پوپوولەیەکان (bi latînî: Papillonaceas)، ناوی زانستی: Papillonacées، ناوی زانستی: Légumineuses تیرەیەکە لە گیاگەلی دوولەتکەیییە پەڕەگوڵ جیاکان Dicotylédonesdialypétales کە بەربلآوترین تیرەی گیاکانە، ئەم تیرە گیایە جام Sépaleی (پەڕە سەوزەکانی دیوی دەرەوەی گوڵەکە) گوڵەکانیان ناڕێک و پێکن و پێکەوە نووساون و لوولەیەک پێک دێنن.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
پیاڵە Corolle گوڵەکەشیان (پەڕەکانی نێوەوەی پەڕە سەوزەکانی گوڵەکە) پێنج پەڕەن و بە قەت یەک نین. یەکێک لە پەڕەگوڵەکان کە لە ھەموویان زلترە و لە سەرەوەیە، ناوی "ئالآ" Etandardە و دوو پەڕەی دیکەی کە لە تەنیشت و بن و ئەم لاو ئەملایان گرتووە پێیان دەڵێن "باڵ" Aile و دوو پەڕەکەی تر کە لەژێر ئەمانەوەن و لێوارەکەیان پێکەوە نووساوە ناویان "ناو" Carébeە.
نێرتک (Androceae)ەکەیان لە ١٠ لەق کە ٩ دانەیان پێکەوە نووساون پێک دێن و بەمجۆرە لوولەیەک پێک دێنن و ئەوەی دەھەم لە نێوانیان دایە. بەری گیای سەر بەم تیرەیە بە شێوەی کلو (کەلوو، کێلان) ن. دانەکانیان «ئالبومن» (ئەو بەشە لە تۆو کە نوتفەی گیاکە دەپارێزێ) یان نییە، بەلآم ھندێک مەوادی خوراکی باشیان تێدایە. ئەم تیرەیە زۆربەی دانەوێڵەکان (نۆک، باقلە، لوبیا، ماش و ولێرە و …) دەگرێتەوە و ھەروەھا گیای ئاڵف وەک شەوەر وێنجە و ھەموو جۆرە گەون و گیاگەلێک کە بۆ دەرمان دەشێن وەک دەستە «گوڵ ھەرێشمەکان» و فلوس و تەمرھند و ھیتر دەگرێتە خۆی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پوپوولەیەکان تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پوپوولەیەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.