پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لە ئیسپانیا

پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لە ئیساپنیا بەشێکە لە پەتای جیھانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) ساڵی ٢٠١٩ کە ھۆکارەکەی ڤایرۆسی سەختی کۆرۆنای ٢ (SARS-CoV-2) کۆئەندامی ھەناسەیە.

لە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ یەکەمین جار بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئیسپانیا پشتڕاستکرایەوە کاتێک پشکنینی گەشتیارێکی ئەڵمانی بۆ ڤایرۆسی (SARS-CoV-2) ئەرێنی دەرچوو لە ناوچەی (لا گومێرا – دوورگەکانی کەناری). ھەڵسەنگاندنی بۆماوەیی (جێنێتیک) پیشانی داوە کە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕەگەز یان جۆری ڤایرۆسەکە چۆتە ناو وڵاتی ئیسپانیا و لە ناوەڕاستی مانگی شوباتەوە گواستنەوەی ناو کۆمەڵگە بوونی ھەبووە. لە ١ی ئازاردا، لە ھەر ٥٠ پارێزگاکەی ئیسپانیا تووشبووی پشتڕاستبۆوە بوونیان ھەبوو.

لە ڕێکەوتی ١٤ی ئازاردا قەدەغەکردنی ھاتوچۆی سەرتاسەری جێبەجێکرا. لە ٢٩ی ئازاردا ڕاگەیەنراوێک بڵاوکرایەوە کە لە ڕۆژی دواترەوە فەرمان دراوە بە ھەموو کارمەندانی نا پێویست لە ماڵەوە بمێنەوە بۆ ١٤ ڕۆژی داھاتوو. لە کۆتایییەکانی مانگی ئازاردا، شاری مەدرید زۆرترین باری گیان لە دەستدان و تووشبووی وڵاتەکەی ھەبوو. کارمەندانی تەندروستی و کارمەندانی خانەی بە ساڵاچوان ڕووبەڕووی ژمارەیەکی بەرزی تووشبوون بوونەوە. لە ٢٥ی ئازاردا کۆی ژمارەی گیانلەدەستدانی ئیسپانیا ژمارەی گیانلەدەستدانی چینی تێپەڕان و تەنھا وڵاتی ئیتاڵیا خاوەنی ژمارەیەکی بەرزتر بوو. لە ٢ی نیسان دا، تەنھا لە ٢٤ کاتژمێردا ٩٥٠ کەس گیانیانلەدەستدا بەھۆی ڤایرۆسەکەوە کە لەو کاتەدا بە بەراورد بە تەواوی وڵاتانای جیھان بەرزترین ژمارەی گیانلەدەستدان بوو لەماوەی یەک ڕۆژدا. لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ دا، بۆ یەکەمین جار ژمارەی گیانلەدەستدانی ڕاگەیەندراو لەلایەن حکومەتی ئیسپانیاوە خوار ١٠٠ کەس بوو وە یەکەمین جار بوو ژمارەکە ئەوەنە دابەزێت.

لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ دا ٢٤٣٫٩٢٨ کەس تووشبووی پشتڕاستکراو بوون وە ٢٧٫١٣٦ باری گیانلەدەستدان بوونی ھەبوو بەڵام ژمارەی تووشبووان بە زیاتر دادەنرا چونکە پشکنین نەکرابوو بۆ چەندین کەسی خاوەن نیشانەی کەم یان بێ نیشانە. لە ٤ی حوزەیران دا ئەنجامی دووەم شەپۆلی لێکۆڵینەوەکانی حکومەتی ئیسپانی دەربارەی نەخۆشی بڵابۆوەی ناو پلازمای خوێنی دانیشتوانی سەرتاسەری وڵات پیشانی دەدا ڕێژەی دانیشتووان کە دەکرێت تووشبووبن بە ڤایرۆسەکە لە کاتی پەتا جیھانییەکە نزیکەی ٥٫٢٪ و دەکاتە نزیکەی ٢ میلیۆن کەس کە ژمارەکە ١٠ ھێندە زیاتر بوو لە ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراوەی ئەو کاتە. بەپێی ئەم لێکۆڵینەوەیەی حکومەتی ئیسپانیا کە لەسەر نموونەی زیاتر لە ٦٣ ھەزار کەس ئەنجامدرابوو، مەدرید و چەند ناوچەیەکی دی (کاستێڵا- لا مانکا و کاستێلا لیۆن) خاوەنی زۆرترین تووشبوو دەبن و ڕێژەی تووشبوون زیاد لە ١٠٪ دەبێت. وە ھەروەھا باوەڕ وایە ژمارەی بارەکانی گیانلەدەستدان بە کەم خەملێنراوە بەھۆی نەبوون یان دواکەوتنی پشکنین و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان.

