پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان ڕۆمانێکی شێرزاد حەسەنە کە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٣ تا ١٩٩٦ نووسراوە.
نووسەر | شێرزاد حەسەن |
---|---|
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
بابەت | ڕۆمان |
جۆری کتێب | چاپ ئەلکترۆنی |
حەیرانبێژێک بەناوی بایز ئەوینداری ھەمین دەبێت کە سەرتۆپی کچەکانی گوندە و دڵی ھەموو کوڕانی بردووە و ئاغاش بە ھیوایەتی؛ بەڵام ھەمینیش دڵی لای بایزە و ڕەدووی دەکەوێت و دێنە ھەولێر دەژین و لەوێ بە فەقیری و بە دزی و ترس و لەرز ژیان بەسەر دەبەن، بایز ڕاوی ڕەشۆڵان دەکات و ھەمینیش کاری ماڵە دەوڵەمەندان دەکات تا ئەویکە لە شەوێکی ساردا ھەمین ناگەڕێتەوە ماڵ.
ئا.. ئەمن شێتم چونکە قوماشی کورتەک و شەڕواڵەکەم ئینگلیزی نییە، جەمەدانی بە گوڵینگە و کڵاوی بە باق و بریق لەسەر نانێم، شێتم چونکە ھەر وەختێ زەوقم ھەستا حەیران و لاوکی خۆم دەرێم و سواری تۆ دەبم، شێتم چونکە ڕەشۆڵان ڕاو دەکەم و دەرخواردی ئارەقخۆرەکانی دەدەم.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.