پۆلیسی کووەیت (بە عەرەبی: شرطة الكويت) پۆلیسی سەربە وەزارەتی ناوخۆی کووەیتە فرمانی پارێزگاری کردنە لە ئاسایش و سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا و دەوڵەتە لە ناو کووەیت.
پۆلیسی کووەیت دامەزراوە لە ساڵی ١٩٣٨، وە لەو کاتەوە گەشەی کردووە تا چەندین ئیدارەی جیاواز لەخۆبگرێت.
پۆلیسی کووەیت | |
---|---|
شوێنی بارەگاکان | کووەیت |
وێبگە | http://www.moi.gov.kw/ |
کەرتە سەرەکیەکانی پۆلیس پێکدێت لە کەرتی ئاسایشی گشتی و چەند بەڕێوبەرایەتی ئاسایش بە دوایدا دێن لە شەش پارێزگاکان کە کووەیتی لێ پێکدێت، وە ھەموو بەڕێوبەرایەتیێک چەند مەرکەزی پۆلیسی بە دوادا دێت.
ئاسایشی کووەیت لە کۆن پشت دەبەست بە (الفداویة)، ئەوانیش کۆمەڵە پیاوێکی چەکدارن سەربە ئەمیری کووەیت، بەڵام بازاڕەکان پاسەوانی ھەبوو کە ناودەبران بە (النواطیر) ژمارەیان نەگەشتۆتە بیست پاسەوان، لە ١٩٢٩ فەرمانگەیەکی شارەوانی دامەزرا لە کووەیت ئەرکی ڕێکخستنی کاروباری پاسەوانیی بازاڕەکان و پاسەوانی دوکانەکانی گرتە ئەستۆ.
لە ساڵی ١٩٣٨ فەرمانگەیەک درووستکرا بۆ پۆلیس لە گۆڕەپانی سەفا لە ٦٠ پۆلیس پێکھات، ھەروەھا فەرمانگەی پۆلیسی بەندەر دامەزرا دوا بە دوای ئەمانە درووستبوونی خزمەتی پۆلیسی ھاتووچۆ لە ناو ھێزی پۆلیس لە ١٩٥٩ فەرمانگەی پۆلیس تێکەڵکرا لەگەڵ ئاسایشی گشتی بۆ پێکھێنانی فەرمانگەی پۆلیس و ئاسایشی گشتی کە ناوەڕۆکی وەزارەتی ناوەخۆی نواند.
دوای سەربەخۆ بوونی کووەیت دووبارە فەرمانگەی پۆلیس ڕێکخسترایەوە تا سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بێت ساڵی ١٩٦٢. پۆلیسی کووەیت ھەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە ساڵی ١٩٣٨ دەستی کردووە بە مەشق پێ کردنی فەرمانبەرانی ئەو ڕەنجەش یارمەتی دا لە درووست بوونی زانکۆی پۆلیس ساڵی ١٩٦٩ کە بەم دواییانە ناو نرا بە ئەکادیمیای سەعدلعەبدوڵڵا بۆ زانستە ئەمنیەکان. وە لە ساڵی ٢٠٠١ ئەنجومەنی وەزیرانی کووەیت پڕۆژەی پۆلیسی ئافرەتیان مۆرکرد و یەکەم پۆل لە پۆلیسی ئافرەت قبوڵکرا لە ئەکادیمیای سەعدلعەبدوڵڵا لە ساڵی ٢٠٠٧.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پۆلیسی کووەیت تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پۆلیسی کووەیت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.