بارەکانی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ لە ئیسپانیا

ڕێکەوت ژمارەی تووشبوو ژمارەی گیانلەدەستدان
٣٠ / ٥ / ٢٠٢٠ (٠٫٠٧٪ +) ٢٨٦٫٥٠٩ (٠٫٠١٪ +) ٢٧٫١٢٧
٣١ / ٥ / ٢٠٢٠ (٠٫٠٧٪ +) ٢٨٦٫٧١٨ (=) ٢٧٫١٢٧
١ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١٠٪ +) ٢٨٧٫٠١٢ (=) ٢٧٫١٢٧
٢ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١٤٪ +) ٢٨٧٫٤٠٦ (=) ٢٧٫١٢٨
٣ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١٢٪ +) ٢٨٧٫٧٤٠ (٠٫٠٢٪ +) ٢٧٫١٣٣
٤ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١١٪ +) ٢٨٨٫٠٥٨ (=) ٢٧٫١٣٤
٥ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١٢٪ +) ٢٨٨٫٣٩٠ (=) ٢٧٫١٣٥
٦ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫٠٨٪ +) ٢٨٨٫٦٣٠ (=) ٢٧٫١٣٦
٧ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫٠٦٪ +) ٢٨٨٫٧٩٧ (=) ٢٧٫١٣٦
٨ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫٠٩٪ +) ٢٨٩٫٠٤٦ (=) ٢٧٫١٣٦
٩ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١١٪ +) ٢٨٩٫٣٦٠ (=) ٢٧٫١٣٦
١٠ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١٥٪ +) ٢٨٩٫٧٨٧ (=) ٢٧٫١٣٦
١١ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١٧٪ +) ٢٩٠٫٢٨٩ (=) ٢٧٫١٣٦
١٢ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١٤٪ +) ٢٩٠٫٦٨٥ (=) ٢٧٫١٣٦
١٣ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١١٪ +) ٢٩١٫٠٠٨ (=) ٢٧٫١٣٦

بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لەناوخۆی کۆمەڵگەدا (٢٦ی شوبات – ١٢ی ئازار)

لە ٢٦ی شوبات دا، یەکەمین باری تووشبوون لە ناوخۆی کۆمەڵگەی ئیسپانی دا لە شاری (سێڤیلیا - ئیشبیلیە) پشتڕاستکرایەوە. لە ڕۆژی دواتردا لە ھەرێمی کەتەلۆنیا، کاستێل لیۆن و ڤالانسیا ٨ تووشبووی بە سەرچاوە ئیتاڵی و یەک باری تووشبووی بە سەرچاوە ئێرانیان ڕاگەیاند. لە ٢٨ی شوبات دا، نۆ کەسی دیکە لە ئەندەلوسیا تووشبوون و پێنجەمین باری تووشبوونیش لە مەدرید پشتڕاستکرایەوە. لە ٢٩ی شوبات دا، ھەردوو ناوچەی ئەستۆریاس و ناڤارێ یەکەمین تووشبووی خۆیان ڕاگەیاند. لە ١ی ئازاردا، تووشبوونی دوو پزیشک پشتڕاست کرایەوە لە ناوچەی ئەندەلوسیا و کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان لە ئەندەلوسیا گەیشتە ١٢ کەس.

باری ئاگاداری (١٣–١٧ی ئازار)

لە ڕێکەوتی ١٣ی ئازاردا، سەرۆک وەزیرانی وڵاتی ئیسپانیا (پێدرۆ سانشز) ھەستا بە ڕاگەیاندنی «باری ئاگاداری» لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ و لە ڕۆژی دواتردا باری ئاگادارییکە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە دوابەدوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران. سەرۆکی «دەستەی بیستەران – دادگای باڵای ئیسپانیا» ھەستا بە ھەڵپەساردنی ھەموو کار و فەرمانە ئاسایییەکانی دادگا بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ و تەنھا ئەنجامدانی کارە بەپەلە و لەناکاوەکان. ھەروەھا ھەموو چالاکییە دادوەرییەکان لە ناوچەکانی (مەدرید، ھەرێمی باسک، ئیگوالادا و ھارۆ) ھەڵپەسێردران لەلایەن فەرمانی (ئەنجومەنی گشتی دادوەری)ەوە. جێگری سەرۆکی کاستیل و لیۆن (فرانسیسکۆ ئیگیا) ڕایگەیاند کە لەدوای گفتووگۆکردن لەگەڵ بەرێوبەرایەتی ھەرێم دا ھەموو چالاکی و بۆنەکانی «ھەفتەی پیرۆز» ی ھەرێمەکە ھەڵپەسێردراون. ھەموو پارێزگاکانی وڵاتی ئیسپانیا بە لایەنی کەمەوە خاوەنی یەک باری تووشبوو بوون و تەنھا شاری خاوەن ئۆتۆنۆمی (سبتا) و دوورگەکانی ئێل ھیێرۆ و فۆرمێنتێرا خاوەنی ھیچ بارێکی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە نەبوون. کەتەلۆنیا ١٩٠ تووشبووی نوێی ڕاگەیاند کە لەو کاتەدا زۆرترین ژمارەی تووشبووبوو لە ڕۆژێک دا.

