ڕووکاری کوردیی ناوەندی و ئینگلیزی لەبەردەستدایە. دوایین وەشانی تا کانوونی یەکەمی ٢٠١١ وەشانی ٤.٠ ە.

بەشەکان

  • کوردی > Kurdî : گۆڕینی ئەلفوبێی لاتینی بۆ ئەلفوبێی عەرەبیی کوردی. ئەم بەشە یارمەتی دەدات بۆ گواستنەوەی ئەو دەقە کوردییانە کە بە ئەلفوبێی ستانداردی لاتینی (ئەلفوبێی ھاوار) نووسراون بۆ ئەلفوبێی ستانداردی عەرەبی، بۆ نموونە، pellk بۆ پەڵک. ئاکام بە تەواوی گونجاوە لەگەڵ ستانداردی یونیکۆد بۆ زمانی کوردی.
  • Kurdî > کوردی: گۆڕینی ئەلفوبێی عەرەبی بۆ ئەلفوبێی لاتینیی کوردی. ئەم بەشە یارمەتی دەدات بۆ گواستنەوەی ئەو دەقە کوردییانە کە بە ئەلفوبێی ئەلفوبێی عەرەبیی کوردی نووسراون بۆ ئەلفوبێی ھاوار، بۆ نموونە پەڵک بۆ pellk. پێش ئەم گواستنەوەی ئەلفوبێیە کرداری «بەیونیکۆدکردن» ئەنجام ئەدرێت کەوایە ئەگەر دەقەکە بە شێوازە ناستانداردەکان وەک فۆنتەکانی عەلی یان فۆنتەکانی دیلان یان تەختەکلیلی پێشووی کورد ئایتی گرووپیش نووسرابێت بێکێشە دەگوازێتەوە بۆ لاتینی. دەکرێ ئەم بەشە وەک ئامرازی تایپ کردنیش بەکاربھێنرێت چون دەکرێ تەنیا بە پیتەکانی ئینگلیزی ھەموو پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبیی کوردی بنووسرێت. (وەک gh بۆ غ ، ee بۆ ێ و ھتد)
  • بەیونیکۆدکردن: ستانداردکردنی پیتەکانی ئەلفوبێی عەربیی کوردی. یارمەتی دەدات بۆ گواستنەوەی ئەو دەقە کوردییانە بە فۆنتە ناستانداردەکانی ئەلفوبێی عەرەبیی کوردی نووسراون بۆ پیتە دروستەکانی زمانی کوردی لە یونیکۆددا. ئەم بەشە بەتایبەت بۆ وێب زۆر بەکاردێت. بۆ نموونە بە فۆنتەکانی عەلی (ژمارەیەک فۆنتی بەرھەمی ١٩٩٧ کە ھێشتا بڕێ جار بەکاردێت چونکوو پێویستی بە دامەزرانی تەختەکلیلی کوردی نییە) تایپکراوە: تاظطة کە دەقی ستانداردکراوەکەی دەبێ بە: تاڤگە. ھەروەھا ئەو دەقانەش کە بە تەختەکلیلە نوێترەکان وەک کورد ئایتی گرووپ نووسراون لەوانەیە لە چەند پیتێک وەک «ە» و «ھ» ستاندارد نەبن. ئەگەر دەقەکەت بە فۆنتەکانی دیلان (ژمارەیەک فۆنتی ناستانداردی کوردیی بەرھەمی KurdSoft.com) تایپکراون لە ھەڵبژاردەکاندا دەبێ «بە فۆنتەکانی دیلان نووسراوە» چالاک بکەیت. گۆڕاندنی ژمارەکان بۆ ژمارە عەرەبییەکان بە دەستی بەکارھێنەرە.
  • Taypî Kurdî: تایپکردن بە ئەلفوبێی لاتینی . یارمەتی دەدات بێ ئەوەی تەختەکلیلی کوردیی لاتینی لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دامەزرابێت و تەنیا بە تەختەکلیلێکی ئاساییی ئینگلیزی، دەقێکی کورتی کوردی بە لاتینی تایپ بکەیت. بۆ ئەو پیتە تایبەتانەی کوردی کە لە ئینگلیزیدا نین (ê و î و û و ç و ş) بە ڕیز ee و ii و uu و ch و sh تایپ دەکرێ. ئەگەر پیتە گەورەکانی ئینگلیزی بکاربھێنرێت ئەکامیش پیتە گەورەکان دەبێت، بۆ نموونە: EE یان Ee بۆ Ê.
  • تایپی کوردی: تایپکردن بە ئەلفوبێی عەرەبیی کوردی. بێ ئەوەی تەختەکلیلی کوردی لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دامەزرابێت و تەنیا بە تەختەکلیلێکی ئاساییی ئینگلیزی، دەقێکی کورتی کوردی بە ئەلفوبێی عەرەبی تایپ بکەیت. لە ھەڵبژاردەکاندا سێ دیمەنی تەختەکلیلە ھەیە بۆ ھەڵبژاردن کە بریتین لە:
    • باکوور (باشترە بۆ ئەوانەی بە تەختەکلیلی لاتینی QWERTY عادەتیان کردووە)
    • ڕۆژھەڵات (باشترە بۆ ئەوانەی بە تەختەکلیلی فارسی عادەتیان کردووە یان لەسەر تەختەکلیلەکەیان پیتەکانی فارسی لێدراوە)
    • باشوور (باشترە بۆ ئەوانەی بە تەختەکلیلی عەرەبی عادەتیان کردووە یان لەسەر تەختەکلیلەکەیان پیتەکانی عەرەبی لێدراوە).

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

ئینگلیزیئەلفوبێکانی کوردیسەرچاوە کراوەناوەڕۆکی ئازاد٢٠١١کانوونی یەکەمکوردیکوردیی ناوەندییونیکۆد

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ھامبورگبۆلیڤیانیسان (مانگ)یاساکانی جووڵەی نیوتنبەھارئامێدیفەیسبووکنێجیریائازادیی دەربڕینپەیکەری ئازادیفەلسەفەمێژووی ماتماتیکمەسروور بارزانیشانشینی یەکگرتووحوسێن کوڕی عەلیکۆماری کوردستانڕێزمانی کوردیشەڕی یەرمووکمایکرۆسۆفت ئۆفیسیووسف لە ئیسلامداشەبەنگی کارۆموگناتیسیبەکتریائۆکسجینشەڕی براکوژیتەقینەوەکانی ٢٠٠٥ی عەممانسوقراتنۆکەندی سوێزنەورۆزی کوردەواریشنگالمێزۆپۆتامیافەرھاد پیرباڵئەرجەنتینعەبدولقادری گەیلانیپیرەمێردجوگرافیای باشووری کوردستانگردی سەیوانئایزۆ ٣١٦٦-١باشووری کوردستانمارژاپۆنخەواریجپەردەی کچێنیشیزۆفرێنیاشەڕی ساردنێچیرڤان بارزانیشەرەفخانی بەدلیسیپێڕستی پایتەختەکانعەلی باپیرجێژنی ڕەمەزانمافی کارکردنجافجامی جیھانیی فیفامیکایلکارەباشکانی ئێسکیاقووتی ڕۆمانئێرانشەوی قەدرپانپانۆکێپەرلەمانی کوردستانپۆرن ھابجەلال تاڵەبانیشەڕی ئێران و عێراقسووریادەستپەڕپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانشێرپەنجەی خوێنپەیمانی سیڤەرتەیمووری لەنگھەولێرئینگلیزیمیر محەممەد🡆 More