پێوانەکردن

پێوانەکردن بریتییە لە کۆمەلێک کردار کە دەست نیشانی و پێناسەی ئەو سیفەتە دەکات کە پێویستە بپێورێت و وەرگێرانی ئەم زانیاریانە بۆ شێوەیەک کە بە ئاسانی وەسف بکرێت و بە ئاستێکی گونجاو و بەوردی.

لە زانستدا، پێوان بریتییە لە ڕەوتی بەدەستھێنانی گەورەییی چەندێتییەک بەگوێرەی یەکەی یێوان، وەکوو: مەترێک یان کیلۆگرەمێک لە بواری دەرونزانی دا پێوانەکردن مانایی دیاریکردنی خاسییەت و خاسڵەتەکانی مرۆڤە وەک عقڵی - ھەڵچون - کۆمەڵایەتی - جەستەیی و جوڵەیی) لە ڕێگەی پێدانی ژمارە و دیاریکردنی بڕی خاسییەتە. لە بواری پەروەردە و فێرکردن پێوانەکردن بریتییە لە دیاریکردنی بری فێربوونی فێرخواز ئەویش لە ڕێگای بەکارھێنانی جۆرەھا تاقیکردنەوەی زارەکی و نوسین و جێبەجێ کردنی کارەکان لە بواری پراکتیکیدا.

ئەو ھۆکارانەی کار لەسەر پێوانەکردن دەکەن

چەند ھۆکارێک کار لەسەر وردی پێوانەکردن دەکەن بە جۆرێک کاریگەریان لە سەر ئەنجامەکەی دەبێت وەک:

  • جۆری ئەو دیاردەیەی کە دەمانەوێت پێوانەیی بکەین مەبەست لەمە ئەو دیاردانەی کە بە ڕاستەوخۆ پێوانە دەکرێن ڕاستر و دروستترە بەڵام پێوانەکردنی دیاردە دەرونییەکان ئەنجامەکەی دڵنیای نین و ناراستەوخۆ پیواندەکرێن
  • جۆری ئەو ئامرازانەی یاخود ئەو پێوەرانەی کە بۆ پێوانەکردن بەکاردەھێنرێت تاکو پێوەرەکە وەردتر و ئەنجامەکەی ڕاستتر بێت
  • ئامانج لە پێوانەکردن واتە دیاریکردنی ئامانجە کاریگەری دەبێت لە سەر وردی ئەنجامەکەی بۆ نمونە تا ئامانجەکە گەورەتربێت ئەوە ھەوڵدان زیاتر دەبێت پێوانەکردنی بری زیرەکی ١٠ فێرخواز ئاسانترە لە ١٠٠ فێرخواز یان لە ڕێگەی ئەنجامدانی کویزێک دوای تەواوکردنی بابەتێک بەمەبەستی پێوانەکردنی بر* فێربوونی فێرخوازان لەو بابەتە

جۆرەکانی پێوانەکردن

پێوانەکردنی ڕاستەوخۆ: بریتییە لە پێوانەکردنی خاسییەتی شتە دیارەکان کە بوونی مادیان ھەیە لەگەڵ دیاردە سروشتییەکان کە پێوانەکردنیان ئاشکرا و بەرچاوە و ئەنجامەکەیان وردتر و ڕاسترە لە پێوانەکردنی ناراستەوخۆ. لەم پێوانەکردنە کیلۆگرام ،مەتر، سانتیمەتر بەکاردەھێنرێت باری دەروونی و ئارەزووی کەسەکان کارناکاتە سەر ئەنجامەکەی.

پێوانەکردنی ناراستەوخۆ: پێوانەکردنی دیاردەدەرونییەکانە کە بوونی مادیان نییە و ناتوانرێت ڕاستەوخۆ پێوانی بکرێت بەھۆی ئەوەی بابەتی ھەست پێنەکراون و دیارنین وەک شەرم و ترس ئازایەتی زیرەکی تورەبوون) بە شێوەیەکی ناراستەخۆ لەسەر دەرئەنجام و شوێنەوارەکانیان و لە ڕێگای ڕەفتار و ھەڵسوکەوتی دەرەکییەوە بریار لەسەر دەدرێت بۆ نمونە زیرەکی ڕاستەوخۆ پێوانە ناکرێت بەڵکو لە ڕێگای تاقیکردنەوەی ئاستی زیرەکی و نازیرەکی کەسەکان دەردەکەوێت

ئاستەکانی پێوانەکردن

  • پێوانە کردنی ناولێنان norminal scale
  • پێوانەکردنی پلەیی ordinal scale
  • پێوانەکردنی نێوانەیی Interval scale
  • پێوانەکردنی ڕێژەیی Ratio scale

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

  • کتێبی پێوانە و ھەڵسەنگاندن لە بواری پەروەردە و دەرونزانی نوسینی دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی
  • کتێبی پێوانە و ھەلسەنگاندنی پەروەردەی نوسینی ڕەمەزان حەمەدەمین قادر

Tags:

پێوانەکردن ئەو ھۆکارانەی کار لەسەر دەکەنپێوانەکردن جۆرەکانی پێوانەکردن ئاستەکانی پێوانەکردن ئەمانەش ببینەپێوانەکردن سەرچاوەکانپێوانەکردنزانستپەروەردە

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڤایرۆسکریستیانۆ ڕۆناڵدۆکارەبامەسعوود محەممەدشێخ جەعفەر شێخ مستەفاشێرپەنجەی مەمکلا لیگاسەنا بەرزنجیگرێبەستجێژنی ڕەمەزانمحەممەد عەلی کلایویلیام شێکسپیرباساوێمووشەکی بالیستیکینەرویژجلی کوردیموحسین لوڕستانیچیای پیرەمەگروونپیسبوونی ژینگەجینۆسایدتارانئیمپراتۆریەتیی عوسمانیپلەی گەرمیسوورەتی ئەنفالسۆران (شار)میسرزانکۆی سلێمانیبافڵ تاڵەبانیئەفغانستانمێکوتەبە بیابان بوونقوڕەیشکلۆرفەرھاد پیرباڵڕۆژژمێرکانی ماران، حاجیاواشەقڵاوەئاگرسولەیمانلی باینەخشەوزەخۆشەویستیژنانی کوردلوقمانخەلافەتی ڕاشدیننەخۆشیی ئەلزھایمەرتیۆریڕۆمانتیزمعادیلە خانمشەدانەچینناسر سوبحانیعەبدولسەلام بارزانیئوردنئەلبەرت ئاینشتاینمەستوورە ئەردەڵانسۆمەرئیسلامعەلی حەسەن ئەلمەجیدسلێمانیحەسەن دەرزیلوڕینۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانسوننەوەلی دێوانەئومێد خۆشناوشنگالپەتاتەمەسروور بارزانیمایکرۆسۆفتمەلا عەبدولکەریم مودەریسمێژووی مرۆڤایەتینالی🡆 More