پاشا ژاوۆسیانگی چین ( بە چینی:秦昭襄王) یان پاشا ژاوۆی چین (秦昭王)، ناوی کەسی ینگ جی (بە چینی:嬴稷) پاشای ویلایەتی چین بوو لە ٣٠٦ تا ٢٥١ پێش زایین، کوڕی پاشا ھویی وێن بوو، برا بچووکی پاشا وو بوو
پاشا ژاوۆ بۆ ماوەی ٥٧ ساڵ فەرمانرەوایی ویلایەتی چینی کرد، و رۆلێکی کاریگەری ھەبوو لە ستراتیژی سەربازی و فراوان کردنی ویلایەتەکە لە سەردەمی خۆیدا، دەستی بەسەر پایتەختی ویلایەتی چوو گرت بەمەش بووە کۆتایی ویلایەتی چوو لە ٢٧٨ی پێش زایین، و دەستی بەسەر سیرۆنگی ویلایەتی ییچو گرت و بە شێوەیەکی دڕندانە ٤٥٠ ھەزار سەربازی ویلایەتی ژاوۆی لەناوبرد لە چانگچینگ لە ٢٦٠ی پێش زایین، و دەستی بەسەر ڕۆژھەڵاتی ژۆو گرت لە ٢٥٦ی پێش زایین ئەم دەستبەسەر داگرتنە شەرەنگێزیانە ھێزی ویلایەتەکانی تری لاواز دەکرد و ڕێگای خۆش ئەکرد بۆ ئەوەی ویلایەتی چین بتوانێت تەواوی چین یەکبخاتەوە کە دواتر لەلایەن نەوەکیەوە (ینگ ژێنگ) کارەکە تەواو دەکرێ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پاشا ژاوۆسیانگی چین تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پاشا ژاوۆسیانگی چین, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.