پزیشکیی ددان

پزیشکیی ددان یان ددانپزیشکی (بە ئینگلیزی: Dentistry) لقێکی پزیشکییە، لە دەرد و نەخۆشییەکانی بۆشایی دەم دەکۆڵێتەوە و دەستنیشانیان دەکات و تیماریان دەکات، بەتایبەتیش ئەو گرفتانەی پەیوەستن بە ددانەکانەوە، بەڵام کار لەسەر شانەکانی دەم و دەوری ددانەکان و شەویلگە و ڕوخساریش دەکات.

پزیشکیی ددان
پزیشکێکی ددان بە ھاوکاریی یاریدەدەرێک تیماری نەخۆشێک دەکات.

پسپۆڕییەکان

خوێندکار دوای وەرگرتنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە پزیشکیی ددان دەبێتە پزیشکی گشتیی ددان، دەتوانێت چارەسەرە سەرەتاییەکانی دەم و ددان ئەنجام بدات، دواتر لە کۆمەڵێک پسپۆڕیی تایبەت بە پزیشکیی ددان دەتوانێت درێژە بە گەشتی خوێندنی خۆی بدات، لەوانە:

  • تەندروستیی کۆمەڵگەیی ددان: توێژینەوەی گرفتەکانی دەم و ددان لەسەر ئاستی کۆمەڵگە و سیاسەتی حکوومەت.
  • ددان ڕاستکردنەوە: ڕێککردنەوەی ددانەکان و شەویلگەکان.
  • ددان لێنانەوە: دروستکردنی تاخم و تانج و پرد و چاندنەوەی ددان.
  • نەشتەرگەریی دەم: ددان کێشان و چاندنەوە و نەشتەرگەریی دەم و شەویلگە.
  • تیشکناسیی دەم: وێنە گرتنی تیشکیی دەم و ددان.
  • ددان سازدانەوە: ددان پڕکردنەوە و چارەسەری ڕەگی ددان و دروستکردنی ڕووپۆشی جوانکاریی ددان.
  • دەورناسیی ددان: نۆڕین و تیمارکردنی پووک و شانەکانی تری دەوری ددان.
  • پزیشکیی ددانی منداڵان: بایەخدان و چارەسەرکردنی دەم و ددانی منداڵان.
  • پزیشکیی دەم: نۆڕین و دەستنیشانکردنی کێشە و گرفتەکانی دەم و ددان.

خوێندنی پزیشکیی ددان لە ھەرێمی کوردستان

خوێندنی پزیشکیی ددان لە ھەرێمی کوردستان پێنج ساڵە، لە دوای پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی زانستی؛ خوێندکاران دەتوانن لێی بخوێنن، ساڵانە لە دوای پزیشکیی گشتی بەرزترین نمرە وەردەگرێت، سێ زانکۆی حکوومی و دوو زانکۆی ئەھلی کورسیی خوێندنیان ھەیە بۆ پزیشکیی ددان، ھەروەھا سێ زانکۆ حکوومییەکەش ساڵانە بەشێکی کەم لە کورسییەکانیان بۆ سیستەمی پاڕاڵێڵ دەستەبەر دەکەن، خوێندکاران بە کرێیەکی دیاریکراوی ساڵانە دەتوانن لێی بخوێنن، پێنج زانکۆکە ئەمانەن:

خزمەتگوزارییەکانی پزیشکیی ددان لە ھەرێمی کوردستان

لە ھەرێمی کوردستان خزمەتگوزاریی حکوومیی دەم و ددان لە زۆر بنکەی تەندروستی ھەیە، لەبەرامبەر بڕە پارەیەکی کەم ھەندێک لە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان پێشکەش دەکرێن، وەک ددان پڕکردنەوە و چارەسەری ناو ددان و کێشانی ددان و ددان شوشتن، لە نۆرینگە فێرکارییەکانی پێنج زانکۆکە خزمەتگوزاریی زیاتریش پێشکەش دەکرێن، لەوانە دروستکردنی تاخم و تانج و پرد و ددان ڕاستکردنەوەی سادە، لە ھەندێک نەخۆشخانەی وەک نەخۆشخانەی ڕزگاری لە ھەولێر نەشتەرگەریی ئاڵۆز و ددان چاندنەوەش پێشکەش دەکرێت.

لەپاڵ خزمەتگوزاریی حکوومی ھی تایبەتیش ھەن، دەرچووان دوو ساڵ دوای دامەزراندن دەتوانن نۆرینگەی تایبەتی خۆیان بکەنەوە، یان بەر لە دامەزراندن لەگەڵ پزیشکی تردا لەژێر سەرپەرشتیی ئەوان و بە ڕێککەوتنی تایبەتی نێوانیان دەتوانن لە نۆرینگەی تایبەت کار بکەن، ھەروەھا لە دەرەوەی ناوەندەکانی شار کردنەوەی نۆرینگەی تایبەت ئازادانەیە تەنانەت ئەگەر دەرچوو داشنەمەزرابێت، بەگشتی زۆرێک لە نۆرینگە تایبەتەکان خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکەش دەکەن لەچاو خزمەتگوزارییە حکوومییەکان، نرخی چارەسەرەکانیشیان ئازادانەیە، پزیشکەکان خۆیان دەستنیشانی دەکەن.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

پزیشکیی ددان پسپۆڕییەکانپزیشکیی ددان خوێندنی لە ھەرێمی کوردستانپزیشکیی ددان خزمەتگوزارییەکانی لە ھەرێمی کوردستانپزیشکیی ددان سەرچاوەکانپزیشکیی ددان بەستەرە دەرەکییەکانپزیشکیی ددانزمانی ئینگلیزیپزیشکی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدمادگاوتاما بووداسالمحامید بێھدادشێخ مەحموودی حەفیدحەسەن سیساوەییفەیسبووکمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکاننێلسۆن ماندێلاقەزای سلێمانیزمانی جەستەقەزای چەمچەماڵپەرلەمانی کوردستانڕوەکنەورۆزخەمۆکیلەکعەرەبستانی سعوودیوێنەتەزووی گۆڕاوئیراسموسقورئانگالیلێو گالیلەیبەختیار عەلیئازادیماکوان کەریمژاپۆندەروونناسیی پەروەردەییجامی جیھانیی فیفای ١٩٦٦مۆربراقانعگامڵانمەولانای ڕۆمیتۆپی سەبەتەئەورووپاعادیلە خانمجافیەکێتیی ئەورووپایەکێتیی سۆڤیەتزمانی فارسیشێرپەنجەی سیحکوومەتئیدارەی گەرمیانئاشتیدۆڵمەنەوتکوردماکسنالیجێندەرلۆژیکبانەمیقداد میدحەد بەدرخانسێجۆنگی مەزنمیرنشینی بۆتانناریھەوکردنی پەردەکانی مێشکحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێرانکیمیاکۆندۆمھەسارەئەحمەد موختار جافئەسیریبێخودئاردا گولەرکیشوەرخالید کوڕی وەلیدگرانەتاشەکرەئیسماعیل سەردەشتیشاجیھانھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)چیای ئیڤرستخورمائادیابین🡆 More