لە ١٥ی ئازاردا، بەھۆی ڕاگەیاندنی "باری ئاگاداری)ەوە قەدەغەکردنی سەرتاسەری کاریگەریی خۆی دەست پێ دەکات. تەواوی دانیشتوان فەرمانیان پێکراوە لە ماڵەکانی خۆیان بمێنەوە تەنھا ڕێگەپێدراون بۆ کڕینی خۆراک و دەرمانی پزیشکی یان بوونی بارێکی لەناکاو. داخستنی شارەکان و قەدەغەکردنی ھاتووچۆ داخستنی کاتیی دوکان و کارە نا سەرەکییەکانشی لەخۆدەگرت وەک مەیخانە، چێشتخانە، قاوەخانە، سینەما و کارە بازرگانییەکان و بەھەمان شێوە ڕاگەیاندنی لەئەستۆگرتنی خزمەتگوزارییە تەندروستییە تایبەتییەکان لەلایەن حکومەتەوە ئەگەر پێویست بکات. ئەم ڕاگەیاندنەی حوکمەت دوابەدوای بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تووشبووە پشتڕاستکراوەکانی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ ھات لە ئیسپانیا کە لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ دا ڕێژەی زیادبوونی تووشبوان لە ٦٦٪ بوو کە لە ٣١٤٦ تووشبووەوە بۆ ٥٢٣٢ کەس زیادکردبوو. بە پێی سەرۆک وەزیران (پێدرۆ سانشز) ئەم "بڕیارە ناوازە و نائاسایییە" زۆر پێویستە بۆ ئیسپانیا کە دووچاری قەیرانکی تەندروستی، کۆمەڵایەتی و ئابووری بۆتەوە. بۆ یەکەمین جار لە مێژووەکەی دا "بۆنەی نیسانی ئیشبیلیە" بۆ مانگی ئەیلوول دواخرا.

ھەڵگرتنی ھەندێک لە ڕێکارەکانی قەدەغەکردن (١٣ی نیسان – ١ی ئایار)

لە ١٣ی نیسان دا، حکومەت ڕێگەی دا ھەندێک لە کارمەندی بوارە نا پێویستییەکان (وەک: بواری بیناسازی و پیشەسازی) کە ناتوانن لە دوورەوە کار بکەن بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و ھەروەھا دابەشکردنی میلۆنەھا دەمامکی دەم و لووت لە ناوەندەکانی گواستنەوەی گشتی. لە ٢١ی نیسان دا، حکومەت ڕایگەیاند کە لە ڕێکەوتی ٢٦–٢٧ نیسان دا منداڵانی خوار تەمەن ١٤ ساڵ دەتوانن برۆنە دەرەوە بۆ پیاسە و گەشتی کورت خایەن لەگەڵ بەخێوکەرەنیان یان لەگەڵ کەسانی پێگەیشتووی ناو ھەمان خێزان. وە لە ٢٣ی نیسان دا، «باری ئاگاداری» تا ٩ی ئایار درێژکرایەوە و پێشبینی درێژکردنەوەی ڕێکارەکانی تریش دەکرا.

سەرچاوەکان

Tags:

پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لە ئیسپانیا بارەکانی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ لە ئیسپانیاپەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لە ئیسپانیا بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لەناوخۆی کۆمەڵگەدا (٢٦ی شوبات – ١٢ی ئازار)پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لە ئیسپانیا سەرچاوەکانپەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لە ئیسپانیائیسپانیانەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بەغدائایینی بەھاییمەلا عەبدولکەریم مودەریسقەڵادزێماونت ئاند بلایدقەزا و قەدەرپارێزگای کوردستانفەڕەنساکار (ڕێزمان)سۆفییایەتیفوراتدەوڵەتی ئەییووبیعەبدوڵڵا کوڕی زوبێرئایزک نیوتنحاجیاوافەلەستینفەرھاد پیرباڵڕۆمانفایەق بێکەسدیواری چینخەلافەتی ڕاشدینشنگالکیشوەرئەلبەرت ئاینشتایندۆمڕۆژی دوایی لە ئیسلامدائوسترالیاڕێواسبێخودمارکێتینگیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانبەھا (ئابووری)حاجی قادری کۆییمۆسیقابالەتێنسی سەرمێزشیعری نوێی کوردیژینا ئەمینیسوننەسەروەریی یاساقەزای ئامێدیخاکپەیوەند جافئاردا گولەرکەرکووککلاسیزمئەی ڕەقیبپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)سمکۆشێلادزێکێری مرۆڤمووساویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاھەوکردنی گوێی ناوەڕاستکەمال سەلمان ئەنزیمیرنشینی ئەردەڵانبەڕێوەبەریپارێزگاکانی کوردستانکارەبائایدیۆلۆجیمەغۆلئایینی زەردەشتیکلۆربوونی ددانتەنۆکەی ئەلفاپاڤێل دۆرڤڕۆژژمێرلیۆنێل مێسیفەیسبووکدڵزارنوێژی مەغریبمەم و زیندەریای مردووپێنجوێنشێخ ڕەزای تاڵەبانی🡆 More