ئیدارەی گەرمیان

ئیدارەی گەرمیان پارێزگایەکی نافەرمی و دانپێدانەنراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێکیێناوە، لە سێ قەزا و یانزە ناحیە پێکهاتووە شاری کەلار ناوەندی کارگێڕییەتی.

ئێستا ژمارەی دانیشتوانی ئیدارەی گەرمیان "کەلار، کفری خانەقین بە نزیکەی ٥۰۰ هەزار کەس دەخەمڵێنرێت ، هەروەها بەشێکی دام و دەزگاکانی شارۆچکەی دەربەندیخان سەر بە ئیدارەی گەرمیانە کە ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس دەبێت.

ئیدارەی گەرمیان
ناوچەی گەرمیان

مێژوو

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر لەسەرەتای نەوەدەکانەوە بەڵێنی بە پارێزگاکردنی شاری کەلار ی داوە، بەڵام ئەوکات بەھۆی ئەوەی کەرکووک لەبندەستی حکومەتی عێراق بوو پرۆژەیەکی لەو جۆرە ئیمکانی جێبەجێکردنی نەبوو، چونکە زۆرکەس پێیانوابوو لەحاڵەتی کردنی گەرمیان (قەزا دابڕاوە ڕزگاکراوەکانی گەرمیان) بەپارێزگا، واتە کورد دەستی لە کەرکووک شۆردووە. بۆیە ئەوکات پارێزگای کەرکووک پێکھێنرا لە قەزاکانی کەلار، کفری، چەمچەماڵ‌ و دەربەندیخان کە ئەمەی دواییان ھەرگیز سەر بە پارێزگای کەرکووک نەبووە، بەڵام ئەوکات بەھۆی نەبوونی بینا بۆ فەرمانگەکانی پارێزگا لە کەلار، دەربەندیخان دیاریکرا بۆ ناوەندی پارێزگای کەرکووک.

دروستبوون

دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانیەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر ناوچەی گەرمیان کە کەلار مەرکەزەکەیەتی، تووشی بۆشاییەکی ئیداری ھات بەھۆی ھەڵوەشانەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان. چارەنووسی ئەو قەزایانەی لەچوارچێوەی پرۆسەی تەعریبدا لە کەرکووک دابڕێنران (کەلار، کفری، چەمچەماڵ ‌و دووزخورماتوو) بەستراوە بە مادەی ١٤٠ ی دەستووری عێراقەوە، کە تایبەت بە ناوچە جێناکۆکەکان لەنێوان حکومەتی عێراق و ھەرێمدا. جێبەجێنەکردنی مادەی ١٤٠ ی نەگەڕانەوەی کەرکووک بۆ سەر ھەرێمی کوردستان یان قەزا دابڕاوەکان بۆ سەر کەرکووک، ئیدارەی ناوچەی گەرمیانی بەھەڵپەسێراوی ھێشتەوە. لەژێر فشاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەگەرمیان، لە ساڵی٢٠٠٨ دا ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناچار بوو بڕیارێک دەربکات کە گەرمیان وەکو پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بەشێوەیەکی کاتی بۆ راییکردنی کاروباری ئیداری خەڵکی ناوچەکەو دەسەڵاتی پارێزگاریش ببخەشێتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.

قەزاکان

لە ئێستادا تەنها لە هەر سێ قەزای کەلار، کفری ، خانەقین پێکهاتووە،

ناحیەکانی قەزاکانی پارێزگای گەرمیان

ژمارە ناوی قەزا ناحیەکان
١ کەلار ناوەندی کەلار، رزگاری، پێباز، شێخ تەویل
٢ کفری ناوەندی کفری، ئاوە سپی، سەرقەڵا، نەوجۆل، کۆکس
۳ خانەقین مەیدان، ، قۆرەتوو

سەرچاوەکان


Tags:

ئیدارەی گەرمیان مێژووئیدارەی گەرمیان دروستبوونئیدارەی گەرمیان قەزاکانئیدارەی گەرمیان ناحیەکانی قەزاکانی پارێزگای گەرمیانئیدارەی گەرمیان سەرچاوەکانئیدارەی گەرمیانحکومەتی ھەرێمی کوردستانخانەقیندەربەندیخانعێراقکفریکەلار

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

تێنسی سەرمێزبەنداوی دەربەندیخانمەستوورە ئەردەڵانجوویاساکەژاڵ ئەحمەدزمانی پاڵەویئیدریسی بەدلیسیحکوومەتی ھەرێمی کوردستاندەریامەولانا خالیدی نەقشبەندیڕەپبوونی کێرنەتەوە یەکگرتووەکانستیڤن ھۆکینگتۆماس ئێدیسۆنبەڕێوبردنی کاتسانتیاگۆمێژووی ڕۆژنامەوانیمێژووی مایکرۆسۆفت وۆردئاشوورییەکانئایدزبانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤشەڕی کەنداوشێخ ڕەزای تاڵەبانیئیمپراتۆریەتیی ساسانیئەمریکای باکوورنەخۆشیی ئەلزھایمەرسەعید نوورسیکوارگلوڕیکاردۆخیڤیێتنامئەفلاتوونمرۆڤایەتیجیھانڕیالیزمی فەلسەفیخەلافەت٢٠٢٤نەخۆشی ڤایرۆسی ئیبۆلاڕووناکیتەمی سەر خەرەندمیقداد میدحەد بەدرخانژن، ژیان، ئازادیڕەوشتپێنجوێنجاڤا (زمانی بەرنامەسازی)جێندەرسووتەمەنیوتارحاجی قادری کۆییڕۆمانئیبن تەیمیەمالێقەزای سەید سادقگەردیلە ژمارەپلازمیدفۆلکلۆرکردەوەی ماموتگەریلائەسپگەشەکردنی منداڵجەنگی جیھانیی دووەمنیشتمانلەیلا و مەجنوونکۆڵەکەکانی ئیسلاممەلای باتەییھێڵی قەدەغەکراو (تۆپی پێ)سۆمەرشەقڵاوەتالیسلێبوردەییسوارە ئیلخانیزادەقەزای مێرگەسۆرئەحمەد بارزانیقەرز🡆 More