پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی (بە لاتین: Philosophiæ Naturalis Principia Mathematica؛ بە ئینگلیسی: Mathematical Principles of Natural Philosophy) یان بە کورتی پرینسیپیا ماتماتیکا (Principia Mathematica)، یان ھەر پرینسیپیا، پەڕتووکێکی سێ بەرگییە نووسینی ئیساک نیوتن کە بۆ جاری یەکەم لە ٥ی جولای ١٦٨٧ بڵاەبووەوە.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
نیوتن ھەروەھا دوو نوسینی دیکەشی بڵاوکردەوە، دوھەمین لە ١٧١٣، و سێھەمین لە ١٧٢٦دا.
ناوەڕۆکی پرینسیپیا بریتییە لە یاساکانی جووڵەی نیوتن کە پێکھێنەری بناغەی میکانیکی کلاسیکن، وە ھەروەھا یاسای ڕاکێشانی گەردوونییەکەی و وەرگیرانێک لە یاساکەی کیپلەر بۆ جووڵەی ھەسارەکان (کە سەرەتا بە شێوەی ئەزموونی بەرھەم ھاتبوو).
پرینسیپیا بە یەکێک لە گرنگترین کارەکانی مێژووی زانست دێتە ئەژمار. پێشتر، فیزیکزان و بیرکاری فەڕانسەیی ئالێکسیس کلۆرۆ بەمەی زانیبوو، ئەو دەڵێ: "پەڕتووکی بەناوبانگی پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی سەرەتای ڕاپەڕینێکی گەورەی لە فیزیکدا نیشاندارکرد. ئەو ڕێگایە کە نووسەرە ناودارەکەی، ئاغەی نیوتن، گرتیەبەر، تیشکی بیرکاریی خستە سەر زانستێک کە تا ئەو ڕۆژە لە تاریکاییی گومان و گریمانەدا مابوەوە".
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.