پارتی داد و گەشەپێدان (بە تورکی: Adalet ve Kalkınma Partisi) بە کورتە ئەکەپە (بە تورکی: AKP) پارتێکی شۆپپارێزە لە تورکیا کە لە سیاسەتدا وەکوو پارتێکی ڕاستڕەوی توندڕەو دەناسرێت.
ئەم لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا توانی زیاتر لە ٣٥٪ی دەنگەکان بەدەستبھێنێت و بەوھۆیەوە بە ٢٦٨ کورسی لە ٦٠٠ کورسییەکانی پەرلەمان، وەکوو یەکەمین پارتی پەرلەمان بمێنێتەوە. سەرۆکی ئەم پارتە ڕەجەب تەییب ئەردۆغانە.
پارتی داد و گەشەپێدان | |
---|---|
دامەزران | ١٤ی ئابی ٢٠٠١ |
ناو بە زمانی فەرمی | Adalet ve Kalkınma Partisi |
دامەزرێنەر | ڕەجەب تەییب ئەردۆغان |
ڕێبەر | ڕەجەب تەییب ئەردۆغان |
سکرتێری گشتی | Fatih Şahin |
وڵات | تورکیا |
ئەندامی | |
لایەنگیریی سیاسی | ڕاستڕەوی |
شوێنی دامەزران | ئەنقەرە |
شوێنی بارەگاکان | ئەنقەرە |
ڕووداوە بەرچاوەکان | ھەوڵی کودەتا لە تورکیا |
Phone number | +90-312-204-5000 |
وێبگە | https://www.akparti.org.tr/en، https://www.akparti.org.tr/، https://www.akparti.org.tr/ar |
لە ١٤ی ئابی ٢٠٠١ پارتی داد و گەشەپێدان لەلایەن ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و عەبدوڵڵا گول و ئیدریس شاھین و بینالی یلدرم و بڵند ئارینج دامەزرێندرا.
پارتی داد و گەشەپێدان لە ساڵی ٢٠٠٢ بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، بۆ یەکەمجار بەشداری لە ھەڵبژارنی گشتی تورکیا کرد و توانی ٣٤،٦٣% دەنگەکان بەدەستبێنێ کە نزیکەی دوو لەسەر سێی کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیا بوو. پاش ئەم ھەڵبژاردنە عەبدوڵڵا گول حکوومەتی ٥٨ی پێکھێنا و بوو بە سەرۆک وەزیرانی تورکیا.
لە ھەڵبژاردنی ٢٢ی تەمووزی ٢٠٠٧، ئاک پارتی بۆ جاری دووھەم بەشداری ھەڵبژاردنەکانی کردەوە و دووبارە توانی بە ڕێژەی ٤٧%ی دەنگەکان زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان مسۆگەر بکات بەڵام بەھۆی تێپەڕکردنی ڕێژەی ١٠%ی پارتی بزوتنەوەی نەژادپەرستی تورکیا (مەھەپە) ژمارەی سەندەڵییەکانی ئاکەپە نەختێک کەم بووە.
لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ بۆ جاری سێھەم ئاکەپە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کرد و ئەم جارەش توانی بە ڕێژەی ٤٩.٩%ی دەنگەکان، پلەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان مسۆگەر بکا.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارتی داد و گەشەپێدان (تورکیا) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پارتی داد و گەشەپێدان (تورکیا), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.