پیل (بە ئینگلیزی: Peel) یەکیکە لە (٩)نۆ هەرێمەکەی ویلایەتی ئوسترالیای ڕۆژاوا لە وڵاتی ئوسترالیا.
ئەم هەرێمە لە کەنارەکانی ڕۆژاوا و لە ٧٥ کیلۆمەتری باشووری پێرس ناوەندی ویلایەتەکە دا هەڵکەوتووە.
پانتایی ئەم هەرێمە بریتیە لە ٦،٦٤٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە و دانیشتوانەکە ٨٨،٠٠٠ کەسە و دوو لەسەر سێی دانیشتوانەکەی لە شاری مێندیۆرا دا دەژین. ئەم هەرێمە خاوەنی عەمباری گەورەی ژێرزەمینی بۆکسایتە کە دەرهێنانی بۆتە پیشەی هاوڵاتیانی ناوچەکە. لەگەڵ دەرهێنانی زێڕ و فافۆن و هەروەها کشت و کاڵ و پیشەکانی تر بە پێی گرینگی ڕێگای داهاتی خەڵکەکەن. پێش نیشتەجێبوونی ئەورووپیەکان لە ١٨٢٩ دا خۆجێییەکانی ئوسترالیا، نیشتەجێی ئەم ناوچەیە بوون.
ناوی هەرێمەکە لە ناوی تووماس پیل وەرگیراوە کە یەکەم کۆڵۆنی لە هەرێمەکەو لە تەنیشت ڕووباری سوان دا بنیاد نا.
ئەم ئوسترالیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پیل (ئوسترالیای ڕۆژاوا) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پیل (ئوسترالیای ڕۆژاوا), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.